سەرەکی » ئاراستە » بۆ یادی 41 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی ئاسۆی ده‌لاك

بۆ یادی 41 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی ئاسۆی ده‌لاك

ئاسۆ ره‌سوڵ حه‌مه‌زێڕ

ئاسۆی ده‌لاك ڕه‌مزی به‌گژا چوونه‌وه‌ی زوڵم زۆر و داگیركاری.

مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كورد لێوان لێوه‌ له‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ ته‌نها له‌ پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م گه‌له‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌دا خوڵقاون.

له‌ گشت وێستگه‌كانی پڕ نه‌هامه‌تی گه‌لی كورد دا باخچه‌یه‌ك له‌ شه‌تڵی مه‌ردایه‌تی له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سته‌مكاریدا سه‌وز بوون، دوا به‌دوای ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی ئه‌یلول و له‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شارو گوندو به‌ردو داری كوردستان بوو به‌ دۆزه‌خ بۆ ڕژێمی به‌عس گۆڕ به‌گۆڕ،
له‌و زه‌مه‌نی تاریكستانه‌ی كوردستاندا شه‌تڵه‌ پیاوێك له‌ ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی باڵای كردوو بوو به‌ چقڵێ چاوی داگیركه‌ران.

ئاسۆی ده‌لاك بوو به‌ ڕه‌مزی خۆڕاگری و مقاوه‌مه‌ت، وه‌ك پێشه‌وای به‌ره‌نگاری ده‌سته‌ ده‌سته‌ گه‌نجانی شار، كچان، ژنان، پاوانی مه‌ردی ئه‌م شاره‌ دوای هه‌نگاوه‌كانی ئاسۆ كه‌وتن، هه‌ریه‌ك به‌ شێوازێ ڕووبه‌ڕوی پیاوانی به‌عس ئه‌بوونه‌وه‌،
شار پڕ بوو له‌ شه‌تڵی به‌ره‌نگاری و هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ كۆڵانێكی شاردا جه‌لادێك به‌ سزای گه‌ل و شۆڕ ئه‌گه‌یه‌نرا.

هه‌موو به‌ره‌به‌یانێك له‌ ناو كوچه‌و كۆڵانی شار (ئاسۆی ده‌لاك) به‌ ده‌نگێكی بڵند بانگی (سرودی مه‌شخه‌ڵانی) به‌گوێی گه‌نجانی شار ئه‌دا و له‌ خه‌وی ژێرده‌سته‌یی ڕایده‌په‌ڕاندن.

ئیدی له‌و ساته‌وه‌ بووه‌ نه‌ریت، ڕۆژگارێك به‌رپا بوو شار نه‌ده‌نوست هه‌موو كوچه‌و كۆڵانی شار پڕ بوو له‌ تارمایی (ئاسۆی ده‌لاك)، داگیركه‌ری دڵ پڕ له‌ داخ و قین وه‌ك گورگی پێكراو به‌رده‌بوه‌ وێزه‌ی خه‌ڵكی بێ دیفاعی شارو كوڕان و كچانی ڕاپێچی زیندانه‌كان ده‌كرد به‌ مه‌رامی ئه‌وه‌ی ده‌نگی پڕ نه‌عره‌ته‌ی ئاسۆكان كپ كاته‌وه‌
له‌و ڕۆژه‌وه‌ (ئاسۆی ده‌لاك) پاسه‌وانی ماڵ به‌ ماڵی شاری كرده‌ پیشه‌، وه‌ك فریشته‌ ڕێی به‌ جه‌لاده‌كان ده‌گرت و پرچی دایك و خوشكی پێشمه‌رگه‌كانی له‌ چنگی گوركه‌ برسییه‌كان ده‌رده‌هێناو به‌ سزای گه‌ل و شۆڕشی ئه‌گه‌یاندن دۆزه‌خێكی بۆ نا پیاوانی به‌عس به‌رپا كردبوو كونه‌ مشكی لێكردبوون به‌ قه‌یسه‌ری!
له‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6/9/1979وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ر كه‌س گوێی به‌ ده‌نگی پڕ نه‌عره‌ته‌ی ئاسۆی ده‌لاك پشكوتووبێت مناڵێكی به‌ ناوی شه‌هید (ئاسۆی ده‌لاك)ه‌وه‌ ناوئه‌نێت.

print

 181 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*