سەرەکی » هەواڵ » كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە pukmedia دەكات

كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە pukmedia دەكات

بەڕێزان سەرنووسەر و ستافی ماڵپەڕی pukmedia هەژدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی pukmedia لە جەنابتان و تەواوی ستافە ماندوونەناسەكەتان پیرۆز دەكەم، ئومێد دەكەم هەمیشە لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوام بتانبینم. ماڵپەڕی pukmedia یەكێكی تر بوو لە دیاری و بەخششەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بواری میدیا، كاركردنی میدیای گواستەوە بۆ قۆناغی ئەلیكترۆنی بە چەندین زمانی جیاواز و ماوەی ١٨ ساڵە پیشەییانە و راستگۆیانە بەردەوامن.

لەمڕۆدا لەپاڵ پیرۆزبایی خۆم و پشتیوانیم بۆ پێشخستنی زیاتری ماڵپەڕەكەتان، وەك هەمیشە دووپاتی دەكەمەوە دەبێ راگەیاندن راشكاوانە بە پابەندبوون بە پرەنسیپە پیشەییەكانی كاری میدیایی كار بكات و سەكۆی گەیاندنی داوا و داخوازییەكانی كۆمەڵانی خەڵك بێت و هەمیشە لە بەرەی خەڵك بێت و داكۆكیكاری مافە رەواكانیان بێت.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 132 جار بینراوە