سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەهۆی کۆرۆناوە فیستڤاڵەکە بەڕێوەناچێت

بەهۆی کۆرۆناوە فیستڤاڵەکە بەڕێوەناچێت

بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی «گلاستونبری» میوزیکی کە ساڵانە لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، بڕیاریاندا بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک ئەم فێستیڤاڵ و بۆنە هونەرییە بەڕێوە نەبەن.

بەڕێوەنەچوونی فێستیڤاڵەکەش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە کە سەرلەنوێ بەریتانیا و زۆرێک لەوڵاتانی ئەورپای گرتۆتەوە.

شایانی باسە فێستیڤاڵی «گلاستونبری» میوزیکی لە ساڵی 1970ەوە لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ساڵی پار و ئەمساڵیش بەهۆی کۆرۆناوە ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوەناچێت.

 96 جار بینراوە