عه‌لی شێخ عومه‌ر
1-2
شیعرلای»ته‌یب جه‌بار»تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌نێوان كۆمه‌ڵێ ره‌گه‌ز و كه‌ره‌سته، له‌نێو كۆمه‌ڵێ رسته و وێنه‌دا، به‌جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك رێكده‌خرێن كه له‌شیعردا نه‌بێت له‌دنیای واقیعدا نییه، شێوازی نووسین و ده‌ربڕین، له‌جیاوازی ره‌گه‌زه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له رێچكه‌ی چه‌مكی هاودژهكانهوه كێشمه‌كێشی هه‌سته‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه، ره‌گه‌زه‌كانی بنیاتی شیعری، له‌به‌رجه‌سته‌كردنی هاودژه‌كاندا، پاڵنه‌ربن، ئه‌وا گۆشه‌نیگایه‌كی نوێ به‌ده‌قی به‌رهه‌مهاتوو ده‌به‌خشێت، چۆن به‌تیۆری ئه‌ندازه، به له‌یه‌كدانی دووهێڵی ئاڕاستهجیاواز، هاودژ، گۆشه‌یه‌ك دیاری ده‌كات، به‌هه‌مان تێڕوانین، بهلهیهكدانی دوو بیرۆكه، یان دوو وێنه گۆشه‌نیگایه‌كی شیعری نوێ ده‌خوڵقێنێ، وه‌ك ده‌روو، له‌یه‌كدانی دوو ئه‌له‌مێنت ده‌بێته ده‌رچه‌یه‌كی پێشه‌نگ، تێزی خورپه و كه‌سه‌ر، دوالیزمی شێوه و ناوهڕۆك ده‌گۆڕێت، له‌ڕێگای زمانی شیعرییه‌وه، بهئامرازكانی گه‌یاندن، بیرۆكه له‌سه‌ر ده‌ق بنیات ده‌نێت، مه‌به‌ستی خوازراو، هه‌ر له‌هێما و ده‌لاله‌ته‌وه هه‌وڵ ده‌دات، له‌ئاسته جیاوازه‌كاندا رایه‌ڵه‌كانی ژیانی رۆژانه ده‌رخات، به‌دیاریكردنی جیاوازییه‌ك، جیاوازییه‌كی دیكه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ، چه‌ند زیاتر بزانین، ئه‌وه‌نده نه‌زانراوه، لێره‌وه ده‌توانین ئاماژه به‌شیعری»ئه‌فسانه‌ی درۆیه‌كی درێژ»1 بكه‌ین، ئه‌م شیعره په‌نجاودوو دێڕه شیعره، به‌یه‌ك نه‌فه‌س نووسراوه، بێناوبڕه، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی زنجیره‌ییدا چوونه‌ته نێویه‌ك، بهپۆلێنكردنی ده‌رگای زاراوه‌یه‌ك له‌نێو كه‌وانه‌دا، ده‌رگای زاراویهكی دیكه ده‌كاته‌وه، چۆن و به‌چی ره‌نگ ده‌داته‌وه، چ خه‌سڵه‌تێ هه‌ڵده‌گرن؟، په‌لهاویشتنی پانۆرامای بنیاتی ده‌ق لهتیشكدانهوهی زۆربابهتدا، رۆڵێكی كارا ده‌گێڕێت، له‌كرده‌ی كولاژكردنی به‌شوێن و شوێنكات، لهگونجاندنێكی ئهكتیڤدا نه‌خشه‌ی داڕشتنی ده‌رهاویشته‌كانی ده‌ق به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ، باركردنی ده‌ق به‌هێما كرده‌یه‌كی پڕاكتیكی ناچارییه، نه‌ك به‌ته‌نیا بۆ ده‌ق، به‌ڵكو له‌پڕۆسه‌ی چڕبووهنهوهیهكدا خۆی لهساپیتهی ده‌قدا، لهناونیشانهكهیدا ده‌بینێته‌وه.
