سەرەکی » کەلتوور » ئەو جەستەیەی پیر نابێ کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

ئەو جەستەیەی پیر نابێ کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی «ئەو جەستەیەی پیر نابێ- ئەقڵێک لە دەرەوەی زەمەن» چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە «د. دیپاک چۆپرا» نووسیووێتی و غازی محەمەد کردوویەتی بەکوردی و یەکێکی ترە لەبڵاوكراوەکانی دەزگای رۆشبیریی جەمال عیرفان.

لە بەشێكی کتێبەکەدا هاتووە: جوانترین شت لە پیربووندا ئەوەیە بەھیچ شێوەیەک کەس ناتوانێ ئەوە بسەلمێنێ کە پێویستە. ئەو راستییەی کە مایەی ترسە، پێش دوو دەیە بەنزیکی شتێکی راستبوو، کاتێ ئەم کتێبە بۆ یەکەمجار بەدەرکەوت ئەم راستییە لە رابردوو روونتر بووەوە. ھەموو پیر دەبن. ئەوە ئەزانم خۆشم خەریکە پیر دەبم. بەڵام ئەوەی ھێزی دامێ، وتەی فەیلەسووفی ھندیی کۆن ئادی شانکارا بوو، ئەو ئاشکرای کرد کە «خەڵک پیر دەبن و دەمرن، چونکە ئەبینن کەسانی تر پیر دەبن و دەمرن».

 70 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*