سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 31)

ئاراستە

بوك و زاوا چۆن خۆیان له‌گه‌ڵ‌ ژینگه‌ نوێیه‌كه‌ بگونجێنن؟

ئا: ژیانداری‌ كاتێك كچێك، یان كوڕێك به‌ناونیشانی‌ بووك، یان زاوا ده‌چێته‌ ناو خێزانێكه‌وه‌ له‌ڕاستیدا كه‌سێكی‌ تازه‌ زیاد ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ نوێیه‌ كاریگه‌ری‌ زۆری‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی‌ ژیانی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ خێزانه‌كه‌ ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ پێش ئه‌نجامدانی‌ هاوسه‌رگیری‌ زانیاری‌ پێویست له‌باره‌ی‌ فه‌رهه‌نگی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ بڕیاره‌ بێته‌ ناو خێزانه‌كه‌وه‌ به‌ده‌ستبهێنرێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كان ده‌توانرێت به‌و خوونه‌ریتانه‌ لێك بدرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ناو خێزاندا باڵاده‌سته‌ وه‌كو ...

زیاتر »

ره‌شبینی‌ و خۆ كوژی‌ هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی‌ چییه‌؟

ئازاد جه‌لال ڕه‌شبینی‌ و بێهیوایی ده‌بێته‌ هۆی‌ ونبوونی‌ خود و په‌نابردن بۆ خۆله‌ناوبردن. شاره‌زایانی‌ بواری‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ باسله‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕه‌شبینی‌ و بیری‌ خۆكوشتن به‌هۆی‌ كێشه‌و نه‌خۆشی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ دروست ده‌بێت. به‌پێی‌ داتا نوێكانی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌، له‌ ساڵی‌ (2015) 800 هه‌زار كه‌س به‌ هۆكاری‌ خۆكوژی‌ مردوون، له‌ناو هه‌رزه‌كاراندا به‌ دووه‌م هۆكاری‌ مردن داده‌نرێ‌. له‌ عێراقیش له‌ (100) هه‌زار ...

زیاتر »

هەڵسانەوەی ناسیۆنالیزم:شانۆگەریی سەروەرێتی بەسە تەواو

لە ئەڵمانیەوە/ هەڵۆ بەرزنجەیی نووسینی: د. ئانا زاوەربرەی بزاڤی سەربەخۆیی لە کاتالۆنیا نیشانی دا، دەوڵەتی نەتەوەیی لە قەیراندایە ؟ هەروەها پۆست ناسیۆنالیزمیش پێنج شەممەی داهاتوو(واتە ٢٠/١٢/٢٠١٧…چونکە ئەم وتارە پێشتر نووسراوە.و) کاتالۆنییەکان پەرلەمانێکی نوێ هەڵدەبژێرن. هەڵبژاردنەکەش وەک ریفەراندۆمێکی ناڕاستەوخۆی سەربەخۆیی کاتالۆنیا تەماشا دەکرێ. ڕاپرسییەکان نیشانی دەدەن کە کێبەرکێ زۆر نزیک لە نێوان لایەنگران و دژەکان دایە. ڕەگوڕیشەی کێشەی نێوان هەرێمی کاتالۆنیا ...

زیاتر »

میدیای نیشتمانی، یان میدیای خزمەتگوزاری‌ گشتی‌

پرۆفیسۆری‌ یاریدەدەر د.نه‌زاکه‌ت حسین ئه‌مڕۆ له‌ فه‌رهه‌نگی میدیاییدا چه‌ند زاراوه‌یه‌ک بۆ میدیای نیشتمانی به‌ کاردێت، به‌ڵام له‌ وڵاتانی پێشکه‌وتوودا مانایه‌کی ته‌واو که‌ بیدات به‌م جۆره‌ له‌ میدیا که‌ به‌مانای میدیای گشتی بێت و خزمه‌ت به‌ گشت بکات «خزمه‌ت گوزاری گشتی» ی‌ بۆ به‌کاردێت، که‌ زیاتریش ئه‌مڕۆ له‌ زۆر به‌ی وڵاتانی جیهاندا په‌خش واته‌ ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنه‌کان نوێنه‌ری ئه‌م جۆره‌ له‌ میدیان، ...

زیاتر »

سۆشیالیسته‌كان باڵه‌خانه‌ی‌ سۆلفیرینۆ له‌ پاریس ده‌فرۆشن؟

ئه‌حمه‌د عیساوی‌ له‌و كاته‌وه‌ی‌ بۆنوا هامون-ی‌ كاندیدی‌ پارتی‌ سۆشیالیستی‌ فه‌ره‌نسا شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ خوارد، قسه‌‌و باس‌و پێشبینی‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌نووسی‌ ئه‌و پارته‌وه‌ گه‌رمه‌، شكسته‌كه‌ی‌ قورسترینه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری‌ مێژووی‌ درێژی‌ حزبه‌كه‌ی‌ بكه‌ین‌و به‌ دریژبوونه‌وه‌ی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی جیهانی‌ ئه‌ژماری‌ بكه‌ین هه‌ر له‌ لیۆن بلۆم‌و جان گۆریس-ه‌وه‌، یان ئه‌گه‌ر ئه‌و مێژووه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ فه‌ره‌نسای‌ سۆشیالیستی‌‌و له‌ كۆماری‌ پێنجه‌مدا كورت بكه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی‌ فرانسۆ میتیران‌و گه‌یشتنی‌ ...

