سەرەکی » وەرزش » كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یۆڤانتۆس دیاریكراپەڕە 3

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یۆڤانتۆس دیاریكرا

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خانمە پیرەكە دیاریكرا، ئەمەش دوای ئەو ئاستە بەرزەی بە درێژایی وەرز پێشكەشی كرد.

یانەی یۆڤانتۆس دوای كۆتایی وەرز دەنگدانێكی لە پێگەی رەسمی خۆی رێكخستووە بۆ ئەوەی هاندەران خۆیان باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یانەكە دیاری بكەن.

دوای كۆتایی هاتنی ماوەی دەنگدانیش یانەكە لە پێگەی رەسمی بڵاویكردەوە رۆناڵدۆ زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوەو بە باشترین یاریزانی یانەكە دیاریكراوە.

دیاریكردنی رۆناڵدۆش بە باشترین هەر لە خۆوە نییە بەڵكو بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەیە ئەو ئەستێرەیە پێشكەشی كرد كە لە خولی ئیتاڵیا لە 33 یاری 31 گۆڵی كردو 6 گۆڵیشی دروستكرد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكانیش لە 46 یاری 37 گۆڵی كردو 7 گۆڵیشی دروست كردوە.

ماوەتەوە بڵێین رۆناڵدۆ هەرچەندە لەیەكەم وەرز بە باشترین هێرشبەر و باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا دیاریكرا بەڵام ئەم وەرزە هیچ خەڵاتێكی نەبردەوە.

 148 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*