پاشینه‌ی خه‌یاڵ به‌جێده‌هێڵێت
«ئه‌فسانه‌ی درۆیه‌كی درێژ» به به‌رته‌قای شیعره‌كه، مانا و كاره‌سات و ئاڵۆزی هه‌ڵگرتووه، هه‌ریه‌ك له‌م سێ وشه‌یه، ته‌نیا له‌ته‌ك یه‌كدا له‌په‌یوه‌ندیدا نین، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گشت ده‌قه‌كه‌دا له‌په‌یوه‌ندیدان، ناونیشانه‌كه ناسنامه‌ی ده‌قه، ده‌رئه‌نجام بهدرۆیهك، لهدرێژبوونهوهدا خه‌سڵه‌تی ره‌هابوونی هه‌ڵگرتووه، كه راستینه هه‌بێ درۆ هه‌ر ده‌مێنێ، دوالیزمی درۆیه‌كی درێژ‌و نادیار، راستینه‌ی كورت و دیار، دروشم و گوتاری ئه‌فسانه‌كانی سیاسه‌تمان بۆ له‌ق ده‌كات، لهبێباكیدا، له‌مردنی دڵ له‌سیاسه‌تدا، پرسێك له‌ئاوه‌ز ده‌ورژێنێ، به‌چه‌مكی وه‌ڵام هه‌ڵواسراوه، یان له‌بیره‌وه‌ری تاكدا داخراوه، له‌دووڕیانی پێشینه‌ی داكهوتهكان، پاشینه‌ی خه‌یاڵ به‌جێده‌هێڵێت، تاك له‌سۆنگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی میتافیزیكی گشتیدا، ناتوانێ خۆی بدۆزێته‌وه، راڤه‌ی دروستی بۆ بكات، كه بهنهزانراوێكهوه گرێی ده‌دات، به‌ركه‌وتنێك له‌ته‌ك ئه‌فسانه‌دا ده‌كات، خاتوو لنگهر و كاسیر ده‌رباره‌ی ئه‌فسانه له‌شوێنێكدا ده‌ڵێت»قۆناغێكی سه‌ره‌تاییه له‌قۆناغه‌كانی بیرۆكه‌ی میتافیزیكی، یه‌كه‌م به‌رجه‌سته‌بوونی هزری گشتییه«2، ده‌رخه‌ری درۆ و شاردنه‌وه‌ی راستی، كرده‌ی لێده‌ركردن هه‌ڵناگرێ، نهبهشكردن، نهویستگه قبووڵ ناكات.
كۆكردنه‌وه‌ی ماناكانی ده‌ق له‌ژێر یه‌ك تایتڵدا
ئه‌گه‌ر له‌رووی فۆرمه‌وه سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین، رسته‌ی»ئه‌فسانه‌ی درۆیه‌كی درێژ» له‌سێ وشه پێكهاتووه، هیچ كردارێكی تێدانییه، تا رووداو و گۆڕانكاری لێبكه‌وێته‌وه، ریزبه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر هێڵێكی راست شوناسی درۆده‌كات، لهبنبهستێكدا ده‌وه‌ستێت، چه‌ق ده‌گرێ، له‌دوای خۆی له‌جه‌سته‌ی ده‌قدا بۆشایی پرسیارێ به‌جێده‌هێڵێت، بۆ ئاساواری وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێت. چه‌قی ئه‌و پرسیاره شاراوه‌یه‌ی كه ناونیشان به بازنه‌كانی ده‌قه‌وه گرێ ده‌دات، كه به‌ده‌سپێكی ئامرازه‌كانی پرسیاركردنی «چییه و چۆن، بۆ» له په‌یوه‌ندی نێوانیاندا، به‌ركه‌وتنی له‌ته‌ك ئه‌م راستییه‌دا ئاشكرا ده‌كات، واته «ئه‌فسانه‌ی درۆیه‌كی درێژ» چییه، چۆنه، بۆ وایه، په‌یوه‌ندیان چییه به‌یه‌كه‌وه، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م پرسانه‌دا، ده‌ق له‌وه ده‌رده‌چێت یه‌ك چه‌قی هه‌بێت، باس له‌یه‌ك مانا بكات، كۆكردنه‌وه‌ی ماناكانی ده‌ق له‌ژێر یه‌ك تایتڵدا، كرده‌یه‌كی ئاسان نییه، تا له‌په‌یوه‌ندی بازنه‌یه‌كدا ئاشنای مانای ده‌قه شیعرییه‌كه‌ی بێت، كه به‌ده‌رئه‌نجامی لێكجیاكردنهوه یان پۆلین كردنه‌وه سه‌رقاڵكراوه، لێره‌وه گه‌یاندنی مه‌به‌ست بۆ ماناكانی ده‌ق دژوار نییه.
نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د له‌نووسینێكدا ده‌ڵێت»هه‌موو نووسینێك له‌جیهاندا له‌دوو ئامانج و دوو شێوه‌دا كۆده‌كرێته‌وه، شێوه‌یه‌كی بهرچاوخراو و شێوه‌یه‌كی شاراوه« 3، ده‌بێ ره‌نگدانه‌وه‌ی شێوه‌ی بهرچاوخراو، ده‌قی «ئه‌فسانه‌ی درۆیه‌كی درێژ» چ گه‌مه‌یه‌كی تۆكمه له‌شاردنه‌وه‌ی شێوهنهێنی و شاراوه‌كه‌ی ناوه‌خندا بكات، له‌سه‌ره‌تاوه ده‌قه شیعرییه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رچاوخراوه.
ساڵه‌هایه
له‌چاوه‌ڕوانی (ئازادی) دام،
خه‌ریكه شێت ده‌بم.
په‌كم ده‌كه‌وێ.
نازانم چۆن؟ له‌كوێوه دێ؟
پێلێنانێكی ئه‌رێنی جوانه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌هابوونی بیروڕای ئازاد بنیادنراوه، له‌م ده‌رچه‌یه‌وه، به‌جێناوی منی قسه‌كه‌ره‌وه ئاوێته‌ی رۆحی شاعیر ده‌بین، به‌جێناوی منی قسه‌كه‌ر له‌ناخی دڵه‌وه، له‌گرته‌یه‌كی جووڵاودا په‌ل بۆ ده‌ره‌وه ده‌هاوێت، به‌چه‌مكی مۆنۆلۆگ گوزارشت لهساڵانێكی بێكۆتا ده‌كات. هه‌رچه‌نده خه‌سڵه‌تی تاك ده‌نگی هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام ده‌كرێ لهساڵانێكدا یه‌قدانه‌وه‌ی له‌نێو كه‌سانێكدا هه‌بێت، كه بهرهههندهكانی چاوه‌ڕوانییه‌ك تهقهڵڕێژكراوه، ناتوانێ پشت به‌خۆی ببه‌ستێت، ناتوانێ چه‌مكی یاخیبوون بكاته پێشه‌نگی ئازادی بوون، سسته له‌ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی نێوان دوو ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ری راده‌ستبوون له‌گه‌ڵ شته رێپێدراوه‌كان و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه رێپێدراونین.
درزێك له‌گه‌ڵ كاتدا تادێت له‌هه‌ستی»ته‌یب جه‌بار»دا گه‌وره‌ده‌بێت، بۆشاییه‌ك فه‌راهه‌م ده‌كات، ده‌یه‌وێت له رێگای شیعره‌وه پڕیكاتهوه، خۆی له‌رۆحی نیرۆسی قوتاربكات، وه‌ك كه‌سێكی داهێنه‌ری شیعری، خه‌یاڵه به‌یاخیبوونی ئه‌و پێدراوه باوانه‌ی به‌ناوی ئه‌قڵه‌وه سیسته‌م راده‌گرن، خه‌ون و خه‌یاڵ و ئازادی تاك زه‌وت ده‌كه‌ن، هاوكات ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ئاوێنه‌ی شاعیر، ترسێكه چاوه‌ڕوانكراو نییه له‌كاتی جیابوونه‌وه‌ی شاعیر له‌خانه‌ی ئه‌وانه‌ی بێ خه‌یاڵن، خۆیان بهعاقڵ ده‌زانن، جیرار دونێر ڤاڵی به‌هاوڕێكانی گوت»ده‌ترسم بمخه‌نه خانه‌ی ئاقڵانه‌وه(مه‌به‌ستی نه‌خۆشخانه‌ی ئهقڵیبوو)له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ده‌ره‌وه هه‌موو شێتن»4، ته‌یب جه‌بار ته‌نیایه، شێتی په‌ی نه‌بردنی ئه‌وانه، له‌هه‌ڵبژاردنێكی نادروست له‌نێوان رێزگرتن له‌خه‌م و ئازار، ئاوڕنه‌دانه‌وه له‌مینبه‌ری رابردوو وه‌ك پشتێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئێستا ره‌نگی وای رشتووه خه‌ریكه ئه‌و نامۆبوونه‌ی چه‌مكی چاوه‌ڕوانی به‌رانبه‌ر به‌چه‌مكی ئازادی خه‌ریكه شاعیریش ده‌خاته نێو بازنه‌ی