سەرەکی » ئاراستە » ئەزموونی ژنێک

ئەزموونی ژنێک

*ئەوین حەمەئەمین لەدایکبوی ١٩٧٨
*خاوەنی بڕوانامەی ڕاگەیاندن ٢٠٠٥
*بڕوانامەی بانکی نێودەڵەتی
* بڕوانامەی سەفیری ئاشتی بۆنیشتیمانی عرەبی
* دکتۆرای فەخری زانکۆی سلێمانی لەسەرڕودای مانگرەکانی ساڵی ١٩٩١دۆسیەی نەتەوەیی کورد.

+ بیرۆکەی دامەزراندی چاپخانە و کاردنت چۆن بوو کاردانەوەی کەسانی دەوروبەرت چی بوو وەک ژنێک ؟
– کاتێک زانیمان ڕۆژنامە کاغەزییەکان بەرەونەمان ئەچن کە خۆشبەختانە کوردستانی نوێ شاهانەکەیانە و بەردەوامە بەڵام ئێمە ویستمان لەڕێگەیەکی ترەوە کاربکەین و خزمەت بکەین بە بیرۆکەی هاوڕییەکم چایخانەی هامونمان کردەوە ، سەرەتا شوێنمان بازاڕی سۆز بوو وەک یادێکی خۆش بۆ ئێوەشی ئەگێڕمەوە کاتێ چومە گوزەرەکەساڵی ٢٠١٤ توشی شۆک بون ژنێک تا کاتی شەو لێرە کاربکات ئاسایی نەبوو ڕۆژانە دەهاتنە بەردەم چاپخانەکەم و جگەرەیان ئەکێشا یان مەمەڵەیان ئەکرد تابزانن ئەم ژنە لێرە چی ئەکا منیش بۆئەوەی لەم دۆخە بێمە دەرەوە پێیان بڵێم ئیدی من لێرە کارەکەم مەنجەڵێ یاپراخم کردوو بۆ هەموو گوزەرەکەم برد ، خۆشبەختانە دواتر بونە هاوڕێ و هاوکارم هەشیانبوو تائیستاش لەسەر هەمان بیروباوەڕی خۆیەتی کە نابێ ژن کاربکات بەتایبەت لە شوێنێکی وادا.
+ بۆچونی ژنانی نوسەرو بەگشتیش ئەوانەی کارەکەی تۆیان ئەبینی چی بوو ؟

– ئەوان یەکێک بوون لەوانەی پشتگیرم بوون بەسەردان و خۆشحاڵی دەربڕین لە کردنەوەی چاپخانەکە وە نوسەرە ژنەکانیش لێرە ئازادترن ئەوە لە زاری خۆیانەوە دەڵێم وە لە هەڵبژاردنی کارەکانیان باشتر ئەتوانین مامەڵەبکەین وەک خێزانێکین هەڵبەت شوێنێک ژن کاری تێدابێت ئاسانکاریە بۆ ژنانی تر لەوێ باشتر خواستەکانیان دەرەبڕن سەرەڕای ئەوەی نوسەرە پیاوەکانیش بەهەمان شێوە بوون
+ ساڵنێکی زۆرە لە بواری ئەدەب و نوسیندا کار دەکەی بێگومان بەرهەمی باش و خراپ لێک جیا دەکەینەوە هیچ بەرهەمێک هەبوە پێت باش نەبوبێت ونەتویستبێت چاپی بکەی یان ناوی چاپخانەکەی تۆی لەسەر بێت ؟
– ئێمە لێرەدا تیجاریانە بیر ئەکەینەوە، چونکە ئەو نووسەرە ژمارەی سپاردی وەرگرتووە واتە قبوڵ کراوە ، بەڵام ئەگەر شتی واهەبێت کە ڕوشی یاوە من جۆرێکی تر بووم بە پێدانی ڕێنمایی لە ڕووی خاڵبەندیەوە یان هەڵەی زمانەوانی لەگەڵ نووسەرەکە خۆی چاکمان کردوە پاشان چاپمان کردووە پێداچونەوەم بۆکردوە یان پیشانی کەسانی ترم یاوە بەتایبەت ئەوکەسانەی سەرەتای بڵاوکردنەوەی کتێبیان بووە، ئەمەم لەبەر خاتری بڵاوبوونەوەی بەرهەمێک باش کردوە ئەگەرنا ئەو ئەتوانێ لە چاپخانەیەکی تر چاپی بکات، بەڵام هیچ پێداچوونەوەی بۆ نەکرێت و کاڵ و کرچ بێت من ئەوەم نەکردووە وە پێشم وتراوە ئەگەر تۆ چاپی نەکەی شوێنی تر هەیە، بەڵام من ڕێنماییەکانم پێ وتووە بەومەرجە کارەکەمان ئەنجام یاوە .
+ جیاوازی چاپخانەی تۆوەک ژنێک چییە لە چاو چاپخانەی پیاواندا؟

