سەرەکی » کەلتوور (پەڕە 27)

کەلتوور

زانست لە سینگی مورادەکانەوە!

مەحمود شێرزاد دوو سەدە پێش یان پاش لەدایکبوونی عیسای مەسیح، حەکیمێک بە ناوی «پاتانجالی» زانستی عیرفانیی کرداریی یۆگای لە سینگی یۆگییەکان و ئەشکەوت و خەڵوەتگەکانەوە، کە هەزاران ساڵ بوو ئەم زانستە سینگ بە سینگ لە مورادەوە بۆ مورید دەگوازرایەوە، گوازتەوە بۆ ناو کتێب و کتێبخانەکانەوە و خستییە بەردەست و بەرچاویی هەمووان. ئەم هەوڵە بێ وێنەیەی پانانجالی یۆگای کرد بە یەکێک ...

زیاتر »

زیرەكی كۆرۆنا و بێ‌ ئیرادەیی مرۆڤ

عەبدوڵڵا عەباس ساڵی پار بەهۆی هاتنی لەپڕی ڤایرۆسی كۆرۆناوە جیهان خۆی لە گێژاوێكی سامناکدا بینیەوە، ئەم دیاردەیە ترس و دڵەڕاوکێی کرد بە سیمای سەرەکی کۆمەڵگای مرۆیی لەسەرتاسەری جیهاندا. لە وتارێك لەم رۆژنامە ئازیزەمان (كوردستانی نوێ)دا نووسیم: دەنگ و دەنگدانەوەی ئەم ڤایرۆسەی ئەوەندە بچوكە کە بەچاو نابینرێ‌ دەریخست: «مرۆڤ زۆر لەوە بێ‌ هێزترە كە لە هەموو روویەکەوە ئیدعای دەكات، مرۆڤ و ...

زیاتر »

بیرمەند و نادادپەروەریی جێندەری

د. ساماڵ مانیی هەڵەیە وابزانرێت لەبەر ئەوەی کەسێک رۆشنبیرە یان فەیلەسوفە نادادپەروەریی جێندەریی ناکات. ئەم نادادپەروەرییە جێندەرییەی باسی دەکەم لە بواری فەلسەفەدایە لە بوارەکانی رۆشنبیریدایە، کاریگەرترن لەوەی رۆژانە لە شەقام و بازاڕەکاندا هەن و بەرچاومان دەکەون. ئەو جۆرەی نادادپەروەری جێندەریی «سەربارن»، واتە هەن سەرەڕای کۆمەڵێک لە جۆرەکانیتری خراپەکاری و خراپ مامەڵەکردنی جێندەریتر بەرامبەر بە ڕەگەزی مێینە، سەرباری هەبوون و کردنی ...

زیاتر »

ژێرخانی فیزیكی و ئەندازەیی شار و رەفتاری تاك

كامۆ حەوێزیی ئەم كتێبە تایبەتە بە بوارەكانی تەلارسازی و ماستەرپلانی شار و هەڵسوكەوت و سروشتی مرۆڤ لەگەڵ ژینگە. لە لایەن ئەندازیار و راوێژكار «محەمەد عەزیز محەمەد» ەوە نووسراوە. لە پێشەكی كتێبەكەیدا نووسەر محەمەد عەزیز گوتەیەكی چرچڵی وەك نموونە هێناوەتەوە كە دەڵێ‌: ئێمە تەلارەكانمان دادەڕێژین، پاشان ئەوانیش ئێمە دادەڕێژنەوە. بەشێكی گرنگی ئەم گوتەیەی چرچڵ پەیوەستە بەو ژینگەیەوە كە ئێمە لە خۆی ...

زیاتر »

یادت بەخێر مامۆستا سەلام مەنمی

کاوە حاجی عەزیز لە ژیانمدا هیچ ئەدیبێکی کوردم لە نزیکەوە، وەک مامۆستا سەلام مەنمی نەناسیوە کە لە خاکێتیی و سادەییدا سنووری تێپەڕاندبێ، پێش هەموو شتێ ئەو مامۆستا بوو شانازیی زۆری بە پیشەکەیەوە دەکرد، بۆ منی باس دەکرد- فەرمانی خانەنشینم لە پۆلدا بۆ هات- مەبەستی ئەوە بوو کە مامۆستا بەو کەسە دەوترێ کە وانە بڵێتەوە و لەناو پۆلی خوێندکاراندا بێت، ئیدی ...