شێتبوونهوه، ره‌چه‌ڵه‌كی كێشه‌كان له‌جیاوازی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ودا فكرییه په‌یدابووه كه له‌نێوان شاعیر و زۆرینهداههیه. زۆرینه له‌پاشاگه‌ردانی چاوه‌ڕوانیدا شته‌كان پهرشو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌نییه وه‌ك شاعیر شته‌كان كۆكه‌نه‌وه، بۆیه په‌كی ده‌كه‌وێت، له‌ترۆپكی بێئومێدیدا، به‌هزر و به‌زمانی زۆرینه له‌چاوه‌ڕوانیدا، له‌بری ئه‌وان پرسیارێكی نه‌زۆك ده‌كات، نازانێ كاروانی رزگاربوون یان گه‌ڕان بۆ رزگاركهرچۆن و كه‌ی و له‌كوێوه دێت.
زمانی شیعری لێره‌دا مانایه‌ك زیاتر هه‌ڵده‌گرێ له‌زمانی ساده‌وه روانینێك زیاتر به‌خوڵقاندنی شیعری كۆنكریتی ده‌به‌خشێت، شاعیر له‌رێگای ده‌ربڕینی هه‌ستێكه‌وه، به‌دیوێكی شاراوه به په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه ئاماژه به‌چوار ئاڕاسته‌ی جوگرافی ده‌كات، وه‌ك شوێنێكی جێگیر، باكوور، رۆژئاوا، باشوور و رۆژهه‌ڵات، له‌كاتێكدا هه‌ور، باران، هاوین و زستان پێگه‌یه‌كی ناجێگیرن، خه‌سڵه‌تی دینامیكیان هه‌یه، باركردنی ده‌ق بهئاڕاستهكانی جوگرافییه‌وه، كولاژكردنیان بهوهرزهكانی ساڵه‌وه كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی ده‌قه به‌رووی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، فراوانكردنی ماناكانی ده‌قه.
خستنه‌ڕووی چه‌مكی دژه‌كانه، چه‌مكی دژه‌كان باكوور/ باشوور، رۆژئاوا/ رۆژهه‌ڵات، به‌رامبه‌ر به‌چه‌مكی هه‌ور و هاوین، باران و زستان، گه‌ر باكوور و باشوور، له‌سه‌ر دیدی شاعیر، وه‌ك كۆدێكی بێزاركهربن، وێنه‌یه‌كی خه‌مباربێ یه‌كێكیان به‌ساردو سڕی ئه‌وی تریان به‌گه‌رمی. له هه‌مانكاتدا ده‌رهاویشته‌ی باكووری هه‌ور/ باشووری هاوین، سارد/گه‌رم به‌هه‌وێنی دژهوار بوونێكی تردا ده‌تلێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه، رۆژئاوا/ رۆژهه‌ڵات، به‌رامبه‌ر به‌چه‌مكی هاوڕێكی باران و زستان له‌هاوكێشه‌ی ده‌قدا هاوسه‌نگییه‌كی ده‌روونی بۆ»ته‌یب جه‌بار»ده‌گێڕێته‌وه، ئومێدێكی پێده‌بخشێت، گه‌ر به‌دیوێكدا رۆژهه‌ڵات به‌ئاڕاسته‌ی شوێنی شوناس بێت، وه‌ك گشت له‌زستاندا چه‌قیبێ، به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌دا ئاڕاسته‌ی رۆژئاوا، وه‌ك به‌شێك لهباراندا هه‌میشه خۆی نوێ ده‌كاته‌وه. له‌نێو دوالیزمه‌ی چه‌قین و نوێبوونه‌وه‌دا، ره‌شبینی و گه‌شبینیدا، بۆشایی و پڕبووندا ته‌یب جه‌بار به به‌كارهێنانی وشه‌ی یاخود و نازانم، دووجار ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌ڕوو، بهئامڕازهكانی پرسیاری(چۆن؟ لهكوێهوه؟ كه‌ی؟)یه‌وه گرێیان ده‌دات، له‌ته‌ك داكشانی سروشتی ده‌ق له‌نێو پێكهاته‌ی ئه‌فسانه‌ی درۆیه‌كی درێژدا، له‌ره‌نگدانه‌وه‌ی چه‌مكی چاوه‌ڕوانی وه‌ك ئاڕاسته‌یه‌كی ئیستاتیكی، به‌رانبه‌ر بهدینامیكی چه‌مكی ئازادی كه لهههوردا خۆی ده‌بینێ.
