سەرەکی » ئابووری » عیراق خاوەنی 96 تۆن ئاڵتوونە

عیراق خاوەنی 96 تۆن ئاڵتوونە

ئەنجومەنی جیهانی بۆ (ئاڵتوون) رایگەیاند: مانگی رابردوو بانكی ناوەندی وڵاتانی جیهان پشكی ئاڵتونیان لە یەدەگی دراوی بیانی وڵاتەكانیان بەرزكردۆتەوە و عیراق توانیویەتی پارێزگاری لە پێگەی خۆی بكات و لە 38 هەمینی جیهاندا بۆ یەدەگی زێر بمێنێتەوە.

ئەنجومەنی جیهانی بۆ ئاڵتوون لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژەی بەوەكردووە: مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2020 بانكی ناوەندی وڵاتانی جیهان 20 تۆن ئاڵتوونیان كڕیوە، بەو شێوەیەش ئێستا كۆی یەدەگی ئاڵتوونی وڵاتان گەیشتۆتە 35 هەزارو 191 تۆن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: هەریەك لە ئۆزبەكستان، هیندستان و كازاخستان لەو وڵاتانە بوون كە زۆرترین ئاڵتوونیان كڕیووە و هەریەك لە توركیا و مەنگۆلیاش یەدەگی ئاڵتوونیان لەسەدا 2 پۆینت 4 كەمیكردووە.

دووپاتیشیكردۆتەوە، ئێستا عیراق خاوەنی 96 تۆن‌و 300 كیلۆ ئاڵتوونە‌و ئەو ژمارەیەش رێژەی لەسەدا 8 پۆینت پێنج لە كۆی یەدەگی دراوی بیانی ئەو وڵاتە پێكدەهێنێت و لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبی و 38 هەمینی جیهاندایە بۆ یەدەگی زێر.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دواین پرۆسەی كڕینی زێر لەلایەن عیراقەوە لە ساڵی 2018دا بووە، بەبڕی 6 تۆن‌و 450 كیلۆگرام‌و لە دوای ئەو كاتەوە هیچ بڕە ئاڵتونێكی نەكڕیووە.

 55 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*