سەرەکی » هەمەڕەنگ » هاتنی بابا نوێل و ساڵی نوێ مردنی 18 کەسی لێ دەکەوێتەوە

هاتنی بابا نوێل و ساڵی نوێ مردنی 18 کەسی لێ دەکەوێتەوە

ئەم جارە بابا نوێل بۆ ساڵی نوێ وەک هەمیشە دیاری و خۆشی لەگەڵ خۆی نەهێنا، بەڵکو کۆرۆنا ی بۆ گەورە و منداڵ هێنا، ئەمەش لە چەند ناوچەیەکی ئەوروپا دوبارە بۆتەوە. 18 کەس لە یەکێک لە خانەی بەساڵاچووان لە بەلجیکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن، ئەمەش دوابەدوای هاتنی بابا نوێل بۆ خانەکە دێت.

پێشتریش رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی رایگەیاند: 121 دانیشتوو و 36 کارمەندی خانەی بەساڵاچووان لە شاری (ئانتووێرب) توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. هۆکارەکەشی بۆ سەردانی بابانوێل دەگەڕێننەوە بۆ خانەکە و وردە وردە رێژەی مردنیش تیایدا زیادیکردووە. دوای 3 رۆژ لە سەردانەکەی دەرکەوت ئەو بابا نوێلە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و هەر بۆیە پشکنینی چر بۆ هەموو ئەندامانی خانەی بەساڵاچوانەکە کرا.

لە ناوچەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش، بابا نوێل و مامانوێل لە جۆرجیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، بێ ئەوەی هەستی پێبکەن، ئەمەش بۆتە هۆی تووشبوونی دەیان منداڵ بە ڤایرۆسەکە و کەرەنتینەکردنیان و دوورکەوتنەوەیان لە خوێندنگە بۆ ماوەی دوو هەفتە. دوای دڵنیابوونەوەشیان لە تووشبوونی بابانوێل و گرووپەکەی بە کۆرۆنا یەکسەر بڕیاری کەرەنتیەکردنی 50 منداڵی تر درا بۆ ماوەی 14 رۆژ.

کەنار قاسم

 212 جار بینراوە