پێشمه‌رگه‌ی دێرین قاسم عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د عه‌لی ناسراو به رێباز، ساڵی 1962 له هه‌ولێر له دایكبووه ، ساڵی 1980 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و ساڵی 1983 بووه به پێشمه‌رگه.
ئێستا سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانییه‌تی و به‌نیازه له ئاینده‌دا بیكات به كتێب.
به‌و پێیه‌ی چه‌ند به‌شێكی بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه‌و بینراون، هه‌ست به هه‌ڵوێست و شێوازێكی جیاواز ده‌كرێ له گێڕانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیدا، به‌راورد به هه‌ندێك له و بیره‌وه‌ریی و یادداشتانه‌ی تا ئێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و جیاوازتر ده‌دوێ.
دیداری ئاوات كۆكه‌یی
*به‌شێك له بیرهوهرییهكانت نووسیوه‌ته‌وه، دهشڵێی به‌رده‌وام ده‌بم، هه‌تاكه‌ی؟
– به‌ڵێ، هه‌تا كۆتایی ساڵی 1988 دوای ئه‌نفاله‌كان به‌رده‌وام ده‌بم، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیشم هه‌بێ تا كۆتایی ژیانم درێژه‌ی پێ ده‌ده‌م.
*خۆ به‌پاڵه‌وانكردن له زۆر بیره‌وه‌ریدا هه‌یه، تۆ رات چییه له‌سه‌ر ئه‌مه؟
– له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی بیرهورییهكانم ئه‌وه‌م گوتووه، پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه گه‌له، هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ بهتهنیاباڵ مێژوویه‌ك بۆخۆی دروستبكا، مه‌گه‌ر به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك، ئه‌و حزب و سه‌ركرده‌و لایه‌نانه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به‌هی خۆیان ده‌زانن، له داهاتوو به‌رنه‌فره‌تی گه‌ل ده‌كه‌ون.
*پاڵه‌وانی راسته‌قینه‌ی شۆڕش پێشمه‌رگه‌یه، تۆش هاوڕای له‌گه‌ڵ ئه‌مه؟
– به‌ڵێ، چونكه پێشمه‌رگه راسته‌وخۆ له ناو رووداوه‌كانی شۆڕشدا بووه، كۆمه‌ڵێك به‌ناو سه‌ركرده‌و لێپرسراوه‌كان له نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانیان خۆیان كردۆته پاڵه‌وانی شۆڕش، به‌ڵام مێژوو به‌وان ته‌فره نادرێت، به‌ڵكو ئه‌وان له‌سه‌ر سنووره‌كان له باره‌گاو كونه ئه‌شكه‌وته‌كان خه‌ریكی به‌زم و سه‌فاو ملشكاندنی یه‌كتر بوون، بێئه‌وه‌ی رۆژێك راسته‌وخۆ چاودێری چالاكی و ژیانی گوزه‌رانی پێشمه‌رگه بووبن.
* هه‌ست ئه‌كه‌ی له‌و بیره‌وه‌رییانه‌دا كه نووسراون رۆڵی خه‌ڵكی گونده‌كان فه‌رامۆشكراوه؟
– بێگومان، هیچ رۆڵێك بۆ جه‌ماوه‌ری گونده‌كان دیاری نه‌كراوه، له كاتێكدا سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شۆڕش و به‌رخودانه‌كان گوند‌و لادێكانی كوردستان بوون، ده‌بوایه دوای راپه‌ڕینی 1991 و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم قه‌ره‌بووی خه‌بات و ماندوبوونی جووتیار بكرایاتهوه به‌ر له هه‌موو كه‌س، گوند نه‌ماوه چه‌ند جار نه‌سووتابێ و بۆمبا‌باران نه‌كرابێت، ئه‌و سهرهزلانهی ئێستا خاوه‌نی مه‌لاین دۆلار‌و كۆمپانیا‌و مێگه‌لێك وه‌نه‌وشه‌و لیگززن، نان و ساوارێكیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، له‌كاتێكدا جووتیاره‌كان خاوه‌نی زه‌وی و زار‌و تراكتۆر‌و مێگه‌لی ئاژه‌ڵ بوون.
