سەرەکی » مانشێت » سەرۆك وەزیرانی عیراق: پاراستنی خۆپیشاندەران

سەرۆك وەزیرانی عیراق: پاراستنی خۆپیشاندەران

لە دوو رۆژی رابردوودا لە بەغدا لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ساڵی رابردوودا، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەوە ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.

لەوبارەیەوە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە «سەرۆك وەزیران سەردانی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و پۆلیسی كردووە و لە نزیكەوە ئاگاداری ئەو رێكارانە بووە كە بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و موڵكی گشتی و تایبەت گیراونەتەبەر»، دووپاتیشیكردۆتەوە «پێویستە ئەركی هێزە ئەمنییەكان، پاراستنی خۆپیشاندەران بێت».

 60 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*