سەرەکی » زانست » ئەو دوو مادەیەی دەبێت لە پاكژكەرەوەی دەستدا هەبن

ئەو دوو مادەیەی دەبێت لە پاكژكەرەوەی دەستدا هەبن

پسپۆڕانی تەندروستیی دەڵێن»پاكژیی دەستەكان گەرەنتییە بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا، بۆیە دەبێت ئەو پاكژكەرەوانەی بەكاردەهێنرێت یەكێك لە دوو ماددەی گرنگیان تێدابێت.

ئەو پسپۆڕانە ئاماژە بەوەدەدەن پاكژكردنەوەی دەستەكان تەنها بۆ خۆپارێزی نییە لە كۆرۆنا، بەڵكو پێویستە دوای تێپەڕاندنی بەڵای كۆرۆناش هەموو كەسێك بیكاتە پیشەی خۆی و هەمیشە دەستەكانی پاك ڕابگرێت بۆ ئەوەی هەمیشە بە دوور بێت لە نەخۆشییەكان بۆ ئەمەش تەنها گەرەنتیی بۆ دووركەوتنەوە لە ڤایرۆس و میكرۆبەكان بەكارهێنانی پاكژكەرەوە نییە، بەڵكو دەبێت ئەو پاكژكەرەوەیە یان بە ڕێژەی (٦٠٪)ماددەی كحولیی ئیتیلی تێدابێت یان بە ڕێژەی(٧٠٪)ماددەی كحولی ئایزۆپرۆپیلی تێدابێت.گەر ئەو دوو ماددەیەش لە پاكژكەرەوەكەدا نەبوو ئەوا سابوون و ئاو باشترین ڕێگەیە بۆ لە ناوبردنی ڤایرۆس و میكرۆبەكان و دوور خستنەوەی مەترسییە تەندروستییەكان لە لەش.

لەم چوارچێوەیەشدا سەنتەرە ئەمریكییەكانی قەلاچۆكردنی نەخۆشییەكان و خۆپارێزیی دەڵێن» هەموو پاكژكەرەوەیەك دەبێت بڕێك كحولی تێدا بێت لە پاڵ هەندێك پێكهاتەی تردا».

بەپێی بەرێوەبەرێتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا، پێویستە هەموو پاكژكەرەوەیەكی دەست یان بڕی(٦٠٪)ماددەی كحولیی ئیتیلی تێدابێت، یاخود بڕی(٧٠٪)ماددەی كحولی ئایزۆپرۆپیلی تێدابێت و پێكهاتەكانی تریشی بریتیی بن لەئاوی دڵۆپێندراو و پییرۆكسیدی هایدرۆجین و گلسرین.

ناوەندە تەندروستیەكانی ئەمریكا داوا دەكەن كە پێویستە كەسەكان دووركەونەوە لە هەموو ئەو پاكژكەرەوانەی كە میتانۆل یان پرۆپانول-1 یان تێدایە، چونكە ئەو دوو مادەیە زۆر ژەهراویین، هەروەها بەرێوبەرێتی دەرمان و خۆراكی ئەمریكا داوا دەكات بە هیچ شێوەیەك مادە پاكژكرەوەكان نەكرێنە ناو قوتوو و بوتڵی ئاو و خواردنەوەی ترەوە ، چونكە بە هەڵە خواردنەوەی ماددە پاكژكەرەوەكان ئاكامی مەترسیداری هەیە .

لێپرسراوانی تەندروستی ئەو وڵاتەش دەڵێن»دەبێت هاوڵاتیان دووركەونەوە لەو پاكژكەرەوانەی كە لە بری كحول ماددەی كلۆرید بنزالكۆنیۆمیان تێدایە، چونكە ئەو ماددەیە كارا نییە بۆ لەناوبردنی بەكتریا و ڤایرۆسەكان و داواش دەكەن بە هیچ شێوەیەك هەوڵ نەدرێت لە ماڵەوە پاكژكەرەوە دروست بكرێت، چونكە هەر گیراوەیەكی كیمیایی هەڵە ڕەنگە توانای لە ناوبردنی ڤایرۆسی نەبێت، بەڵام توانای زیانگەیاندنی هەبێت و پێست بسوتێنێت.

لەكۆتایشدا(بارۆن ماسیما) توێژەرەوەی نەخۆشییە درمەكان لە زانكۆی كۆلۆمبیا دەلێت» پێویستە كاتێك پاكژكەرەوە بەكاربهێنرێت كە كەسەكە بواری دەست شوشتنی نەبێت یان ئاو و سابوون بەردەست نەبێت، دەنا دەست شوشتن بە ئاووسابوون بۆ ماوەی بیست چركە باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپارێزی لە هەموو ڤایرۆس و میكرۆبێك».

سەرچاوە:elaph

print

 111 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*