سەرەکی » هەمەڕەنگ » پۆستەری فیلمێکی بەتین قوبادی بڵاودەکرێتەوە

پۆستەری فیلمێکی بەتین قوبادی بڵاودەکرێتەوە

پۆستەری فیلمی سینەمایی «کۆچەری بچکۆل» لە دەرهێنانیسینەماکاری کورد «بەتین قوبادی» بۆ بەشداریی لە ڕووداوە سینەماییەکان ونمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بڵاوکرایەوە.

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی کوردیی «کۆچەری بچکۆل» The Little Refugee لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد «بەتین قوبادی»، لە بەرهەمهێنانی «محەمەد ئەحمەدی» و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا لە ساڵی 2019؛ کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی «دەرهێنەرە نوێیەکان» لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «ساوپاۆلۆ» Sao Paulo لە وڵاتی بەڕازیل نمایش دەکرێت، لە لایەن هونەرمەندی ئێرانی «بێهزاد خۆرشیدی» دیزاینی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکانی فیلم و نمایشە بیانییەکان بڵاوکرایەوە.

 323 جار بینراوە