سەرەکی » هەمەڕەنگ » گەرمیان، کردنەوەی دوو پیشانگەی شێوەكاری

گەرمیان، کردنەوەی دوو پیشانگەی شێوەكاری

لەكفری شەشەمین پیشانگەی شێوەكاری هاوبەشی شێوەكارانی هەرێمی كوردستان و عیراق و لەكەلاریش؛ پیشانگەیەكی تری شێوەكاری كرانەوە.

لە شەشەمین پیشانگەی شێوەكاری هاوبەشی شێوەكارانی هەرێمی كوردستان و عیراق لەكفری؛ (51) هونەرمەندی شێوەكار بەكارەكانیان بەشدارییان كرد. ھەروەھا بێجگە لەهونەرمەندانی كەلار، كفری و خانەقین، (31) هونەرمەندی ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروی بەكاری هونەری بەشداریی پیشانگەكە بوون.

ئامانج لەكردنەوەی پیشانگەكەش؛ بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆكە و ئەزمونی هونەرییە لەنێوان هونەرمەندان و شێوەكاران و رەخساندنی زەمینەی كاری هاوبەش و پتەوكردنی پەیوەندییە هونەرییەكان بەبەتایبەت لەبواری شێوەكاریدا.

لەشاری كەلاریش؛ بەشی شێوەكاری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان پیشانگەیەكی شێوەكاری بۆ (11) هونەرمەندی سنورەكە كردەووەو تێیدا (25) تابلۆی شێوەكاری نمایشكران.

یادگار عەلی

 165 جار بینراوە