(یه‌كسانی) خه‌مسارده، ناجوڵێ،
نه ده‌گه‌ڕێ تا ده‌رفه‌تێك…
بۆ ژنان بدۆزێته‌وه
تۆزێ خۆیان توند‌و تۆڵ بكه‌ن
نهئێشك ده‌گرێ، تا هه‌لێك
بۆ پیاوان بڕه‌خسێنێ
نه‌ختێ خۆیان نه‌رم و نۆڵ بكه‌ن
كاتێ ئاوڕده‌ده‌مه‌وه،
(دادپه‌روه‌ری) مانی گرتووه
هه‌موو رۆژێ ده‌یدوێنم
تا ئاشت بێته‌وه‌و..
بگه‌ڕێته‌وه ناومان
تا وازبێنێ
له ده‌ردو په‌تای هه‌راسان.
وێناكردنی یه‌كسانی وه‌ك كارهكتهرێ ئیراده‌ی كاركردنی نییه، كۆگیره به‌شوناسی بێباكی، داڕشتنی خه‌سڵه‌تی یه‌كسانی، دیاریكردنی لهكهسایهتییهكی نه‌رێنیدا، تخوبێكی ئهگهربینییه له‌زیندووكردنه‌وه‌ی داكه‌وته‌كانی ده‌رخستنی جیاوازیی و جیاكردنه‌وه‌ی ره‌ش له‌سپی، نێر له‌مێ، ژن له‌پیاو، ژن و پیاو له‌ئه‌ركی مرۆڤ‌بوون‌دا، زاده‌ی یه‌ك وه‌چه‌ن، ته‌واوكه‌ری یه‌كن، به‌ده‌ركردنی لایه‌كیان له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا، تهشهرهیهك له‌سه‌قامگیری ده‌ده‌ن. دۆزینه‌وه‌ی لایه‌كیان، بهبزركردنی لایه‌كه‌ی تردا كۆتایی نایه‌ت، یه‌كانگیربوونی هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێرومێ، ژن و پیاو، له‌نێو یه‌كسانیدا چه‌ند ده‌توانێ ماف و خودی له‌ده‌ستچوو زیندووكاتهوه، چه‌ند ده‌توانن داگه‌ڕان له‌نێو خودی مرۆڤبوونی خۆیاندا بكه‌ن، تا چ سنوورێك ده‌توانن خه‌بات بكه‌ن به‌دوای یه‌كسانیدا بگه‌ڕێن.
ئه‌وه یه‌كسانی نییه به‌دوای ده‌رفه‌تدا بگه‌ڕێت تا داكۆكی له‌مافی ژناندا بكات، له بێ ده‌سه‌ڵاتی رزگاریان بكات، ئه‌وه بێ ده‌سه‌ڵاتی ئافره‌ته رێگا بۆ پیاو خۆشده‌كات، سنووری مرۆڤبوونی خۆی تێكدات، نامرۆڤانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، بێ ده‌سه‌ڵاتی ژن قۆرخ بكات، نمایشی ده‌سه‌ڵاتی خۆی تێدا ببینێ، له‌ڕووی تاوانكاری و سته‌م، پیاو به‌ئاشكرا چه‌ند تاوانباره.
