وەرچەرخانی سنوورەکانی تێێگەیشتنی تایبەتمەندێتیی لەنێو ئاڕاستەکانی رۆڵی پیشەگەریی رۆژنامەواناندا بڵاوکاری ئەکادیمیی لامبێرت، لەدووتوێی 392 لاپەڕەدا، چاپی ئینگلیزیی کتێبی «کوولتورەکانی رۆژنامەگەریی کوردی؛ وەرچەرخانی سنوورەکانی تێێگەیشتنی تایبەتمەندێتیی لەنێو ئاڕاستەکانی رۆڵی پیشەگەریی رۆژنامەواناندا» چاپ و بڵاوکردەوە. د. شوان ئادەم ئەیڤەس؛ لەو بەرھەمە نوێیەیدا وێڕای ناساندن و شرۆڤەکردنی چوار کولتوری رۆژنامەگەری، بەسودوەرگرتن لەتیۆری «ھەژموونی کوولتوری»ی ئەنتۆنیۆ گرامشی پەیوەندیی نێوان ئاڕاستە کولتورییەکانی رۆژنامەوانانی کوردی عیراق ...
زیاتر »کەلتوور
دیپلۆماسی بنەما -گەشە-هەنگاوەکانی
لەدووتووێی 226 لاپەڕەدا کتێبی (دیپلۆماسی، بنەما – گەشە – هەنگاوەکانی) نووسینی ساڵح عوسمان چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: دەتوانین پێناسەی دیپلۆماسی بکەین بەوەی بریتییە لە کۆمەڵێک بنەماو یاسای نێودەوڵەتی، کە بەهۆیانەوە پەیوەندیی نێوان دەوڵەتان و رێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان رێکدەخرێت، ئامانج لەبەستنی پەیوەندیی دیپلۆماسی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە هەمەجۆرەکان و خزمەتکردنە بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا، جا بەرژەوەندییەکە سیاسی ...
زیاتر »لە موغەوە بۆ شێخی تەریقەت و خوێندنەوەیەکی مێژوویی
نووسینی: سۆران حەمەڕەش دوای کۆچی دواییی شێخ محەمەدی کەسنەزان و دواتر هاتنی ژمارەی زۆری دەروێش لەو دیو سنورە دەستکردەکانەوە و بەزاندنی ئەو سنوورە خەڵکی سەرقاڵ کردووە و بووەتە بابەتی گەرمی سەر سۆشیال میدیا. بۆچوونەکان جیاوازن لەسەریان، هەندێک هێرشیان دەکەنە سەر و گاڵتەیان پێ دەکەن و هەندێک سەرسورمانی خۆیان دەخەنە ڕوو بەرامبەر خۆشەویستی دەروێشەکان بۆ شێخەکەیان. بابەتی گرنگی لەم جۆرە دەتوانرێت ...
زیاتر »هەولێر،کۆڕێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی کتێبی (دیداری شام) بەڕێوەچوو
رۆژی 26/9/2020 بەشی رووناکبیری مەڵبەندی هەولێر، لە هۆڵی شەهیدانی مەڵبەند کۆڕێکی بۆ نووسەرو رۆژنامەنووس (سەرتیپ جەوهەر) رێکخست بۆ ناساندنی کتێبی (دیداری شام). لە کۆڕەکەدا کە بەئامادەبوونی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و جێگرو کارگێران و کادیران و ئەدیب و نووسەرو رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو، نووسەرو رۆژنامەنووس (سەرتیپ جەوهەر) کورتە باسێکی لەسەر کتێبی (دیداری شام) بۆ ئامادەبووان روونکردەوە، پاشان دەرگای پرسیارو وەڵام ...
