سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 133)

ئاراستە

ئامینە خان و گەرماوی موفتی ئاوێتەی یەکبوون

ئا- رێزان محەمەد ئامینە ئەو ژنەیە کە هەر لە تەمەنی منداڵیەوە لە گەرماوی موفتی کاری کردووە و ئاوێتەی کارەکەی بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە. گەرماوی موفتی لەسەرەتای دروستبوونی شاری سلێمانیەوە دامەزراوە، لە سەرەتادا پیاوان و ژنانیش لە ڕۆژی جیاوازدا خۆیانی تێدا دەشۆرد، بەڵام نزیکەی ١٠ ساڵە تایبەت کراوە بە ژنان و ڕۆژانی هەفتە لە کاتژمێر ...

زیاتر »

ژنان هاوشانی پیاوان وەرزشی شاخڕەوی ئەنجامدەدەن

ژنۆرناڵ – چیا جەزا وەرزشی شاخڕەوی ڕووی لەزیادبوون كردووە و ژنانیش بەشێوەیەكی بەرچاو بەشداری لەم وەرزشە دەكەن، هەروەك شاخڕەوێكی ژن بەپێویستی دەزانێت گروپێكی تایبەت بەژنان بۆ شاخڕەوی دروستبكرێت، چونكە لەڕووی دەروونییەوە هەست بە ئارامی دەكەن. بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگابوون لەگەشتە شاخڕەوییەكانی ژنان «ژنۆرناڵ» لەگەشتێكی دەستەی شاخەوانی لوتكەدا بەشداریكرد، كە تێیدا 11 ژن و پێنج پیاو بەشداربوون. دەستپێكی وەرزشەكەیان لەدامێنی چیای زنجیرەچیای ...

زیاتر »

ژنان باروودۆخی ئابوورییان لەبەر چاو دەگرن

ئا – لۆڤە محەمەد ژنان بۆ دەستکەوتنی جلوبەرگی کوالێتی باش و نرخ هەرزان ڕوو لە بازاڕی لەنگە دەکەن. هەرزانی نرخ و تاکی و کوالێتی باشی بازاڕی لەنگەی شاری سلێمانی جمەی دێت لە کڕیاری ژن و پیاو لەسەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان. لانە محەمەد خوێندکاری زانکۆ کە بۆ کڕینی جلوبەرگی لەنگە ڕووی لە بازاڕی لەنگە کردبوو بۆ ژنۆرناڵ وتی: زۆربەی جلەکانم ...

زیاتر »

عیراق لە نێوان سوپەر پاوەرەکاندا (ئەمەریکا و ڕوسیا)

ڕێبوار قەرەداغی جیۆپۆلەتیکی عێراق و ناجێگیری ناوخۆیی، دەرفەتی بە لایەنی دورو نزیک داوە، جاوببڕنە بەهێزکردنی پێگەی خۆیان لەم وڵاتەدا، و بەکاری بێنن بۆ چنینەوەی سودی ئابوری و سیاسی ، دواتریش بکرێتە بنکەیەک بۆ فراوانکردنی نفوز بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق لە نزیک بە سەدساڵی تەمەنی دروست بونی، کەمترین کات خاوەن سەربەخۆیی دەسەڵات و بەڕێوەبردن بووە، ئەو ساتانەشی وەک سەردەمی سەربەخۆیی دەناسرێت، ...

زیاتر »

دوو منه‌وه‌ری شۆڕشی نوێ (شێخ و شازاد)

له‌ یادی 14 ساڵه‌ی كۆچی دوایی شێخ دارۆی شێخ نووری دا نه‌رمین عوسمان * ‎ئای چه‌ند قورسه‌ كۆڵی مانگی ئه‌یار، له‌ كۆڵی هه‌رچی كرێكاری ماندو هه‌یه‌ قورستر بووه‌ لام. ‎هه‌ر ناوه‌ ناو بلۆكێكی ئه‌یاری تری ده‌چێته‌ سه‌ر و هه‌ڵگرتنی ئه‌سته‌مبووه‌. ‎دارۆگیان كۆچه‌كه‌ی ئه‌یارت زۆر زوو بوو هێشتا پایزی ته‌مه‌ن نه‌هاتبوو په‌له‌ی چیت بوو، خۆ من و تۆ ژیان ئه‌وه‌نده‌ بواری ...