یه‌كسانی له‌په‌یوه‌ندییه‌كی هاودژدایه
ده‌بێ لهنایهكسانیدا، هه‌وێنی چ كاره‌ساتێكی ترسناك بگرێته‌وه، كاره‌ساتێك لهپێناسهیهكدا له‌گه‌ڵ شاری بێحاكمدا یه‌كده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی نایه‌كسانی ده‌كاته ئه‌گه‌رێكی ترسناك، یه‌كسانی نییه، تێكه‌ڵبوونی نییه به‌نه‌زانین، بهههستنهكردن، به‌ڵكو توانه‌وه‌یه‌تی له‌نێو چه‌مكی گه‌مژه‌یی، گه‌مژه‌یی یه‌كسانی وه‌ك كاره‌كته‌رێك بێكردار متمانه‌ی پێبكرێ، چاوه‌ڕیی كردار و گۆڕانی رووداوی لێبكرێ. له‌چاوه‌ڕوانی تۆوی درۆیه‌ك ده‌یه‌وێت به‌ری راستییه‌ك بدورێته‌وه، یه‌كسانی لهقوژبنێكدا نییه بهرهڵاكرابێ، به‌ڵكو له‌په‌یوه‌ندییه‌كی هاودژدایه، په‌یوه‌سته بهنایهكسانییهوه. ده‌ركه‌وتنی لایه‌كیان به‌نده به‌كه‌م كردنه‌وه‌ی لایه‌كه‌ی تریان، چه‌ند یه‌كسانی توخنی زانین بكه‌وێت، ئه‌وه‌نده له‌نه‌زانین دوور ده‌كه‌وێته‌وه، لێره‌وه ژنان له‌وه دوور ده‌كه‌ونه‌وه باوه‌ڕ به‌وه بهێنن، یه‌كسانی مافیان بۆ بێنی، له‌بێ ده‌سه‌ڵاتی دووریان بخاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وان به‌ده‌ست و بازووی زانین و هۆشمه‌ندی مانا‌و ماف بۆ یه‌كسانی ده‌هێنن. پشكێ دروست له‌هاوكێشه‌ی مرۆڤبوونی خۆیاندا دهسهبهردهكهن، وه‌ك بوون ژنێتی خۆیان ده‌سه‌لمێنن، ئه‌م ژنبوونه ته‌نیا باڵ نییه، خۆڕسكانه په‌یوه‌ندی به‌پیاوه‌وه هه‌یه، پیاو به‌و مانایه‌نا دیارده‌یه‌كی ده‌ره‌كی وه‌ك یه‌كسانی چاودێری بكات تا تۆزێ له‌توندی بێته خوارێ، نه‌رم و نیانی بنوێنێ، به‌ڵكو ده‌بێ له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتردا، ژن و پیاو وه‌ك ته‌واوكه‌ری یه‌ك له‌یه‌كتر بگه‌ن نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ژن به‌و چه‌مكه باوه‌ی نێرسالاری ئێستا، جارێكی تر ژن خۆی دووباره بكاته‌وه. دۆلۆز ده‌ڵێت «جۆرێك بوون له‌ژندا هه‌یه، كه له‌ژندا كۆتایی نایه‌ت» 5، له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كسانی له‌زانینه‌وه دێت و گه‌وره ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌مكی گه‌مژه‌ییدا یهكنایتهوه، به‌وه‌ی چه‌مكی گه‌مژه‌یی به شوناسی نه‌زانین وا ده‌زانێ زانین په‌یڕه‌و ده‌كات، به‌رده‌وام نایه‌كسانی به‌رهه‌م ده‌هێنێ، تا ناكۆتا له‌سه‌ری ده‌روات، ڤۆڵتێر ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌مانای وشه‌ی ناكۆتا تێبگه‌یت سه‌یری گه‌مژه‌یی بكه«6 ته‌یب جه‌بار چۆن غافڵبوونی كاره‌كته‌ری یه‌كسانی ده‌خاته‌ڕوو، له‌ئاست ئایۆلۆژیادا، یه‌كسانی چۆن ماسكێك ده‌پۆشێ، خۆی ده‌شارێته‌وه، خۆی لهناكۆكییهك لاده‌دات، یه‌قینێك ره‌تده‌كاته‌وه، به‌دوو ئاڕاسته ده‌یخاته‌ڕوو به‌ئاڕاسته‌یه‌ك داوی توند‌و تۆڵكردنی ژن ده‌كات، به‌ئاڕاسته‌یه‌كی تر داوی نه‌رمی له‌پیاو ده‌كات، هه‌ردووكیان یه‌ك شتن، لهزیادكردن و كه‌مكردنی یه‌كدا كۆك ده‌بن، لهئاوڕدانهوهیهكدا لهداكهوتهكانی به‌رده‌ستدا له‌نێو ده‌قدا، ته‌یب جه‌بار د‌رك به‌و گه‌مه‌یه ده‌كات، چۆن گه‌مژه‌یی به‌شێواندنی مافه‌كانی یه‌كسانی بوونی ژن و پیاو پوشاكی یه‌كسانی كردووهتهبهر نایه‌كسانی، چۆن تانه‌و ته‌شه‌ره له خودی دادپه‌روه‌ری ده‌دات، له‌كه‌داركردنی دادپه‌روه‌ری له‌نێو یه‌كسانیدا، پارادۆكس له‌ته‌ك نایهكسانیدا فه‌راهه‌م ده‌كات، هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌مه‌وه دادپه‌روه‌ری مانده‌گرێت.
