سەرەکی » ئابووری » داشکاندنی قەرزی کارەبا

داشکاندنی قەرزی کارەبا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت: هاووڵاتیان بەشێوەیەکی باش دێن بۆ دانەوەی قەرزەکانی کارەبا چونکە ئۆفەری داشکاندن قەرزی کارەبا تەنها تا مانگی 3 ی ئەمساڵە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە، بەپێی فەرمانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم کوردستان ئەو کەسەی تا کۆتای مانگی یەک قەرزی کارەبا بداتەوە ئەوا لە 15 % لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت ئەگەر بگاتە مانگی 2 ئەوا دەبێتە 10 % ئەگەر پێدانی قەرزەکەی بگاتە مانگی 3 ئەوا رێژەی لێخۆشبوونەکەی کەم دەبێتەوە و دەبێتە 5 % و هەر ئەم سێ مانگەش داشکاندن بۆ پێدانەوەی قەرزەکان دەکرێت و ئیتر درێژ ناکرێتەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی وتیشی: «بڕی زیاتر لە 420 ملیار دینار قەرزی کارەبا لای هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان و فەرمانگە حکومیەکانە ئەو پارەیە قەرزی کەڵەکەبووی چەند ساڵی رابردووە».

ئاماژەی بەوەش کردوە، پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ئاگادار کردنەوەی سەبارەت بە لێخۆشوونی بڕێک لە قەرزەکان هاووڵاتیان بەشێوەیەکی باش دێن بۆ دانەوەی قەرزەکانی کارەبا چونکە ئۆفەری داشکاندن قەرزی کارەبا تەنها تا مانگی 3ی ئەمساڵە و بەپێی فەرمانی وەزارەتی کارەبا درێژ ناکرێتەوە.

 140 جار بینراوە