سەرەکی » هەمەڕەنگ » مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ ئەنوەر قەرەداخی بەڕێوەچوو

مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ ئەنوەر قەرەداخی بەڕێوەچوو

رۆژی پێنجشەممە 11/2/2021، لە ھۆڵی یەڵماز گۆنای لە سلێمانی، مەراسیمێک لەلایەن (الاتحاد العالمی للموسیقیین العرب) بۆ رێزلێنان لە خەرمانی کارە ھونەرییەکانی ھونەرمەندو میوزیکژەنی ناسراو مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا ژیاننامەو کارە ھونەرییەکانی ئەنوەر قەرەداخی خرایەڕوو و چەند ھونەرمەندو کەسایەتیەکیش وتەی رێزلێنانیان پێشکەشکرد بۆ ئەو رۆڵەی قەرەداخی ھەیبووە بەدرێژایی ژیانی ھونەریی.

پاشان، چەندین چەپکەگوڵی رێزلێنان پێشکەش بە مامۆستا ئەنوەر کرا لە نێویاندا لەلایەن ھەڤاڵ تانیا دەروێش-ەوە چەپکەگوڵی مەکتەبی راگەیاندنی پێشکەشکرا.

 212 جار بینراوە