– ئەتوانم بڵێم زۆر جیاوازە لە ڕووی نرخ و هاوکاری کردن لە پەیداکردنی سپۆنسەر هەروەها ئەوەی گرنگ بێت ئێمە سەرجەم کارەکان بەدڵی نوسەرەکە ئەکەین لەڕێگەی جیاوازەوە واتە نووسەر پێویست ناکا بێتە لای ئێمە ئەمەش گەڕانەوەی کاتە بۆ نووسەرەکە پێدانی پارەش تەنیا دیزاین وەرەگرین ئەوەی تر ئەگەر نووسەر نەیبوو بەپێی کات دەتوانێت پارەکە بدات ، کارەکانی تریش وەک کارت و دیزاین هەمیشە دیاری زیادەی دەخەینە سەر.
+ گرفتی چاپخانەکەت چییە کە پێی بێزاردە بیت ؟- هیچ کارێک بێ گرفت و کێشە نابێت، بەڵام وەک چاپخانەیەک کە خاوەنەکەی ژنە ئەوەیە لە کاتی مامەڵەدا ئەوکارانەی داوا ئەکرێت دواترهەندێکیان نایانەوێت ئەمەش بەزەرەر بەسەرخۆم و چاپخانەکەمدا ئەشکێتەوە یان زۆر جار هەربۆدروست بوونی قسە و هێنانە قسە مامەڵە دوبارە و سێ بارە ئەبێتەوە ئەمە زیاتر لە دروست کردنی ڕیکلام و کارتدا دروست ئەبێت ، بەڵام سەرەڕای دروست بوونی ئەم کێشانەش من کارەکەی خۆم خۆش ئەوێت و بەردەوام ئەبم .

+ دیارە بەکارەکەت دڵخۆش دیاری کەواتە پەیامت بۆ ژنان چییە ؟
– بەکارەکەم زۆر دڵخۆشم بەتایبەت ئەو گۆڕانکاریانەی ڕووی یاوە ئەوانەی بەرامبەر کارەکەم کاردانەوەیان هەبووە و سەرەتا پییان قبوڵ نەبوو ئێستا هاوکارمن و ڕیز لە کارەکەم ئەگرن بۆیە ژن پێویستە بەردەوام بێت بڕیاری هەر کاریکی یا بێگومان ئەبێت ڕازی بێت بەوەی کە قبوڵ ئەکرێ یان نا ئەگەر نەکرا پێویستە بیسەلمێنێت ژنیش توانای کارکردنی هەیە چونکە هەتا ڕێژەی هاتنە دەرەوەی مێینە زیاتربێت دڵنیایی ئاسایشی مێینەتی زیاتر پارێزراو ئەبێت . وە حکومەتیش پێویستە دەستی کاری مێینە زیاتر بکات ، بەهۆی ئەم قەیرانەوەی دروست بوە کارەکان بەرەو لاوازی چوون ئەگەر دەرفەت و کاری بازاڕ باشبێت من یەکێک ئەبم لەوانەی هەوڵی کاری ژنان لە بازاڕو شوێنەکاندا ئەدەم چونکە ژنیش بەشێکە لەم کۆمەڵگایە .

+ جگە لەکاری چاپکرن سەرقاڵی چی تریت ؟
هەمیشە حەزم کردووە لە بواری ژندا کاربکەم و گرنگی تایبەت بە ژن بدەم لێکۆڵینەوەیەکم لەسەرڕۆڵی ژن لە ئەدەبیاتی کوردیدا ئامادەیە، چونکە ئەگەر ژن لە ئەدەبیاتی کوردی دەربکەین هیچ جوانیەکی ئەوتۆی نامینێتەوە کارلەسەر( جەستەی ژن و قەڵەمی ژن و ئەقڵیەت و نوسەری ژن دەبێت ) .

ئامادەکردنی : تانیا ئاوارە

 913 جار بینراوە