سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەرهەمهێنەرانی فیلمەکەی بێ هیوا بوون

بەرهەمهێنەرانی فیلمەکەی بێ هیوا بوون

هەرچەندە لەشەوی سەری ساڵی نوێوە فیلمی «Promising Young Woman» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، لەسەر شاشەی سینەماکان نمایشدەکرێت، بەڵام بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بێ هیوا بوون لەوەی چاوەڕوانی بوون فیلمەکەیان داهاتێکی زۆر بەدەستبهێنێت. چونکە ئەم فیلمە لەم ماوەیەدا تەنها نزیکەی بڕی 5 ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێناوە.

فیلمەکە «ئەمیراڵد فینیل» دەرهێنەرێتی و ژمارەیەک ئەکتەری دیاری سینەمای جیهان رۆڵی تێدا دەبینن، کە دیارترینیان «کاری مولگان»ەو شانبەشانی ئەم خانمە ئەکتەرەش هەریەکە لە «بو بورنهام، لافیرن کوکس، کلانسی براون، کریستۆڤەر مینیتز، بلاز جێنفەر» و چەندین ئەکتەری تر لەم فیلمەدا رۆڵ دەبینن.

 119 جار بینراوە