سەرەکی » وەرزش » 2 ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆلیود یانه‌یه‌كی ئینگلیزی ده‌كڕن

2 ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆلیود یانه‌یه‌كی ئینگلیزی ده‌كڕن

دوو ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆلیود كه‌ پێكهاتون له‌ رایان رینۆلدز و رۆب مكیلینی گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكرا بۆ ئه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ ریكسهامی وێڵز بكڕن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و یانانه‌ی‌ به‌شداری خوله‌كانی ئینگلته‌را ده‌كات.

ئه‌و 2 ئه‌ستێره‌یه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بكڕن به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن خاوه‌ن دارێتیه‌كه‌ی‌ بگوازنه‌وه‌ پێویستیان به‌ ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را بوو كه‌ دواجار گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردن.

ئه‌و تیپه‌ له‌ خولی پله‌ پێنجی ئینگلته‌را یاری ده‌كات و ئه‌و 2 ئه‌ستێره‌یه‌ش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه‌ وه‌به‌رهێنانی مه‌زن له‌و یانه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ن و بیكه‌ن به‌ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌.

ئه‌و 2 ئه‌ستێره‌یه‌ به‌ڵێنیان داوه‌ وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ بكه‌ن و یانه‌كه‌ بكه‌ن به‌ ماركه‌یه‌كی بازارگانی گه‌وره‌و به‌ڕێوه‌به‌رێكی جێبه‌جێكاری به‌ ئه‌زمونی بۆ دابنێن و تیپی كچانیش دابمه‌زرێنن.

یه‌كێك له‌ هه‌نگاوه‌كانیان وه‌به‌رهێنانی فیلمێكی دیۆكۆمێنتاری ده‌بێت له‌سه‌ر مێژووی یانه‌كه‌ كه‌ سه‌ره‌تای دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1864.

 52 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*