سەرەکی » هەمەڕەنگ » كەركوك، شانۆگەریی «گەڕانەوە بۆ ژیان» نمایش كرا

كەركوك، شانۆگەریی «گەڕانەوە بۆ ژیان» نمایش كرا

بەسپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام‌و بەهەماهەنگی گرووپی شانۆیی هەوار، رۆژی 16/1/2021، شانۆگەری «گەڕانەوە بۆ ژیان»، لەبنكەی كۆمەڵەی رۆناكبیریی‌و كۆمەڵایەتی كەركوك نمایش كرا. لەم شانۆگەرییەدا ژمارەیەك لەخاوەن پێداویستی تایبەت نابیستان رۆڵیان لەشانۆگەرییەكەدا دەبینی.

لەمبارەیەوە نەژاد نەجم دەرهێنەر و سەرپەرشتیاری شانۆگەرییەكە بەكوردستانی نوێی وت: دەقی شانۆگەرییەكە باس لەبیرۆكەی دروستبوونی مرۆڤایەتی‌و گەڕانەوە بۆ ژیان دەكات، هەروەها ململانێ لەنێوان هەردوو چینی نێرو مێ‌و ئاین‌و مەزهەب‌و سەرجەم رەنگەكان دەكات، لەكۆتایی نمایشەكەشەدا پەیامی ئاشتی‌و خۆشەویستی‌و پێكەوە ژیان گەیەندرایە ئامادەبووان.

وتیشی: لەشانۆگەرییەكە 17 خاوەن پێداویستی تایبەت نابیستان رۆڵیان دەبینی، كە پێشووتر لەلایەن سێ راهێنەرەوە بۆ ماوەی دوو مانگ مەشق‌و راهێنانیان پێكرابوو.

هێمن ئەحمەد

 383 جار بینراوە