سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 68)

ره‌وته‌كان

داوا دەكرێت لێكۆڵینەوە لەگەڵ بن سەلماندا بكرێت

محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی سعودیە، لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو، گەیشتە تونس، ئەمەش لە وێستگەی چوارەمی گەشتەكەی كە ئیمارات و بەحرەین و میسری گرتەوە. هەر لەو چوارچێوەیەدا، رێكخراوی «هیومان رایتس وۆچ» داوای لە ئەرجەنتین كردبوو، سود لە بەندێكی دەستوری وڵاتەكەی وەربگرێت سەبارەت بە تاوانانەكانی جەنگ و لێكۆلینەوە لەگەڵ جێنشینی شاهانەی سعودیە بكات لە ئەگەری تێوەگلانی لە تاوانەكانی جەنگ لە یەمەن ...

زیاتر »

هەڵبژاردن لە بەحرەین بەڕێوەچوو

لە سەرەتای هەفتەی رابردوو، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەنگەدەران لە بەحرەین دەنگیاندا، پرۆسەكەش لە نێوەندی بانگەشەكانی بایكۆتكردن و رێگرتن بوو لە بەشداریی رەوتە ئۆپۆزسۆینەكانی شیعە لە وڵاتەكە. بەرپرسان رایانگەیاندبوو، رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەكەدا لەسەدا 67 بووە. سوننەكان لە بەحرەین دەستییان گرتووە بەسەر حكومەت و پەرلەماندا، بەر لەوەش حكومەت حزبە سیاسییەكانی ئۆپۆزسیۆنی هەڵوەشاندبۆوە كە نوێنەرایەتی زۆرینەی شیعەكانیان دەكرد لە وڵاتەكەدا. رێكخراوی لێبوردنی ...

زیاتر »

گازی ژەهراوی لە حەلەب بەكاردەهێنرێت

نزیكەی سەد كەس دووچاری تەنگەنەفەسی بوون بەهۆی كەوتنەخوارەوەی ژمارەیەك بۆمب لە گەڕەكی خالیدیە و شەقامی نیل لە شاری حەلەبی سوریا كە گومان دەكرێت گازی ژەهراویان تێدا بوبێت، روسپاش گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن بە هەڵدانی ئەو بۆمبانە لە ئیدلیبەوە تۆمەتبار دەكات كە بە ناوچەی هێوركردنەوە دادەنرێت لەژێر دەسەڵاتی چەكدارانی بەرەی نوسرەدایە. روسیا داوای لە ئەنقەرە كردبوو (نێوەندگیری ئێستا كە ئۆپۆزسیۆن پابەند دەكات ...

زیاتر »

توركیا رەخنە لە دانانی تاوەرەكانی چاودێری ئەمریكا دەگرێت لە سوریا

توركیا بە توندی رەخنە لە دانانی تاوەرەكانی چاودێری ئەمریكا دەگرێت لە باكووری سوریا كە ئامانج لێیان رێگرتنە لە رووبەڕبوونەوەی نێوان سوپای توركیا و شەڕڤانانی كورد كە لەلایەن واشنتۆنەوە پشتیوانیان لێدەكرێت. ئاژانسی (ئەنادۆڵی)ی توركیا لە زاری خەلوسی ئەكار وەزیری بەرگری توركیاوە بڵاویكردۆتەوە»لەگەڵ ئەو بۆچوونەدام كە دەڵێت، ئەم رێوشوێنانە دەبنە مایەی ئاڵۆزتركردنی رەوشەكە لە ناوچەكە». بە گوتەی ئەكار»چەندان جار ناڕەزایی خۆمان لەو ...

زیاتر »

چەكە قورسەكانیان دەشاردنەوە

ئاژانسێكی روسی لەزاری سەرچاوە ئاگادارەكان لە ریفی حەمما لە سوریا بڵاویكردۆتەوە كە رێكخراوە تیرۆریستیەكان، تۆڕێكی تونێلیان دروستكردووە، تا تێیدا چەكە قورسەكان و تەقەمەنی و خۆراك و ئامێرەكانی پەیوەندی و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بشارنەوە. ئاژانسی (سپۆتنیك)ی روسی لە زاری ئەو سەرچاوە ئاگادارانەوە نوسیویەتی»چەكدارانی (جیش العزە) بۆ چەند مانگێكە و تائێستاش بەردەوامن لە دروستكردنی تونێلەكان لە ناوچەكانی باكووری ریفی حەمما، بۆ ئەو مەبەستەش، ...

