سەرەکی » هەواڵ » زانکۆلاین بۆ ماوەی 24 سەعات درێژکرایەوە

زانکۆلاین بۆ ماوەی 24 سەعات درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ماوەی (زانکۆلاین)ی بۆ ٢٤ سەعاتی داهاتو درێژدەکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەوانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەی زانکۆلاین (24) سەعاتی دیکە واتە تا سەعات (12)ی شەوی رۆژی سێشەمە رێکەوتی (2020/10/20) بۆ دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی درێژبکرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمی زانکۆلاین تەواوبکەن.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمی (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەی ئەو 24 سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنی فۆرمی زانکۆلاین.

 88 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*