گرووپی میوزیکی کچانی aespa کە گرووپێکی هونەریی خەڵکی كۆریای باشورن گۆرانییە نوێکەیان لەماوەیەکی کەمی بڵاوکردنەوەیدا بینەرێکی زۆری هەبوو.
Black Mama ناوی گۆرانییە نوێکەی ئەم گرووپەیەو ساڵی 2020 بەرهەمهاتووەو لەماویەکەی کەمی بڵاوکردنەوەیدا کە دوو مانگە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردوو زیاتر له 103 ملیۆن کەس بینهری ههبووه.
ئەم گرووپە هونەرییە لەگەڵ كۆمپانیای SMدا کاردەکەن کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانە، هەروەها گرووپەکە دوای بڵاوکردنەوەی بەرهەمە هونەرییەکانیان هەوادارو گوێگرێکی زۆی بۆ خۆی پەیداکرد، ئهم رێژهیەش لەبینهر لەماوەیەکی کەمی نمایشی ئەم گۆرانییەدا سەرکەوتنی کارەکانی ئەم گرووپە دەردەخات و بەگوێرەی بۆچوونی کەسانی شارەزا لەو بوارەدا له مێژووی هونەر و میوزیك و پۆپی كۆریای باشوردا شتێکی باشە، ئەویش لەو سۆنگەیەی کە ئەم بەرهەمە هونەرییە پێشتر و هەر له سەرەتای بڵاوکردنەوەیدا لەماوهی تهنها 24 سەعاتدا، ژمارهیهكی پێوانهیی تۆمار كرد و نزیکەی 21 ملیۆن کەس بینهری کلیپەکە بوون.
75 جار بینراوە