زیاتر »

دى مستۆرا: گوشار بخەنە سەر حكومەتی سوریا

ستیڤان دی مستۆرا نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا، داوا دەكات بەپەلە كار بكرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە سوریا، داواش لە وڵاتە پەیوەندیدارەكانی دۆسێكە دەكات، گوژار بخەنە سەر «حكومەتی سوریا» تا رازیی بكەن بەوەی كە چەقبەستن لە بەرژەوەندی نابێت. دی مستۆرا لە كۆنگرەی (دەریای ناوەڕاست) لە رۆما و بەر لە چەند رۆژێك لە وازهێنانی لە پۆستەكەی لە كۆتایی ئەم ...

زیاتر »

سەرۆك کۆماری ئێران پەیامێك بۆ سعودییەكان دەنێرێت

حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران دەڵێت، پێویستە جیهانی ئیسلامی لە ئێران نەترسێت و بەبێ‌ بەرانبەریش بەرگری لە گەلی سعودییە دەكەن وەك چۆن بەرگرییان لە گەلی عیراق و ئەفغانستان كردووە. رۆحانی لە كردنەوەی كۆنگرەی یەكێتی ئیسلامی لە تاران لە 24ی تشرینی دووەمی 2018، رایگەیاندبوو»ئازادی لە كۆمەڵگە ئیسلامییەكاندا، لۆژیكی ئیسلامە، مسوڵمانان شانازیی بەو ئازادییەوە دەكەن كە پێغەمبەری مەزن (د.خ) مەبەستی بووە، بەڵام ئەوەی ...

زیاتر »

رێكخراوێك: دەیان هەزار منداڵی یەمەنی گیانیان لەدەستداوە

رێكخراوێكی خێرخوازی دەڵێت، نزیكەی 85 هەزار منداڵ لە یەمەن لە خوار تەمەنی پێنج ساڵانەوە بەهۆی بەدخۆراكییەوە لەماوەی سێ‌ ساڵی جەنگی وڵاتەكە گیانیان لەدەستداوە. رێكخراوی «منداڵان رزگاربكەن» كە بارەگاكەی لە شاری برمنگهام دووەم گەورەترین شاری بریتانیایە رایگەیاندووە، كۆی گشتی ئەو ژمارەیەك تەمەنییان لە خوار پێنج ساڵانەوە بووە. لە مانگی رابردوودا، نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی دابوو لەوەی كە 14 ملیۆن یەمەنی كەوتوونەتە سەر ...

زیاتر »

سعودیە ژنانی دەستبەرسەركراو ئەشكەنجە دەدات

رێكخراوەكانی هیومان رایتس وۆچ و لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێن، سعودیە ئەو ژنە چالاكوانانە ئەشكەنجە دەدات كە لە بواری مافەكانی مرۆڤدا كاردەكەن و ئاماژە بە دەستدرێژیكردنی سێكسیش دەكات بۆ سەریان لە زیندانەكاندا. بەپێی ئەو دوو رێكخراوە نێودەوڵەتییە، ژنە زیندانییەكان لە گرتوخانەی زەهبان لە سعودیە، رووبەڕوی ئەشكەنجە بونەتەوە بە تەزووی كارەبا. دەسەڵاتدارانی سعودیە لە سەرەتای ئەمساڵدا، ژمارەیەك ژنی چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤیان دەستگیركرد، ...

زیاتر »

وەزیرێكی ئیسرائیلی: رۆژگاریی سەركردەكانی حەماس كورتە

وەزیرێكی ئیسرائیلی دەڵێت، رۆژگاری سەركردەكانی بزوتنەوەی حەماس كورتە، ئەمەش دوای چەند رۆژێك لەو ئاگربەستەی كە مشتومڕێكی گەورەی نایەوە و تەنگژەیەكی حكومی دروستكرد و خەریك بووە ببێتە مایەی روخاندنی حكومەتەكەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیران. یوئاف گالانت، وەزیری نیشتەجێكردن لە حكومەتی ئیسرائیلی كە جەنەراڵێكی پێشووە و سەرپەرشتی یەكێك لە جەنگەكانی سەر غەززەی كردووە، رایگەیاندبوو»رۆژگاری یەحیا سنوار سەركردەی بزوتنەوەی حەماس كورتە، نابێت چاوەڕوانی ...

زیاتر »