هێمن ئه‌حمه‌د
هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی خواست‌و ئاره‌زووه‌كانی خۆی حه‌ز بهشتی تازه‌و جوان ده‌كات، تامومارهسهی ئاره‌زووه‌كانی پێبكات، به‌تایبه‌ت ئێستا له‌ناو گه‌نجاندا ئاڵوگۆڕپێكردنی ئامێری مۆبایل باوه‌و خۆیان به‌و كاره‌وه سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ئاره‌زووه‌ی هه‌یه به‌رده‌وام خه‌ریكی كڕین‌و فرۆشتنی ئامێری مۆبایله‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌شێك له‌گه‌نجانی سه‌رقاڵ كردووه تا خۆیان به‌و جۆوره ئاڵۆ گۆڕپێكردنهوه خه‌ریك بكهنو د‌رك به‌هه‌ندێك شتی پێوست تر نه‌كه‌ن، بۆ نموونه: خوێندن‌و ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان.
حه‌ز بههاندی نوێ ده‌كه‌ن
عه‌لی مه‌حموود، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، سه‌باره‌ت بهگۆڕینو ئاڵۆگۆڕكردنی ئامێره‌كانی مۆبایل به‌كوردستانی نوێی وت: هه‌فته‌ی دووجار هاندهكهم بگۆڕم به‌لامه‌وه ئاساییه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌وی دووه‌م له‌یه‌كه‌م باشتربێت كهدهیكڕم، چونكه كاتێك ده‌مه‌وێت مۆبایله‌كه‌م ئاڵۆگۆڕی پێبكه‌م ده‌بینم جۆره ئامێرێك له‌وه‌ی من باشتره‌و تایبه‌تمه‌ندی زیاتره‌و نرخه‌كه‌ی جیاوازی زۆر نییه ده‌یكڕم، ئه‌مڕۆ گه‌نجان كه‌زۆر حه‌زیان لههاندی تازه‌و مودێله له‌به‌ر ئه‌و مواسهفاتو پرۆگرامانه‌یه كه له‌كاتی دروستكردنیدا جێگیركراوهو بۆی دانراوه، بۆ نموونه ئێستا ئامێری وه‌ها هاتووه به‌ئاره‌زووی خۆت ده‌توانیت له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ئاگاداری جیهان بیت، یاخود وێنه‌و ره‌نگه‌كانی زۆر به‌رزه‌و كامێرایه‌كی زۆر باشی بۆ دانراوه، ئێمه‌ی گه‌نجیش به‌رده‌وام حه‌ز له‌شتی پێشكه‌وتوو و تازه ده‌كه‌ین.
جوانی‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سه‌رنج راكێشن
شاسوار محه‌مه‌د، گه‌نجێكی دیكه‌ی شاری كه‌ركوكه‌و به‌كوردستانی نوێی وت: سێ ساڵ یه‌ك ئامێری مۆبایل پێ‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئامێرێكی پێشكهوتووترم كڕیووه، كه‌بۆ به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت ئاسانتره‌و ده‌توانێت ناوێكی زۆر‌و وێنه‌ی منداڵهكانیتی تییدا سه‌یڤ بكه‌یت، كه‌هه‌ندێك مۆبایل له200 ناو زیاتر نا‌توانیت بنووسیت، ئێستاش سه‌ردانی هه‌ر ماڵێك بكه‌یت ده‌بیت هه‌موو ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی موبایلیان پێیه، ئه‌گه‌رواش نه‌بێت زۆربه‌یان هه‌یانه، ئیتر تۆش ده‌بێت ناوی هه‌موویان له‌ناو هانده‌كه‌ت بنووسیت، یان هه‌ندێك كه‌س دوو سێ ژماره‌ی هه‌یه، ئێشهكهشت له‌گه‌ڵ ئه‌و دایه ده‌بێت هه‌موو ژماره‌كانی ئه‌وت لابێت، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم زوو زوو ئامێری مۆبایله‌كه‌ت بگۆڕی، له‌پای چی زه‌ره‌ری لێبكه‌ی، با من هه‌موو به‌رنامه‌كانی فێرببم ئه‌وكاته به‌پاره‌یه‌كی كه‌متر ده‌یفرۆشی، هه‌ر چه‌نده زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌بازاڕدان هی وڵاتی چینن كه‌به‌شێوه‌یه‌كی باش‌و دروستنه‌كراوه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م هانده نوێیه بكڕم پێوه‌خت له‌هاوڕێكانم پرسیارم كردووه‌و ئه‌ینجا كڕیوومه.
