سەرەکی » هەمەڕەنگ » ریکلام بۆ بۆنی «Madame X» دەکات

ریکلام بۆ بۆنی «Madame X» دەکات

دوای ئەوەی ماوەیەک لەبەمەوبەر بڕیاریدا فیلمێک لەسەر ژیانی تایبەتی و هونەریی خۆی بەرهەم بهێنێت و هەر خۆشی کاری دەرهێنانی بۆ بکات، خانمە گۆرانیبێژی دیاری جیهان (مادۆنا) لەهەنگاوێکی نوێدا ریکلام بۆ بۆنێکی ژنانە دەکات، بۆنەکەش ناوی «Madame X»ی لەسەرە کە ناوی دوایین ئەلبوومی گۆرانی ئەم خانمە گۆرانیبێژەی جیهانە.

بۆ ئەمەش مادۆنا لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە تایبەتە بە بۆنی «Madame X».

شایەنی باسە ئەو فیلمەی کە بڕیارە مادۆنا بەرهەمی بهێنێت، چەندین لایەنی شاراوەی ژیانی ئەم خانمە گۆرانیبێژەی لەخۆگرتووە، بەتایبەت پێش ئەوەی بێتە نێو دنیای هونەری گۆرانی و میوزیک.

 116 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*