سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » ئەوەی باشە…ئەوەی خراپە

ئەوەی باشە…ئەوەی خراپە

* کازمی ئەوەی باشە دۆستی ئێرانە، ئەوەی خراپە بە ئاگاداریی ئەمریکا.

* خەستەخانەی حکومی ئەوەی باشە دەرمانەکەی هەرزانە، ئەوەی خراپە ئەبێ لە عیادە بۆت بنووسن.

* فەیسبووک ئەوەی باشە هاوڕێت بۆ پەیدا دەکات، ئەوەی خراپە هەموویان خەیاڵیین.

* پارتی ئەوەی باشە دروشمی سەربەخۆیی هەڵگرتووە، ئەوەی خراپە کە بە سوعبەتێتی.

* مەسئول ئەوەی باشە کە عەیب و عارەکان باس ئەکات، ئەوەی خراپە بەس هی حیزبەکەی خۆی.

* دەمامک ئەوەی باشە لە کۆرۆنا ئەتپارێزێ، ئەوەی خراپە دەم و فڵقت ئەشارێتەوە.

* رۆژی جومعە ئەوەی باشە مەلا خوتبەی تیا ئەدات، ئەوەی خراپە کە لەوکاتەدا کارەبا نابڕێ.

* دیموکراسی ئەوەی باشە کە بڕوای بە هەڵبژاردنە، ئەوەی خراپە کە هەڵبژاردنەکانی فشەن.

* پیر ئەوەی باشە کە ئەزموونی زۆری هەیە، ئەوەی خراپە کە تازە پاش چی.

* سلێمانی ئەوەی باشە کتێبی زۆری تێدا چاپ ئەکرێ، ئەوەی خراپە کەس نایانخوێنێتەوە.

* ڤیاگرا ئەوەی باشە رووی پیاو سپی ئەکات، ئەوەی خراپە بە دەرمانی جوانکاریی حساب ناکرێ.

* ئاودەستی ماڵی کورد ئەوەی باشە نەعلی لێیە، ئەوەی خراپە دایم تەڕە.

 807 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*