سەرەکی » هەمەڕەنگ » له‌ تابلۆكانی سه‌ربه‌ست عەبدولڕەحمان

له‌ تابلۆكانی سه‌ربه‌ست عەبدولڕەحمان

سه‌هۆڵ (60× 95 سم ) كانڤاس

تا چاره‌كی سێیه‌می سه‌ده‌ی رابردوو سه‌لاجه‌ له‌ ماڵاندا زۆر كه‌مبوو، بۆ دابینكردنی ئاوی سارد و پاراستنی هه‌ندێك خوارده‌مه‌نی سه‌هۆڵمان ده‌كڕی. سه‌هۆڵ كڕین ئه‌ركی منداڵ و هه‌رزه‌كاری ماڵ بوو كچ یان كوڕ بوایه ئه‌وانه‌ی نزیك كارگەكانی سه‌هۆڵ بووین ده‌چووین بۆ كارگه‌ به‌تایبه‌ت له‌و كات و ساته‌دا كه‌ سه‌هۆڵ ئاماده‌ ده‌بوو. جگه‌له‌وه‌ی له‌وێ سه‌هۆڵیان زیاتر ده‌داینێ، ته‌ماشای چۆنییه‌تی ده‌رهێنانی قاڵبه‌ سه‌هۆڵه‌كان و هه‌وا فێنكه‌كه‌ی لامان خۆشبوو. گه‌رچی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ماندا هه‌موو قاچ و قولمان به‌ئاوی سه‌هۆڵ و خۆڵی رێگا ده‌بوو به‌ قوڕ.

ئێستاش ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامی سالم كه ‌جاران به‌ قۆرییه‌شكاو ناسرابوو، كاتی خۆی ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی سه‌هۆڵی لێبوو، شوێنێكی خۆشی به‌خشە و به‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ به‌ناوبانگه‌ کە تا دره‌نگانێكی شه‌و قه‌ره‌باڵغه‌.

 285 جار بینراوە