زیاتر »

مۆبایلی‌ زیره‌ك نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ له‌ناو بردووه‌؟

جین ئێم توینگ* و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید نه‌وه‌ی‌ هه‌زاره‌ی‌ دووه‌م زیاتر به‌ دیار ئینته‌رنێته‌وه‌ داده‌نیشێت‌و كه‌متر ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئاهه‌نگه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ژیانیان له‌ جاران سه‌لامه‌تتره‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی‌ قوڵی‌ ته‌ندروستی‌ ئاوه‌زدان. ئه‌م نه‌وه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی‌ سناپ چاته‌وه‌ یه‌كتر ده‌دوێنن، وێنه‌‌و ڤیدیۆكانیان بۆ یه‌كتر ده‌نێرن، به‌رده‌وام به‌ لیستی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیشیاندا ده‌چنه‌وه‌ تا بزانن كه‌ی‌ یه‌كتریان دواندووه‌. تروسكایی ئازادی‌‌و سه‌ربه‌خۆیی كه‌ جاران ...

زیاتر »

ناڕەزایەتییەکانی ئێران؛تەنگژەى ئابووریی یان قەیرانی ڕەوایەتى و ئەگەرەکانی ئایندە

دەستپێک: لە کاتێکدا کە ئێران، لە سەر ئاستى سیاسەتى دەرەرەکى، وەک کاراکتەرێکى ئیقلیمى و نێودەوڵەتى بەهێز ڕەفتار دەکات، بەشێوەیەک کە لە چەند ساڵى ڕابردوودا، ڕاستەوخۆ بۆخۆى، یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێى بریکار و هاوپەیمانە ناوچەیى و نێودەوڵەتییەکانیەوە، نەخشەڕێژ و بزوێنەرى زۆرێک لەو کێشە و ڕووداووە گەورانەبووە کە لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگوزەرێت. بەڵام ئەم ڕەفتارکردن و بزێوییە دەرەکییانەى ئێران هەرگیز بێ ...

زیاتر »

شەوێكی تاریك و ئەنگوستەچاو، ئاسمان پێویستی بە چەند خۆرێكە

سەر لە ئێوارەیە و هێشتا تیشكە كاڵەكانی خۆر بە تەواوی وننەبووە، ئەوان ریزیان بەستووە و بەرەو چیا رێدەكەن، بەڵام ئێوارەیەك بە زوویی پڕشنگی روناكی وندەبێت و دەگەنە قوڵایی شەوێكی تاریك و بێدەنگ. تاریكایی شەوە سامناكەكە بە جۆرێك چڕ دەبێتەوە كە رێبوارەكان هیچ بەرپێی خۆیان نابینن، مەگەر بە بیستنی (ترپەی پێ و تەقەتەقی بەریەككەوتنی مەخزەن و تفەنگ)ی شانی ئەوانەی لە پێشەوە ...

زیاتر »

ژنانی راگەیاندنکار پێشنیاریی دامەزراندنی دەزگایەکی راگەیاندنی نیشتیمانیی دەکەن

ئامادەكردنی بۆ ژنۆرناڵ/ رێزان محەمەد و لۆڤە محەمەد ژنانی راگەیاندنکار و مامۆستایانی ڕاگەیاندن کۆکن لەسەرئەوەی کە میدیایەکی ئەھلی بێ لایەن لە ھەرێمی کوردستان بوونی نییە و پێشنیاری دامەزراندنی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی نیشتیمانیی دەکەن. ئێوارەی 31-12-2017، لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ لە شاری سلێمانی، مێزگردێکی رۆژنامەوانی بە ناونیشانی «ڕۆڵی میدیا و کاریگەرییەکانی لەم باردۆخەی کوردستان لە تێڕوانینی ژنانەوە»، بەبەشداریی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی ژن و ...

زیاتر »

ژن و شۆفێریی لە کوردستان

ئا/ تەنیا ئاوارە لەمێژە وتراوە ژن نیوەی کۆمەڵە و دایکی نیوەکەی تریشە ، زۆر فەیلەسوف و بیرمەندو ڕووناکبیر تەنانەت دەقە ئایینی یەکانیش باسیان لەبایەخ و میهرەبانی ژن کردووە لە کۆمەڵگەدا چیرۆک نووسی کورد شێرزاد حسن دەڵێت: ژن لە ناو سروشت دەربکە, هیچ جوانییەک نامێنێتەوە کەواتە ژن ئەو بونەوەرە گرنگەیە بەبێ ئەو هیچ گۆڕانکاری و پێشکەوتنێک لەناو کۆمەڵگە و کۆی بنیادی ...

زیاتر »