سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » هەولێر؛دابەشكردنی هاوكاریی هاوسەرۆكی یەكێتی بەسەر زیانلێكەوتووانی بازاڕی سیمەكە دا

هەولێر؛دابەشكردنی هاوكاریی هاوسەرۆكی یەكێتی بەسەر زیانلێكەوتووانی بازاڕی سیمەكە دا

دوێنێ، بەئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێرو ژمارەیەك لەئەندامانی فراكسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لەڕێوڕەسمێكدا هاوكاریی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەر زیانلێكەوتووان و كاسبكارانی بازاڕی سیمەكەی هەولێردا، دابەشكرا.

لەڕێوڕەسمەكەدا، د.ڕێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر، رایگەیاند: بەئەركی خۆمانمان زانی بەدابەشكردنی بڕێك هاوكاری، بەشێك لە زیانەكانتان لەسەرشانتان كەمبكەینەوە. هەروەها داواشی لەحكومەتی خۆجێیی هەولێر كرد قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكاتەوەو شوێنێكی شایستەیان بۆ دابینبكات. دووپاتیشیكردەوە كە وەك یەكێتی هەوڵدەدەین خزمەتی هەموو شارەكە بكەین بەپێی توانامان‌و چەندین پڕۆژەشمان لەبەرنامەدایە بۆ شارەكەی جێبەجێبكەین، وەك سەرۆك مام جەلال-یش هەموو كاتێك تەئكیدی لەسەر دەكردەوە، «یەكێتی دەبێ بگەڕێتەوە ناو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان‌و لەگەڵ ئازارەكانی میللەتەكەی بژی»، كە ئەوە رێبازی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

 183 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*