* ئایا ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی تا ئێستا نووسراون توانیویانه به روونی مێژووی ئه‌و قۆناغه‌ی خه‌بات بنووسنه‌وه؟
– نه‌خێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌په‌نجه‌ی ده‌ست تێناپه‌ڕن ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ له مه‌یدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان بوون و رووداوه‌كانی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیان نووسیبێته‌وه ، بۆنموونه: ئه‌وه‌ی من ده‌ینووسمه‌وه مشتێكه له خه‌روارێك، چونكه ته‌نها ئه‌و رووداوانه‌ی له ناوچه‌یه‌كی دیاری كراودا كه خۆم تێیدا به‌شداریمكردووه و ئاگادارم نووسیومه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نها باسی قۆناغه‌كانی شۆڕشی نوێ بكه‌ین له 1976-1988 هه‌ر له‌كه‌ركوك و گه‌رمیان و سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ولێرو گه‌رمیان و بادینان و زۆری تر، رۆژانه چالاكی و شه‌ڕو پێكدادان روویان داوه، كه چی ئێستا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هاتوون لهناوكۆشك و ته‌لاره به‌رزه‌كانیان مێژووی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌شێوێنن، چی ڕق و قینی ره‌شی خۆیان هه‌یه به‌مێژووی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیان ڕشتووه.
*هه‌ست ناكه‌ی له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه هه‌وڵ هه‌یه بۆ ناچیزكردنی پێشمه‌رگه؟
– به‌ڵێ هه‌یه، شه‌هید رێباز ساڵی 1993 له كۆنفرانسی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له وته‌یه‌كیدا وتی: ڕۆژێك دادێت پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له‌سه‌ر شۆڕش و كوردایه‌تی به‌ده‌ستی جاش وخائینان ده‌درێینه دادگا.
شه‌هید رێباز پێشبینیه‌كی زۆر ژیرانه‌ی بۆ قۆناغی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كردبوو، بینیمان ئه‌و لێپرسراوانه‌ی له‌ناو شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیدا ناوی شێر‌و ده‌بابه‌و سه‌ركرده‌ی كارێزمامان پێ ده‌گووتن، گه‌نده‌ڵ ده‌رچوون، ئابڕوی پێشمه‌ڕگه‌ی دێرین و شۆڕش و كوردایه‌تیان له‌كه‌دار كرد، زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین له باروگوزهرانێكی خراپ و ناله‌باردا ده‌ژین، له كاتێكدا حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌روه‌ت و سامانی لێپرسراوه گه‌نده‌ڵه‌كان به‌رهه‌می ئه‌رك و ماندوبوونی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خوێنی شه‌هیدانه.
* هه‌ستناكه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی باسی شته سلبییه‌كان ده‌كه‌ن باسی ئیجابییه‌كان ناكه‌ن؟
– به‌ڵێ، من ناڵێم لهناوشۆڕش سلبیات نه‌بووه، هیچ شۆڕشێك به‌بێ كه‌موكورتی نابێت، وه‌ره مێژوو بخوێنه‌وه هه‌ر له خه‌لافه‌تی راشدینه‌وه بگره تا ئه‌مه‌وی و عه‌باسی عوسمانلی و زۆربه‌ی شۆڕشه جیهانییه‌كان مێژوویان پڕه له كوشتن و دزی و تاڵانی، شوڕشی نوێ كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، له چاو شۆڕشه‌كانی پێشتر خاوێنترینیان بوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك لێپرسراوی باڵا له‌پێناو به‌ره‌ژه‌وه‌ندی كه‌سی و ململانێی ناشه‌ریفانه هه‌وڵیان داوه له بیرهورییهكانیان له پێناو خۆ ده‌رخستن به‌پاڵه‌وان، مێژووی رووبارێك خوێنی شه‌هیدان بشێوێنن و له‌كه‌داربكه‌ن، به‌ڵام به‌ری رۆژ به‌بێژنگ ناگیرێت، بۆیه داوا له‌پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی دێرێنم ده‌كه‌م، قۆڵ و مه‌چه‌كی لێ هه‌ڵماڵن، ئێمه بووین دروستكهرو داینه‌مۆی شۆڕشی نوێ، پێویسته به‌رله‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌سی بێ ویژدان مێژوو به‌رخودانی شۆڕشگێڕه راستهقنهكان به‌ئاره‌زووی خۆیان بشێوێنن، ڕێگایان لێ بگرین خۆمان ئه‌وكاره بكه‌ین، چیتر ڕێگه نه‌ده‌ین گاڵته به شۆڕشی گه‌ڵێك بكه‌ن.
168 جار بینراوە