نایه‌كسانی و ماڵوێرانی
دواندنی شاعیر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری، جۆرێكه له ئاشتبوونهوهیهتی له‌ته‌ك قوربانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كه ژن و پیاوی كرده دووبه‌ره‌وه، بانگه‌شه‌كه له‌ته‌ك نایهكسانیدا نییه، به‌ڵكو له‌ته‌ك گه‌وهه‌ری یه‌كسانیدایه كه له‌نێو هه‌ریه‌كێ له‌ئێمه‌دا هه‌یه، هه‌ستی پێده‌كه‌ین. هه‌ر چاوپۆشییهك و به‌ده‌نگه‌وه نههاتنێ خزمه‌تێ خۆڕایی به نایه‌كسانی ده‌كات، كه ماڵوێرانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، ماڵوێرانی له‌تێكچوونی په‌یوه‌ندی ژن و پیاوه‌وه ده‌ست پێده‌كات، له‌شێواندنی شیرازه‌ی خێزانه‌وه ده‌كشێ تا ده‌گاته سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، دادپه‌ره‌وه‌ی ههوێنێكه ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌راسان له‌جێگای دروستی خۆیدا له‌نێو یه‌كسانیدا راده‌گرێت.
(برایه‌تی) مڕومۆچ.
هه‌میشه توند‌و تووڕه‌یه
نهشاری به‌دڵه نه لادێ
نه‌خۆی ده‌زانێ چی ده‌كا،
نه ئێمه ده‌زانین چی ده‌وێ
هه‌واڵی (نیشتمان) ده‌پرسم
ده‌ڵێن له ماڵه دراوسێ ده‌ستی به‌سه‌ره،
شه‌و و رۆژ ناسره‌وێ
ساڵه‌هایه… كه‌سێك نییه،
رێگایه‌كی ته‌خت بدۆزێته‌وه
فریای بكه‌وێ
ئه‌وه‌ی دابه‌ش بوونی خه‌ڵك له‌ژێر سایهیهكدا كۆده‌كاته‌وه، یان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه، یان، چه‌مكی نه‌ته‌وایه‌تی و چاره‌نووسی هاوبه‌شه، كه له‌برایه‌تی و یه‌كبووندا له‌شوێنێكدا یه‌كده‌گرێت، به‌نیشتمان شوناس ده‌كرێت، ئه‌وه‌ندی نیشتمان شوێنێكی جوگرافی و میژووییه به‌هه‌مان راده‌ش شوێنێكه له‌ده‌رووندا، یه‌قدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت، په‌یوه‌ندی نیشتمان بهتاكهوه، خۆی له‌ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان تاكه‌كانه‌وه پێناسه ده‌كات، به‌م پێیه بێت، شیمانه له‌وه ناكه‌ین كه سایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات، به‌رپرسی یه‌كه‌م بێت، له‌كرده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی تاك به‌نیشتمانه‌وه، تاك به‌برای تاكه‌وه، هاوكات چه‌مكی برایه‌تی لهكایهیهكهوه بۆ كایه‌یه‌ك، له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر ده‌گۆڕێت، نه‌ده‌سه‌ڵات نهبرایهتی، له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێن و كاتدا نییه، واتا ناكرێت ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگای سۆشیال میدیا و ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه هه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه شوێن سه‌قامگیر بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا دنیایه‌كی بێ شوێن به‌رهه‌مبهێنێ، له‌بری ئاشته‌وایی ئه‌جێندای تووڕه‌بوون