سەرەکی » ئاراستە » گوندی گۆپتەپە، کاتی کۆکردنەوەی بەرهەمی تور و شێلمە

گوندی گۆپتەپە، کاتی کۆکردنەوەی بەرهەمی تور و شێلمە

جەمال سەرگەتی

گۆپتەپە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، ساڵانە لەم گوندە رێژەیەکی زۆر زەوی کشتووکاڵی دەکرێت بە تور و شێلم، ئێستا ھەرچەندە سەرەتای وەرزی زستانە بەڵام جوتیاران و خاوەن زەوییەکانی کشتووکاڵ لەو گوندە سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەرھەمەکانیان بەتایبەت بەرھەمی تور و شێلم کە ئەو دوو بەرھەمە ناوبانگی باشی ھەیە لە ھەرێمی کوردستان و کەم کەس ھەیە ناوبانگی تور شێلمی گوپتەپەی نەبیستبێت»…

جوتیاران بە خاوخێزانەکانیانەوە لە بەیانیەکی زووەوە دەچنە سەر کێلگەکانیان و تاسەر لە ئێوارە بەرھەمەکانیان کۆدەکەنەوە، رەوانەی بازارەکانی ھەرێمی کوردستانی دەکەن».

زەوی گوندی گۆپتەپە بەھۆی بەپیتیەوە لە ھەرچوار وەرزی ساڵدا چەندین بەرھەمی تێدا دەچێنرێت ساڵانە بەتایبەت لە وەرزی زستان بە سەدان تەن تور و شیلم لە گوندەکەوە دەبرێتە بازارەکانی ھەرێمی کوردستان بەڵام جوتیارانی گوندە کە نیگەرانن لەوەی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتووکاڵ وەک پێویست ھاوکاریان ناکات «.

محمەد عەزیز تۆفیق تەمەنی 50 ساڵە وەک خی دەڵێت ھەر لەتەمەنی منداڵیەوە لەگوندی گۆپتەپە خەرێکی جوتیاری بووە ئەو زەویەکی زۆری کردووە بە بەرھەمی تور و شلێم، ساڵا نە رێژەیەکی زۆر لە زەویەکەی دەکات بە تور و شێلم ئەو بۆ کوردستانی نوێ ووتی « لە ئێستادا کە سەرەتای وەرزی زستانە کاتی کۆکردنەوەی بەرھەمی تور و شێلمە کە ساڵانە بەشێکی زۆری ئەم گوندە زەویەکانیان دەکەن بە تور و شێلم «.

وتیشی»ئێمە لەگەڵ خێزانەکەم و چەند کرێکارێکی تر لە بەیانی زووەوە ھاتووین بەرھەمی تور و شێلمەکە کۆدەکەینەوە پاشان گەڵا و ساقەکانی لێ دەکەینەوە دواتر تور و شێلمەکە دەخەینە چەند گوێنیەکەوە پاشان بار دەکرێت و دەبرێتە عەلوەی شارەکان و لەوێشەوە دەبرێت بازار و دەفرۆشرێت بە ھاوڵاتیان «

محمەد ئەوەشی ووت» لە ئێستادا لەبازارەکانی ھەرێمی کوردستان خواستێکی زۆر لەسەر تور و شێلم ھەیە ھاوڵاتیان وەک خواردنێکی گەرم شێلم بەکار دەھێنن.

ئەو جوتیارە نیگەرانی خۆشی دەربڕی لەبەرامبەر ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەک پێویست ھاوکاری جوتیاران ناکات «.

بیخاڵ محمەد خێزانی محمەد عەزیزە ئەو خۆی و منداڵەکانی ھاوکاری خێزانەکەی دەکەن و ھەموو بەیانیەکی زوو تاوەکو ئێوارە دێنە سەر زەویە کشتوکاڵیەکەیان و کاری کۆکردنەوەی تور و شێلم دەکەن ئەو بۆ کوردستانی نوێ ووتی» لەو کاتەوەی کە ھاوسەر گیری لەگەڵ محمەد کردووە ھەموو ساڵێک زەویەکەیان دەکەن بە تور و شێلم و ھاوکاری محمەدی ھاوسەری دەکات تاوەکو بەرھەمەکەیان ببنە بازار و لەو رێگەیەوە بژێوی خۆیان دابین بکەن «.

وتیشی» من کاری لێ کردنەوەی قەڵا و ساقەکانی تور و شێلمەکە دەکەم ، ئەو دەشڵێت» ھەندێک کەس تور و شێلمەکە بە قەد و گەڵاوە دەفرۆشن بەڵام ئێمە لێی دەکەینەوە پاشان دەیفرۆشین، بێخاڵ ھەرچەندە سەرقاڵی کارکردن بوو بەڵام بەدەم کارکردنەوە باسی بەپیتی زەوی گوندی گۆپتەپەی کرد و وتی» زەوی ئەم گوندە زۆر بەپیتە لە ھەر چوار وەرزی ساڵ بەرھەمی لێ دەچێندرێت دانیشتوانی گوندەکە بژێوی ژیانیان لەسەر زەوی کشتوکاڵیە و ئەو داوشی کرد حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاریان بکات بۆ ساغ کردنەوەی بەرھەمەکانیان لە بازارەکانی ھەرێمی کوردستان».

لە گوندی گۆپتەپە لەپاڵ ھەر دۆنمێک شێلم چەند دۆنمێک زەوی کراوە بە تور ھەر جوتیارە و لەناو زەویەکەی سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەھەمەکەیەتی»

خەبات محمەد ئەمین دانیشتووی گوندی گوپتەپەیە تەمەنی 42 ساڵە ئەویش ھەر لەمنداڵیەوە سەرقاڵی جوتیارییەوە ئەو بەدەم کۆکردنەوەی بەرھەمی تورەکەی بۆ کوردستانی نوێ ووتی «ساڵانە زەویەکەم کە لە چەند دۆنمێک پێکدێت دەکەم بە تور و شێلم وەک خۆی دەڵێت 12 کیلۆ تۆوی کردوە بە توور کە ئێستا کۆی دەکاتەوە دەیباتە بازارەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرھەمەکەی ساغ دەکاتەوە «.

ئەو دەڵێت ھەموو بەیانیەک دێتە سەر زەویە کشتووکاڵەکەی و دەست دەکاتەبە کۆکردنەوەی بەرھەمی تورەکەی، ئەو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە لەبازاردا لە ئێستادا خواستێکی زۆری لەسەر و لەرووی نرخیشەوە نرخێکی جێگیری ھەیە ، ئەویش داوا دەکات کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر ھاوکاریان بکات تاوەکو بەرھەمی زیاتر بخەنە بازارەوە چونکە وەک خۆی دەڵێت بژێوی ژیانیان لەسەر زەویە کشتوکاڵەکەیانە»

 56 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*