سەرەکی » هەمەڕەنگ » سلێمانی، پیشانگەیەك بۆ خانمانی خاوەنكار

سلێمانی، پیشانگەیەك بۆ خانمانی خاوەنكار

لە رۆژانی رابردوودا لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە لە سلێمانی پیشانگە و پرۆژەی LS بۆ ناساندنی کاری خانمان بەڕێوەچوو.

پیشانگەكە لەلایەن گروپی LS بۆ 18 خانمی خاوەنکار و دەستڕەنگین ساز کرابوو کە خانمانی ناوشاری سلێمانی و رانیە و چەمچەماڵ بەشدارییان تێیدا کردبوو.

بەرهەمی خانمانی پیشانگەكە بریتیبوو لە دیزاین، جلوبەرگی کوردی، جلوبەرگی کلاسیک، بابەتی رازاندنەوەی ژنان، جوانكاریی ناو ماڵ و چنینی ئەتەمین.

ئامانجی سەرەكی لە كردنەوەی ئەم پیشانگەیە ناساندنی بەرهەمەکانی خانمان و پەرەپێدانی کارەکانیان بوو تا بتوانن ببنە خاوەن داهاتی سەربەخۆی خۆیان.

ڤینۆس تۆفیق

 59 جار بینراوە