و یاخیبوونی تاكه‌كانی جیگیر بكات، ئه‌وه‌ی زانراوه و بینراوه له‌چه‌مكی برایه‌تی چۆن گۆڕاوه، له‌سه‌ر بنه‌مای چ ره‌وشێك، ئه‌م په‌یوه‌ندییه پێشتر لهسایكۆلۆژییهتی ده‌سه‌ڵاته‌وه ره‌نگی داوه‌ته له‌نێو تاكه‌كاندا و بووه بهداكهوتێك له‌ڕووداوێكدا، به‌ناره‌زایی گوزارشتی لێده‌كرێ، برایه‌تی بهمڕومۆچی بارگاوی ده‌بێت، گه‌ر مڕومۆچی وه‌ك قۆناغێكی سه‌ره‌تایی، دالێك بێت به‌ناڕه‌زاییه‌وه گرێ درابێت، ئه‌وا له‌دوا قۆناغه‌كانیدا، ئاماژه‌یه‌كه مه‌دلولی تووڕه‌بوون هه‌ڵده‌گرێت، گه‌ر مڕومۆچی خۆی لهمهنگی و بێده‌نگییدا حه‌شار دابێت، تووڕه‌بوون دهرهاویشتهیهكه، خۆی له‌به‌ربوون و ده‌رخستن و بهگژاچوونهدا ده‌بینێت، تووڕه‌بوون ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كه نیشتمان كرده‌یه‌كی نه‌خواستراوی له‌به‌رامبه‌ریدا كردووه، له‌ته‌ك جومهگهكانی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌دا یهكنایتهوه، له‌چه‌مكی نامۆبووندا، هه‌وێنی لێكترازان و دژایه‌تییه‌ك لهنۆستالژیادا تۆخ ده‌كاته‌وه، ئاوێنه‌ی نامۆبوون، ئه‌و وێنه‌یه ده‌شێوێنی كه نیشتمان به‌شوێنه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، نامۆبوون هه‌ڵهاتن نییه له‌شوێن و لهنۆستالژیا، به‌ڵكو گۆڕینی شوێنه بهناشوێن، كه له‌یه‌ك شوێن و ئامانجدا، نه له‌برایه‌تی، نه له‌په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نانه‌ت لهیادهوهریشدا به‌یه‌كه‌وه كۆنابنه‌وه، لێره‌دا نیشتمان ئه‌وه‌نده ئاماژه‌یه بۆ دابڕان و جیابوونه‌وه، ئه‌وه‌نده ئاماژه نییه بۆ پێكه‌وه ژیان، ئه‌زموونی دابڕانی نیشتمان گوێنه‌گرتنی له‌داواكانی خه‌ڵك، جێكه‌وتی تووڕه‌بوونێكی پیرۆز، له‌دنیا و شوناسی برایه‌تیدا به‌جێده‌هێلێت.
ژێده‌ره‌كان
1 ـ ته‌یب جه‌بار ـ مروارییه‌كانی سێبه‌ر و سایه ـ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ـ ژماره 8138 سێشه‌ممه 14/7/2020 ـ لاپه‌ره 5
2 ـ عبدالرچا علی ـ الاسگوره فی شعر السیاب ـ جمهوریه العراقیه وزاره الپقافه والفنون ـ السنه 1978 ـ ص15
3 ـ نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د ـ تیۆری بونیادی شاراوه ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، شه‌قامی گوڵان، هه‌ولێر ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵ 2008 ـ لاپه‌ره 19
4 ـ هاشم صالح ـ له‌نێوان «بلیمه‌تی» و «شێتی» دا ـ وه‌رگێرانی نوزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د ـ زنجیره‌ی كتێبی گیرفان ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م «23»ـ ساڵ 2002 ـ لاپه‌ره 35
5 ـ به‌ختیار عه‌لی ـ دوا خه‌نده‌ی دیكتاتۆرـ چاپخانه‌ی كارۆـ ساڵ 2020 ـ لاپه‌ره 238
6 ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووـ لاپه‌ره 222
133 جار بینراوە