سەرەکی » ئابووری » 120 هەزار لەپە ماسی خرایە دەربەندی رانیەوە

120 هەزار لەپە ماسی خرایە دەربەندی رانیەوە

بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی كوردستان، 120 هەزار لەپە ماسی خرایە ناو دەربەندی رانیە‌و تەئكیدیشی كردەوە، بەرهەمهێنانی ماسی بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردوە‌و لەسەدا 60ی خواستی بازاڕەكانی ناوخۆ پڕ دەكاتەوە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری رانیەی كرد‌و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی رابردوو 180 هەزار پەنجە ماسیمان بەسەر پڕۆژەكانی ماسیدا دابەشكردوە‌و ئەمڕۆش 120 هەزار لەپە ماسیمان خستە ناو دەربەندی رانیەوە.

وتیشی: «بایەخی تایبەت بە پاراستن و زیادكردنی سامانی ماسی دەدەین‌و ئێستاش بەرهەمی ناوخۆیی ماسی بەشی لەسەدا 60ی خواستی بازاڕ دەكات.

print

 55 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*