سەرەکی » هەمەڕەنگ » هونەرمەند״عەباس ژاژڵەیی״کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند״عەباس ژاژڵەیی״کۆچی دوایی کرد

رۆژی هەینی 25/9/2020 عەباس ژاژڵەیی هونەرمەندی دیاری دراماو شانۆ لەشاری سلێمانی ماڵئاوایی لەژیان کرد.

ئەم هونەرمەندە ساڵی 1950 لە گوندی ژاژڵەی سەر بە قەزای ماوەت لەدایكبووە، هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی، ساڵی 1970 لەگەڵ هونەرمەندی كۆچكردوو حاجی مەكی و چەند هونەرمەندێكی تر تیپی هونەری میللی یەكێتی نەقابەكانی كرێكارانی سلێمانیان دامەزراندووە و پاشان بووە بە سەرۆكی تیپەكە، دواتر دەبێتە سەرۆكی تیپی شانۆی ئاشتی و دامەزرێنەری تیپی شانۆی ( ژاژڵە و ماوەت) و سكرتێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بووەو لە بواری هونەریدا وەك ئەكتەر و دەرهێنەر لە دەیان دراماو شانۆو فیلم و كورتە فیلم و درامای رادیۆییدا كاری كردووە.

 147 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*