سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆڕێک بۆ بڵاوکردنەوەی هەردوو رۆمانی گەشتەکەی سنەوبەر و گەوهەر

کۆڕێک بۆ بڵاوکردنەوەی هەردوو رۆمانی گەشتەکەی سنەوبەر و گەوهەر

لە رۆژانی رابردوودا لە کتێبخانەی لەمەم و زین لەهەولێر، کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی رۆمانی(گەشتەکەی سنەوبەر) نووسینی «بەڵێن تۆفیق حەمەد» بەڕێوەچوو. هەروەها لە کتێبجانەی ئاشتیش کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی رۆمانی (گەوهەر) نووسینی «عوسمان دەروێش» بەڕێوەچوو.

لەم چالاکییانەدا بەشێوەیەکی گشتی باسی ناوەڕۆکی رۆمانەکان کرا، پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە هەڵسەنگاندن و گفتوگۆی زیاتر دەربارەی رۆمانەکان کرا، پاشان لە کۆتایی کۆڕەکاندا رۆمانەکان پێشکەش بەئامادەبووان کرا.

سەباح شوکر

 192 جار بینراوە