كڕین‌و فرۆشتن له‌گه‌ڵ گه‌نجان
ئه‌حمه‌د كه‌ریم، خاوه‌ن دوكانی كڕین‌و فرۆشتنی مامۆبایل له‌بازاری شه‌قامی جمهوری شاری كه‌ركوك، دوای ئه‌وه‌ی پرسیاری چۆنیه‌تی كڕین‌و فرۆشتنی ئه‌و ئامێره مۆبایلانهم لێ‌كرد به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ئێمه لێره هاندی كۆن‌و تازه‌ش ده‌فرۆشین، ئایا ئه‌و ئامێری مۆبایل له‌كێ ده‌كڕن؟، ئه‌و دوكاره وتی: زیاتر كڕین‌و فرۆشتن له‌گه‌ڵ گه‌نجان ده‌كه‌ین، كه‌سی واهه‌یه هاندێكی كڕیووه به‌دڵی نییه، یان له‌ده‌ستی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه شاشه‌كه‌ی شكاوه، ئێمه به‌نرخێكی كه‌متر دهكڕینهوهو چاكی ده‌كه‌ینه‌وه‌و بهخرێكی گرانتر ده‌یفرۆشین، یان گه‌نجه پاره‌ی پێویسته سه‌ردانیمان دهكاتو هانده‌كه‌ی بایی (300-400) دۆلار ئێمه لێی دهكڕینو دواتر به‌قازانج بۆخۆمان ده‌یفرۆشین، هه‌ر هاندێكیش بكڕین ناونیشانێك یان ژماره ته‌له‌فۆنێك به‌ڵگه‌یه‌كی لێوه‌رده‌گرین، نه‌وه‌كو دزێتی بێت، چونكه زۆر له‌و كێشانه‌مان رووبه‌روو بۆته‌وه.
كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی باشی تییدایه
بڵند محه‌مه‌د گه‌نجێكی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری كه‌ركوكه، سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی ئامێره ئهلیترۆنییهكان به‌تایبه‌ت ئامێری مۆبایل به‌كوردستانی نوی وت: زۆر حه‌زم لهئاڵۆگۆڕپێكردنی ئامێری مۆبایله‌و ماوه‌ی مانگێكه هاندێكم كڕیوه ئێستا لێی بیزار بووم، حه‌زم له‌جۆرێكی تره كه‌تازه هاتووه‌ته بازاڕه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی به‌سوودو باش له‌ناو ئامێره تازه‌كاندا هه‌یه.
گۆڕینی ناوماڵ گرنتره له‌مۆبایل
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌سه‌ر گۆڕینی مۆبایل كه‌ئێستا بۆته باو له‌نێو گه‌نجان، به‌كوردستانی نوێی وت: من حه‌زم له‌زۆر گۆڕینی مۆبایل نییه، به‌ڵام بۆ ناوماڵ حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ر رۆژه‌و ستایلێك هه‌بێت، پێشم سه‌یره گه‌نجان ئه‌و هه‌موو پاره جوانه به‌وشێوه‌یه خه‌رج ده‌كه‌ن، ده‌بێت چ چێژێك له‌زوو گۆڕینی هانده‌كانیان ببینن، هه‌رشتێك كۆن بوو قابیلی تازه‌كردنه‌وه‌یه، به‌ڵام نه‌ك من به‌تازه‌یی هاندێكم كڕیووه هه‌ر بهتازهیش بیفرۆشم دوایش بچم هاندێكی تر بكڕم، چییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رهنگهكهیم به‌دڵ نییه یان، ئه‌مانه هه‌مووی بیانووه‌و خۆ مهژغوڵكردنه، به‌لای منه‌وه هه‌ر مۆبایلێك بتوانیت قسه‌ی پێ بكهیتو گوێت له‌ده‌نگی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بێت كهتهلهفۆنت بۆ ده‌كات له‌وه باشتره لهمۆبایلێك چه‌ندین به‌رنامه‌و مواسه‌فاتی تێدابێت، چونكه زۆر خه‌ریكی ده‌بیت، سه‌ر قاڵت ده‌كات، لێی بیزار ده‌بیت ئه‌مه‌ش به‌شێكی دیكه‌یه لهبازرگانیكردنو مهژغوڵكردنی گه‌نجان، بۆیه داوا له‌گه‌نجان ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی خۆیان به مۆبایل گۆڕینه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن سه‌رقاڵی خوێندنه‌كانیان بن، نه‌ك هه‌ر ماوه‌ی جارێك هاندێكی تازه‌ی پێیه یان به‌قه‌رز هێناوێتی یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هانده‌ی دایك‌و باوكی بۆی كڕیوه ئاڵۆگۆری پێده‌كات‌و شتێكی زیادی ده‌خاته‌سه‌ر، به‌رای من ئهمهشتێكی باش نییه.
139 جار بینراوە