مێژووی گه‌لی كورد، مێژووی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانه. مێژوویه‌كه پڕه له نه‌هامه‌تی ومهرگهسات، سه‌ركه‌وتن و شكست، قه‌تیس بوون و به‌ره‌وپێشچوون. ئاوهاش هێشتا پاش ده‌یان ساڵ، زه‌حمه‌ت و ماندووبوون، مه‌ترسیی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره و خواش هه‌ڵناگرێت، خۆی له نه‌یار و دوژمنه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی خراپتره.
له هه‌موو قۆناغ و شۆڕشه‌كاندا، كه‌سانێكی گیانبهختكهر بوونه‌ته قوربانی و شه‌هیدبوون له‌پێناوی گه‌له‌كه‌یاندا و له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا به هه‌زاران بوون.
شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به رابه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بێبه‌ش نه‌بووه له شه‌ره‌فی به‌خشینی هه‌زاران تێكۆشه‌ری ریزه‌كانی رێكخستن و پێشمه‌رگایه‌تی به ئه‌ندامی ساده و كادری پێشكه‌وتوو و سه‌ركردایه‌تییه‌وه.
ی.ن.ك، له‌خه‌باتی درێژ خایه‌نی خۆیدا، كه هێشتا به رای به‌نده به‌رده‌وامه، زیاتر له 20 هه‌زار شه‌هیدی له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌خشیووه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و شانازییه‌ی پێ ببڕێت نازناوی حزبی شه‌هیدانی پێ ببه‌خشرێت.
له‌وانه‌یه ناهه‌قی نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین، یه‌كێتی زۆرترین شه‌هیدی به‌خشیووه به كوردستان و هه‌روه‌ها زۆرترین سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی بوونه‌ته قوربانی كه له مێژوودا بێ وێنه‌یه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ریزه‌كانی یه‌كێتیدا، له سه‌نگه‌ردا، له زینداندا، له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كاندا گیانیان به‌خت كرد، بڕوایان به مه‌سه‌له‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌یان هه‌بوو، دڵنیابوون له‌وه‌ی گیانی خۆیان بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی پیرۆز ده‌به‌خشن و خاتر جه‌میش بوون كه هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌كانیان له تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بن و په‌یامه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌ننه جێ و هه‌رواش بوو.
ئێستاش كه یادی ئه‌و سه‌روه‌رانه ده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكیان داده‌نه‌وێنین، جێی خۆشێتی بڵێین، ئه‌ركی سه‌رشانی حزبه‌كه‌یانه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌رده‌م له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیدان بێت، حزبی داكۆكیكاری له ماف و داوا ره‌واكانی خه‌ڵك بێت، حزبی تێكۆشانی بێ‌وچان بێت له پێناوی كورد و كوردستاندا، وه‌ك هه‌میشه حزبی ئه‌ركه قورسه‌كان بێت.
له‌رۆژی شه‌هیدی ی.ن.ك دا، سڵاو بۆ گیانی سه‌رۆك مام جه‌لال، سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان، هه‌ر زیندوو بێت یادو یاده‌وه‌رییان.
69 جار بینراوە