زیاتر »

ڕۆژژمێر و بیره‌وه‌ری

عەبدولڕەحمان فەرهادی منداڵ بووم كه‌ ڕۆژژمێری گیرفانم له‌ ده‌ست بابم ده‌دیت و زۆرجاران ده‌مبینی ڕۆژانه‌كانی خۆی تێدا ده‌نووسێته‌وه‌، تومه‌ز ئه‌مه‌ خولیایه‌كی كۆنی بوو و هه‌ر له‌ تافی لاوی و سه‌رده‌می خوێندنی له‌ حوجره‌دا ڕۆژانه‌كانی خۆی له‌ هه‌موو ئه‌و ڕووداو و به‌سه‌رهاتانه‌ تێدا تۆمار ده‌كرد كه‌ به‌سه‌ر ڕۆژانی ته‌مه‌نیدا ده‌هاتن، هه‌ر بۆیێ منیش له‌ هه‌رزه‌ییه‌وه‌ ڕۆژژمێرم هه‌بووه‌ و كه‌ قوتابییش بووم ...

زیاتر »

پێشنیار بۆ هه‌ر سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ هه‌رێم (حكومه‌ت-په‌رله‌مان- ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌)

سه‌رحه‌د یونس محه‌مه‌د به‌ڕیزان سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و سكرتێره‌كه‌ی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌ت ناعه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ لێ‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌ڕێزان مه‌علومی‌ جه‌نابتانه‌ كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ دام و ده‌زگا ئیدارییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و پسپۆڕی‌ ڕه‌چاو نه‌كراون و ساڵانێكی‌ دوور و درێژه‌ نیوه‌ی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ له‌ خێرو بێره‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌دا سودمه‌ندن و به‌ ...

زیاتر »

دیموكراسییه‌كانی‌ خۆرئاوا له‌ مه‌ترسیدان

یاشا مۆنك 1-4 له‌ سه‌رده‌می‌ رۆمانه‌كانه‌وه‌ هه‌ر سیستمێكی‌ سیاسی‌ خۆی‌ له‌ كێبڕكێی‌ هه‌ڵبژاردن دابێت، په‌نای‌ بۆ جۆرێك له‌ جۆره‌كانی‌ جموجۆڵی‌ پۆپۆلستی‌ بردووه‌، وه‌ك هه‌وڵی‌ هه‌ندێك له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ سه‌رچڵه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌‌و زیاد كردنی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكدا كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌زانن‌و پێیان وایه‌ ته‌نها كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ ده‌كات، هه‌ر له‌ تیبرۆس گراكۆس‌و پۆپۆلاریس-ه‌وه‌ له‌ ئه‌نجه‌مه‌نی‌ رۆمانییه‌كاندا‌و پاڵه‌وانه‌كانی‌ پۆپۆلۆ له‌ فلۆره‌نسای‌ ...

زیاتر »

زاهیر سێده‌ری‌،ره‌تڵی‌ ئاسۆس

سه‌ڵاح ره‌نجده‌ر 2 رۆژانی‌ سه‌ختی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ پڕن له‌ بیره‌وه‌ری‌ تاڵ‌و شیرین كه‌ زاده‌ی‌ ڕوداوی‌ جۆراوجۆر‌و داستانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی‌ شۆڕشی‌ نوێخوازی‌ كوردستانن به‌ ڕابه‌رایه‌تی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستان، پاڵه‌وانه‌ راسته‌قینه‌كانی‌ ئه‌م ڕوداوانه‌ له‌ ڕێگای‌ وێنه‌كانی‌ پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه‌ بۆمان ده‌دوێن‌و به‌سه‌رهاته‌كان ده‌گێڕنه‌وه‌، ئێمه‌ش وه‌كو خۆیان ده‌یخه‌ینه‌ به‌رچاوی‌ گه‌نجانی‌ خوێنگه‌رمی‌ ڕێبازه‌كه‌ی‌ مام. ( رۆژگاره‌كانی‌ دوای‌ ئه‌نفالی‌ به‌دناو بوو، له‌ پاش زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕی‌ قورسی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ...

زیاتر »

پیرۆزبایی بۆ یادی‌ 19 ساڵه‌ی رێكخراوی ئازادیی لاوانی‌ كوردستان

19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌داهێنانێكی تری ی.ن.ك له‌بواری خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌‌و رێكخراوه‌یی بۆ پته‌وكردنی‌ به‌ماكانی‌ دیموكراسی رێكخراوی ئازادی لاوانی‌ كوردستان دامه‌زرا كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال داینه‌مۆ‌و پشتیوانی‌ دروستبونی‌ ئه‌م رێكخراوه‌ بو كه‌ مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی‌ ی,ن,ك به‌رنامه‌‌و ستراتیژی بۆ دارشتبو.له‌ماوه‌ی 19 ساڵی ته‌مه‌نی‌ رێكخراوی ئازادی‌ لاوان دا توانی داكۆكی‌ له‌ ماف‌و تواناكانی‌ گه‌نجان بكات‌و خزمه‌ت ‌و له‌وێشه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ئه‌زمونه‌كه‌مان‌و ی,ن,ك بكات كه‌له‌وكاته‌وه‌ ...

زیاتر »