سەرەکی » هەمەڕەنگ » كەركوك، شانۆگەری ترسنۆكەكان مێژوو دروست ناكەن نمایشكرا

كەركوك، شانۆگەری ترسنۆكەكان مێژوو دروست ناكەن نمایشكرا

رۆژی 15/2/2021، تیپی شانۆی ئاشتی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و هونەری كەركوك «شانۆگەری ترسنۆكەكان مێژوو دروست ناكەن» لەگوندی هەفتەغاری سەر بەقەزای داقوق نمایشكرا.

شانۆگەرییەكە لەنووسین‌و دەرهێنانی سەلام زەنگەنەیەو هەریەك هونەرمەندان سیروان بێلان‌و چالاك زەنگەنەو سەلام زەنگەنە رۆڵیان لەشانۆگەرییەكەدا بینی.

لەمبارەیەوە سیروان بێلان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە بەكوردستانی نوێی وت: چیرۆكی شانۆگەرییەكە باس لەداگیركردنی زەوییەكانی كورد دەكات لەلایەن عەرەبی هاوردەوە. وتیشی: بڕیار وایە شانۆگەرییەكە لەقەزای داقوق، دووبز، ناحیەی پردێ نمایش بكات، چونكە مەترسی داگیركردنی زەوییەكانیان هەیە لەلایەن عەرەبەكانەوە، ئامانجی شانۆگەرییەكەش پاڵپشتی كردنی دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە.

هێمن ئەحمەد

 177 جار بینراوە