سەرەکی » ئابووری » داهاتی نەوت زیادیكردوە

داهاتی نەوت زیادیكردوە

وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئاستی هەناردەی نەوتی خاو لەمانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2017 بەراورد بەمانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ زیادی كردووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردۆتەوە: لەكۆتا مانگی ساڵی 2017دا، عیراق بڕی 109 ملیۆن‌و 573 هەزارو 817 بەرمیل نەوتی هەناردە كردووەو كۆی داهاتە بەدەستهاتووەكانیش لەو بارەیەوە گەیشتۆتە شەش ملیارو 496 ملیۆن‌و 204 هەزار دۆلاری ئەمریكی كە ئەمەش ئاستێكی زیاترە لەو بڕە بەدەستهاتووەی لە مانگی پێشتر عیراق دەستیكەوتووە.
هاوكات، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكردوە: ئامارەكانی هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی كەركووكەوە ئاشكرا نەكراوە.
هێمای بۆ ئەوەشكرد: تێكڕای رۆژانەی هەناردەكردنی نەوتی عیراق ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردووە بە بەراورد بەمانگی پێشتر كە گەیشتە سێ ملیۆن‌و 535 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا.
ئەوەشی وتووە: «تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی فرۆشراو گەیشتۆتە 59 دۆلارو 28 سەنت».

print

 47 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*