زیاتر »

ببە کارێزما

لەدووتووێی 210 لاپەڕەدا کتێبی «ببە کارێزما» چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە مراد محەمەد ئامادەیکردووەو لە فارسییەوە کردوویەتی بەکوردی و لەپێشەکییەکەیدا هاتووە: ئەم کتێبە وەک لە ناونیشانەکەیەوە پێماندەڵێت، بریتی نییە لە هەوڵدانێکی زانستیانە سەبارەت بە چەمکی کارێزما، هەروەک چۆن بریتی نییە لە راڤەکردن و لێکدانەوەی چەمکەکە لەباری فیکری و فەلسەفییەوە، هێندەی بریتییە لە هەوڵدان بەئاراستەی وەڵامدانەوەی پرسیاری جەوهەری خودی ...

زیاتر »

یادەکانی رۆژنامەگەری کوردی و رۆژنامەی ״کوردستان״

د. مەغدید سەپان هەموو ساڵێک لە مانگی نیسان یادی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی «کوردستان» دەکرێتەوە و ئەم مێژووە جوان و یادە پیرۆزە لە 21ی نیسانی 1898 لە قاهیرە دەستیپێکرد و پاش پێنج ساڵ لە تێکۆشان لە جنێڤ بە ژمارە 31 کۆتایی پێهات. پاش تێپەڕبوونی 123 ساڵ، کەم کوردی خوێندەوار هەیە، ناوبانگی رۆژنامەی «کوردستان»ی نەبیستبی، بەڵام بە دەگمەن نووسەر، توێژەر ...

زیاتر »

داهێنەرانی جوانەمەرگ

هیوا عەلی ئەفسانەی گۆرانی كوردی ئەو پیاوە تا دەمی مەرگ چریكەی لە ئاسمانی ئاواز و گۆرانی كوردیدا دەنگی دەدایەوە و زایەڵەی شیرینی بەگوێی هەموو كوردێك گەیشتووە. حەسەن زیرەك، ئەگەرچی پەنجا و یەك ساڵ ژیا، بەڵام ناوبانگی وەها رۆیشتووە كە كەم كەس هەیە نەیناسێت، نەك هەر لەنێوەندی هونەردا بگرە لەسەر ئاستی گشتی لەنێو كۆمەڵگەی كوردیدا ئەم هونەرمەندە دەنگ خۆشە بەهرەمەندە ناوبانگی ...

زیاتر »

دەروازەی عەشتار

كوردستانی نوێ‌ بەپێی ئەفسانەكان، خواوەندی تەمموز كە عەشتاری هێنا و دوای ماوەیەك كۆچی دوایی كرد، عەشتار هێندە خەمبار بوو، خەمبارییەكەی گەیشتە ئەو ئاستەی بچێتە ژێرەوە بۆ جیهانی مردووەكان تا لەوێ‌ تەمموز ببینێت. لەو دەمەدا كاروبارەكان لەسەر زەوی روویان لە خراپبوون كرد و وەچەخستنەوە راوەستا و ئاسمان فەرمانی بە جیهانی ژێرەوە كرد رێگە بە هاتنەدەرەوەی عەشتار بدرێت. عەشتار گەڕایەوە بۆ سەر ...

زیاتر »

عەلی وەردی و یاخیبوون لە نەریتە كەلتورییەكان

ئیدریس جەبار لــــە كازمیە و لە تەنیشت مەزارەكانی موسا كازم و ئەحمەدی كوڕی حەنبەل لە بەری خۆرئاوای بەغدا، رێكەوت وابوو یەكێك لە دیارترین كۆمەڵناسەكانی عەرەب و لە هەمووان زیاتر كراوە و واقیعبین تر لە دایك بببێت. لە ژینگەیەكی كۆمەڵایەتی رازیی بەو نەریتە کەلتوری و ئاینییەی بەسەریدا سەپێنراوە، عەلی وەردی هاتە ژیانەوە، بەڵام ئەو توانی خۆی لە پەلكێشكردنی گەورەترین دوو ئاڕاستەی ...

زیاتر »