سەرەکی » ئەدەب و هونەر » كه‌یت وێنسڵت شۆخه‌كه‌ی تایتانیك

كه‌یت وێنسڵت شۆخه‌كه‌ی تایتانیك

ئەدەب و هونەر

كه‌یت وێنسڵت» Kate Elizabeth Winslet « ژنه‌ جوانه‌كه‌ی‌ سینه‌مای‌ جیهانی، ئه‌وه‌ی‌ بینه‌ری سینه‌ما بێت ده‌یناسێت. كه‌یت ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی به‌ریتانی ساڵی 1975 له‌ ریدیگ – به‌ریتانیا له‌ دایكبووه‌، به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ بچووكترین ئه‌كته‌ر بووه‌ كه‌ ته‌شریفی هێناوه‌ بۆ به‌رده‌م شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كان و هه‌ر زوو جێگای‌ خۆی كردووه‌ته‌وه‌ و پێنج جار پاڵیوڕاوه‌ بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار و چه‌ند خه‌ڵاتی دیكه‌ی‌ بردووه‌.

كه‌یت وێنسڵت ئه‌كته‌ری‌ به‌ریتانی و پاڵه‌وانه‌ ناوداره‌كه‌ی‌ فیلمی‌ تایتانیك كه‌ پڕ داهاتترین فیلمی‌ دنیایه‌، ناو و ناوبانگی ئه‌م خانمه‌ له‌ رێگای‌ فیلمی‌ تایتانیكه‌وه‌ بوو، به‌هۆی‌ رۆڵه‌كه‌یه‌وه‌. ئه‌و رۆڵه‌ جوانه‌ی‌ كه‌ بینویه‌تی و ئه‌و سۆزداری و هه‌ست بزوێنییه‌ی‌ له‌ فیلمه‌كه‌دا سه‌رنجی بینه‌ری راكێشا، كه‌ رۆڵی رۆز-ی بینی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری‌ ناوداری جیهانی‌ لیۆناردۆ دیكاپریۆ. دیمه‌نی‌ ئه‌وینداری و له‌ كۆتاییدا دیمه‌نی‌ مه‌رگی لیۆناردۆ له‌ نێو ده‌ریای سارد و به‌سته‌ڵه‌كدا وایكرد كه‌ ئه‌م فیلمه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان ده‌نگ بداته‌وه‌ و بینرێكی بێشوماری هه‌بووه‌. كه‌یت وێنسڵتی شۆخ و شه‌نگ نه‌ك هه‌ر له‌م فیلمه‌دا، به‌ڵكه‌ له‌ چه‌ندین فیلمی دیكه‌دا سه‌ركه‌وتوانه‌ رۆڵی بینیوه‌، له‌وانه‌ فیلمی‌ خوێنه‌ره‌وه‌كه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و فیلمه‌ پڕ داهاتانه‌ی جیهان، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا، كه‌یت له‌ پای رۆڵه‌كه‌ی‌ له‌ فیلمی خوێنه‌ره‌وه‌كه‌دا خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێناوه‌. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌بووه‌ و هه‌یه‌. كه‌ له‌ هه‌ردوو فیلمه‌كه‌دا كه‌یت زۆر سه‌ركه‌وتوانه‌ رۆڵی بینیوه‌، جا به‌ده‌ر له‌مانه‌ له‌ چه‌ندین فیلمدا رۆڵی بینوه‌.

وێستگه‌ی‌ كاركردنی ئه‌م خاتوونه‌ چ له‌ به‌رهه‌می‌ درامای‌ ته‌له‌فزیۆنی و چ له‌ فیلمی‌ سینه‌مایی له‌ ساڵی 1994 ه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و دواین كاری‌ له‌ ساڵی 2019 بووه‌. كۆی‌ ئه‌و دراما و فیلمانه‌ی‌ كه‌ رۆڵی تێدا بینیوه‌ چل به‌رهه‌می‌ تێپه‌ڕاندووه‌ و بۆ به‌شێك له‌و كارانه‌ خه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه‌ و یاخود پاڵیوراوه‌ بۆ خه‌ڵات.

سه‌رتای‌ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1991 كه‌ ئه‌و كاته‌ ته‌مه‌نی‌ پانزه‌ ساڵ بوو له‌ درامای‌ (وه‌رزێكی تاریك) و له‌ ساڵی 1994 بۆ یه‌كه‌مجار له‌ فیلمی‌ مه‌خلوقاتی‌ ئاسمانیدا رۆڵی بینیوه‌ و له‌ درێژی چالاكییه‌كانیدا له‌ چه‌ندین فیلمی دیكه‌دا رۆڵی بینیوه‌.

هه‌ر له‌ پای ئه‌و رۆڵانه‌ی‌ كه‌ بینیویه‌تی‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه‌، له‌ ساڵی 1996 پاڵێوراوه‌ بۆ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر له‌ فیلمی‌ عه‌قڵ عاتیفه‌، ساڵی 1997 وه‌ك ئه‌كته‌ر پاڵیوراوه‌ بۆ خه‌ڵاتی‌ ئۆسكار له‌سه‌ر فیلمی تایتانیك، ساڵی 2001 بۆ فیلمی‌ ئیریس و ساڵی 2006 له‌سه‌ر رۆڵی له‌ فیلمی‌ منداڵان و بچووكه‌كان و ساڵی 2008 پاڵیوراوه‌ بۆ خه‌ڵاتی‌ باشترین ئه‌كته‌ر له‌ فیلمی‌ خوێنه‌ر و خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌. هه‌روه‌ها حه‌وت جار پاڵیوراوه‌ بۆ خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆپ له‌ پای ئه‌و رۆڵانه‌ی‌ كه‌ بینیویه‌تی‌.

 312 جار بینراوە