سەرەکی » هەواڵ » یادی بەقەزابوونی كەلار

یادی بەقەزابوونی كەلار

لە زانكۆی گەرمیان؛ بە چەند چالاكییەك، یادی 51 ساڵەی بەقەزابوونی كەلار، كرایەوە.

چالاكییەكان لەلایەن بەشی پەروەردەی وەرزش لە كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی پێشكەشكران. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیشدا، لیژنەی یادی رۆژی كەلار، ئاماژەی بەوەكرد كە بەهۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم چالاكییەكانی یادەكەیان راگرتووە، ئەوەشیان خستەڕوو كە یاداشتنامەیەكیان ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، تێیدا چەندین داواكارییان بۆ زیاتر خزمەتكردنی سنوورەكەمان لە بوارەكانی كارەبا، تەندروستی، رێگاوبان، كشتوكاڵ و چەند بوارێكی تر، خستۆتەڕوو.

رۆژی 28ی شوباتی 1970، بە بڕیاری حكومەتی عیراق، كەلار لە ناحیەوە كراوەتە قەزا.

 208 جار بینراوە