سەرەکی » هەمەڕەنگ » سەیرکردنی کارە هونەرییەکانی گەیشتە 20 ملیار کەسپەڕە 27

سەیرکردنی کارە هونەرییەکانی گەیشتە 20 ملیار کەس

گۆرانیبێژی دیاری میوزیکی جیهانیی «شاکیرا» یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی لەسەرتاسەری جیهاندا هەوادار و گوێگرێکی زۆری هەیە و هەرکاتێکیش ڤیدیۆکلیپێک یان ئەلبوومێکی نوێی بڵاوبووبێتەوە رێژەیەکی زۆر خەڵک گوێگر و بینەری بەرهەمەکانی بوون، ئەمەش وەک سەرکەوتنی کارە هونەرییەکانی «شاکیرا» لەقەڵەم دراوە. لەم سۆنگەیەوە ئەم گۆرانیبێژە جیهانییە سەرکەوتنێکی تری خستە سەر ژیانی هونەریی ، ئەویش بەوەی کە تائێستا توانیویەتی ببێتە یەکەمین گۆرانیبێژی جیهانیی کە زۆرترین کەس لە یوتیوب بینەری بەرهەمەکانی بن، بۆ ئەمەش «شاکیرا» ریکۆرێکی نوێی تۆمارد کردوو تائێستا لەپێگەی تایبەتی خۆی لە یوتیوب 20 ملیار کەس سەیری گۆرانی و ڤیدیۆکلیپەکانیان کردووە.

ئەمەش وای لە «شاکیرا» کرد لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دڵخۆشی خۆی دەربڕێت و پەیامێکیش بڵاوبکاتەوەو سوپاسی گوێگر و هەوادارانی بکات، پێیان بڵێیت سوپاس بۆ ئەوەی کە سەیری کارە هونەرییەکانم دەکەن، ئەوەش پشتگیرییەکی بەهێزە بۆ من هەتا بەردەوام بم لەکارە هونەرییەکانم.

 1,403 جار بینراوە