زیاتر »رۆمانی نهفخو وێنهی با چاپ و بڵاوکرایەوە
ئێوارهی رۆژی 26/9/2020، له كافتریای كهلتووری سهرا، مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی رۆمانی (نهفخو وێنهی با) نووسینی رۆماننووس سهڵاح جهلال بەڕێوەچوو. لە کۆڕەکەدا کە بهئامادهبوونی ژمارهیهك شاعیر و نووسەر و رۆژنامهنووس بەڕێوەچوو، رۆماننووس سهڵاح جهلال باسی لە ناوەڕۆکی رۆمانەکەی کرد و پاشان رۆمانی «نهفخو وێنهی با» بەخشرایە ئامادەبووانی مەراسیمەکە. 102 جار بینراوە
زیاتر »سهربهستی بیروڕا و شیعر و شتی دی
عهبدوڵڵا عهباس لهناوهڕاستی پهنجاكانی سهدهی پێشوودا رهحمهتی باوكم له پێنجوێنهوه نهقڵی چوارتابوو، لهكاتی پشووی خوێندندا بوو گهیشتینه چوارتا و زانیمان بینای تازهی قوتابخانهكه بهلای راستی گۆڕستانی شێخهڵ تازه تهواوببوو ، بهرلهوه قوتابخانهی سهرهتایی چوارتا له خانوویهكی قوڕی گهورهدا بوو ، بهوهش بهختی ئهوهم بۆ رهخسا یهكهم ساڵ لهو بینا نوێیهدا دهوام بكهین. بهلای منهوه دووهم ساڵی خوێندنم بوو ، یهكهم ...
زیاتر »سەعدی شیرازی و کۆترە کەژی
کەمال ئەحمەد لە کاتی خوێندنەوەی گوڵستانی سەعدی شیرازییدا، کە مەلا مستەفای سەفوەت (کوڕی حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە) ساڵی (1961) وەرگێڕانی بۆ کردووە. گمەگمی کۆترە کەژییەک هۆشی بردم بۆ لای خۆی. هەستام سەیرەکەم کۆترە کەژییەکی ئێسکسووک هاتۆتە ناو مەدخەلی ماڵمان و بەسەر دەرگای ئاوەڵای مەدخلەکەمانەوە نیشتۆتەوە. هەر وەک ئەوەی بانگم بکا، سێ جار گماندی.. کە چووم، ملێکی لارکردەوە و دای لە ...
زیاتر »لە یادی خاپورکردنیدا پێنجوێن چاوەڕێی ئاوەدانکردنەوەیە
عەبدولڕەحمان عەلی پێنجوێن جگە لەوەی شارۆچکەیەکی سنورییە، لە دێرزەمانەوە مەڵبەندێکی گرنگی بازرگانی و سەرەڕێی گواستنەوە و گۆڕینەوەی کاڵاوشمەک و بازرگانیش بووە. لە ئێستاشدا بۆتە شادەمارێکی بەهێزی ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان . هەرچەندە پێکهاتەی خاکەکەی زۆر دێرینە و دەگەڕێتەوە بۆچاخی جیۆلۆجی یەکەم واتا سەردەمی (ئەرکی)، وە بەپێی ئەو توێژینەوە و لێکۆڵینەوانەی کە بۆ پاشماوە دێرینەکانی قەڵاکانی (کچێ، وێنە، قزڵجە) کراون دەرکەوتووە ...
زیاتر »شاكر مەجروم، روناكبیر و کوردپەروەر
خەلیل عەبدوڵڵا شاكر مەجروم كەسایەتییەكی دیارو روناكبیری كوردستانە و خزمەتێكی زۆری بەگەل و نیشتمانەكەی كردووە. ئەمین زەكی بەگ و رەفیق حیلمی لە نووسینەكانیاندا بەرێزەوە باسی رۆڵی شاكر مەجرومیان كردووە. شاكر عەبدلعەزیز محەمەد عەبدولئەمیر كە بەشاكر مەجروم ناسراوە، ساڵی 1894 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە، بەبنەچە خەڵكی شاری وانی باكوری كوردستانن. عەبدولعەزیزی باوكی و مامێكی شاری وان بەجێدەهێڵن و روو دەكەنە عیراق ...
زیاتر »پەروەردەی ئایینی لای یارسانەكان لە سلێمانی
شاهۆ عوسمان سەید قادر 2-2 كاكەیەكان لەناوخۆیاندا بۆنە و یاد و دیاردەی تایبەتیان هەیە. پیاوانی كاكەی بەرسمێل ناكەن و وەك هێمایەك وایە لەناوخۆیان و خەڵكیدا، وابزانم بۆ ئەوەیە لە ناو كۆمەڵگە پیاوی كاكەی پێ بناسرێتەوە. ئەڵێن كاتی خۆی بۆ جیاكردنەوەیان بووە لەو لەشكرەی كە شەڕیان لەگەڵ كردون، ئەوان لەشێوەدا سورە و كۆسە و بێسمێڵ بوون و ئەمانیش بۆ جیابونەوە سمێڵیان ...
زیاتر »