سەرەکی » مانشێت » قوباد تاڵەبانی: رۆژی شەهیدی یەكێتی، رۆژی نوێكردنەوەی پەیمان و وەفایە بۆ ئامانجەكانی یەكێتی و گەلەكەمان

قوباد تاڵەبانی: رۆژی شەهیدی یەكێتی، رۆژی نوێكردنەوەی پەیمان و وەفایە بۆ ئامانجەكانی یەكێتی و گەلەكەمان

پەیامی قوباد تاڵەبانی لە رۆژی شەهیدی یەكێتی دا

رۆژی شەهیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رۆژێكی پیرۆزە لە مێژووی پڕ سەروەریی حزبی شە‌هیداندا، رۆژی نوێكردنەوەی پەیمان و وەفایە بۆ ئامانجەكانی یەكێتی و گەلەكەمان، كە هە‌زاران تێكۆشەر و رۆڵەی بە ئەمەك لە شاخ، لە زیندانەكانی بەعس و لە بەرەكانی شەڕی تیرۆر، گیانیان لەپێناویدا بەخشی.

هە‌روەها رۆژێكیشە بۆ بەخۆداچوونەوەی هەموو یەكێتییەكی دڵسۆز، تا بزانین چەندە رەفتار و هەڵسوكەوتەكانمان لەگەڵ ئەو رێبازە‌ی، كە هەڤاڵەكانمان گیانی خۆیان لەپێناویدا بەخت كرد، تەبا و هاوتان.

لەم رۆژە پیرۆزەدا، سەری رێز و نەوازش بۆ گڵكۆی یەك بە یەكی شەهیدانی یەكێتی و هەموو شەهیدانی گەلەكەمان دادەنەوێنین، یاد و بیرەوەرییان بۆ هەتاهەتایە لەناو دڵماندا بە زیندوویی رادەگرین، هەروەها سڵاوی وەفاداری و ئەمەكیش بۆ كەسوكاری سەربەرزیان دەنێرین.

درود بۆ گیانی سە‌رۆك مام جە‌لالی رابە‌ر و هە‌موو شەهیدانی رزگاریخوازی گە‌لە‌كە‌مان.

 51 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*