سەرەکی » هەواڵ » پیرۆزبایی لاهور شێخ جەنگی بۆ pukmedia

پیرۆزبایی لاهور شێخ جەنگی بۆ pukmedia

به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ‌حەڤدەساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؟ (PUKmedia)، پیرۆزبایی گه‌رم له‌ سه‌رنووسه‌ر ‌و یەک بە یەکی رۆژنامەنووس و كارمه‌ندانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئازیزه‌ ده‌كه‌م‌ و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، بەو هیوایەی ماڵپەرەکەتان هه‌میشه‌ له‌سه‌ر شاڕێی سه‌نگینی خۆی بەردەوام بێت و وەک ئەستێرەیەکی گەش بە درەوشاوەیی لە ئاسمانی راگەیاندنی کوردیدا بمێنێتەوە.

کارکردنتان بە پرۆفیشناڵی و بە پەیڕەوکردنی راستگۆیی و بابەتی و پیشەییبوون و رەچاوکردنی یاسا و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەکاندا ماڵپەڕەکەی کردووەتە سەکۆیەکی گرنگی میدیایی باوەڕپێکراو بۆ وەرگرەکانی و سەرچاوەی زانیاریش بێت بۆ ناوەندە میدیاییە ناوخۆیی و جیهانییەکان.

لە کاروانی میدیای کوردی و پێگه‌یاندنی كادری لێهاتوو و به‌توانا خزمه‌تێكی باشی به ‌میدیای كوردی کردووە و لە رووماڵەکانیشیدا سەرباری خزمەتکردنی وەک ناوەندێکی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشەنگ بووە لە پاراستنی کلتوور و بەها باوەکانی کۆمەڵگە و وەک میدیایەکی نیشتمانی کاری کردوە.

هیوادارم ماڵپەڕەکەتان وەک یەکێک لە ئامڕازەکانی میدیای نوێ کە ئێستا پانتاییەکی گرنگی لە کاری رۆژنامەوانی داگیرکردووە خۆی لەگەڵ کارکردنی میدیای سەردەم بگونجێنێت و لە گواستنەوەی پەیام و هەواڵ و زانیارییەکانیشدا بەرپرسیارانە رۆڵی هەبێت لە ئاڕاستەکردن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە سەرجەم بوارەکاندا.

دووبارە هەڵگیرسانی مۆمی هه‌ژده‌یه‌مین ساڵه‌ی دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتان پیرۆزبێت.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن

لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 139 جار بینراوە