سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 130)

هەمەڕەنگ

وێنە هەرزانەکە

دانێیل گرین و داریا مارشینکۆ کە دوو هونەرمەندی خەڵکی ئۆکرانیان، وێنەیەکی رۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایان لە دراوی کانزایی دروستکردووە. بەڵام ناوی وێنەکەیان ناو ناوە وێنە هەرزانەکە، چونکە ئەو دراوە کانزاییانەی بەکاریان هێناوە هیچ بەهایەکی نییە.

زیاتر »

مارجۆت روبی بەرەو ئۆسکار

مارجۆت روبی خانمە ئەکتەرو ئەستێرەی سینەمای جیهان یەکێکە لەو ئەکتەرانەی کە کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ژن کە بڕیارە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بۆ خولی 90ی ئۆسکار بەمنزیکانە بەڕێوەبچێت. مارجۆت روبی سەرەتای دەرکەوتنی لە فیلمی (The Wolf of Wall Street )بوو لەگەڵ ئەکتەری جیهانیی لیۆناردۆ دیکاپریۆ، هەربۆیە دوای ئەم بەشداریکردنەی ناوبانگی پەیداکردوو بووە کچە قژ زەردە چاوشینەکەی سینەما، پاشان ...

زیاتر »

زۆرترین خواست و داواکاریی لەسەرە

ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس زۆرترین خواست و داواکاری لە لوبنان لەسەرە، بە جۆرێک ئەو وڵاتە مێژووییەکی دێرین و زێڕینی لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلە ئەڵمانییەدا هەیە، بە جۆرێک مارسیدس لایان بووەتە دیاردە. بە گوێرەی راپۆرتێكی بی بی سی، ئۆتۆمبیلی مارسیدس لە لوبنان ئەولەویەتی هەیە بەسەر هەموو جۆرەکانی تری ئۆتۆمبێلەوە لەو وڵاتە، بەو هۆیەوە فیلمێکیان لەسەر بەرهەمهێناوە. هادی زەکا دەرهێنەری فیلمی مارسیدس دەڵێت، مارسیدس ...

زیاتر »

لە سعودیە بۆتۆکس بۆ لێوی حوشتر دەکرێت

لە پیشبڕکێی هەڵبژاردنی جوانترین حوشترەکان لە عەرەبستانی سعودیە، چەند حوشترێک لە رکابەرییەکە دوور دەخرێنەوە و مافی بەشداریکردنیان لێوەردەگیرێتەوە، ئەوەش بە هۆی بەکار‌هێنانی بۆتۆکس بۆ لێوی حوشترەکان لە لایەن خاوەنەکانیانەوە. ئەم پیشبڕکێیە ساڵانە بۆ هەڵبژاردنی جوانترین حوشترەکان لە سعودیە ئەنجام دەدرێت، بەڵام دەیان حوشتر دوور خراونەتەوە، چونکە خاوەنەکانیان بۆتۆکسیان بۆ لێوی ئەو حوشترانە کردووە و جوانکارییان بۆ کردوون تا ببنە خاوەنی ...

زیاتر »

ناسراوترین ئێرانی لە هۆڵیود

فەرەهانی خانمە ئەکتەری فارس لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٣ی تارانە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لە بواری شانۆ دەستی بە نواندن کردووە و لە تەمەنی ١٤ ساڵی بۆ یەکەمین جار لە فیلمدا بەشداری کردووە و بۆتە سەرەتای ناساندنی. فەرەهانی لە ساڵی ١٩٩٨ یەکەمین خەڵاتی فیستیڤاڵی فەجری نێودەوڵەتی وەرگرت و بووە ئەستێرەیەکی بە ناوبانگی ئیران، پاشان بەشداری لە ١٥ فلیم کردووەو لە فلمێکدا ...

زیاتر »

ماڵێک لە ناو بۆریدا

کۆمپانیایەکی ئەندازیاری لە چین مۆدێلێکی نوێی بۆ شوێنی نیشتەجێبوون دیزاینکردووەو تێیدا ماڵی لە بۆری دروستکراو دەکەنە پەناگەیەک بۆ ئەو کەسانەی کەم دەرامەتن و ناتوانن ببنە خاوەنی خانوو یان نهۆمی باڵەخانەکان. ئەو کۆمپانیایە لە هۆنگ کۆنگە و دەستی بەدروستکردنی ماڵی بۆری کردووە کە خۆیان پێیدەڵێن «ئۆبود»، ئەوەش لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی گرانی نرخی شوێنی نیشتەجێبوون لەو وڵاتە، چونکە خەڵکانێک ناتوانن باڵەخانەو خانووەکان بکڕن ...

زیاتر »

لە ساڵی 2017دا زۆرترین منداڵ…

لە ساڵی 2017دا زۆرترین منداڵ سەردانی كتێبخانەی گشتییان كردووە بەراورد بەساڵانی رابردوو ساڵی 2017 زۆرترین منداڵ سەردانی بەشی مناڵانی كتێبخانەی گشتی سلێمانیان كردووە. لەمبارەیەوە ئالان رەئوف بەڕێوەبەری كتێبخانە گشتییەكانی سلێمانی وتی: ساڵی رابردوو زۆرترین ژمارەی منداڵ سەردانی بەشی مناڵانی كتێبخانەكەمانیان كردووە، ئەوەش مایەی دڵخۆشی ئێمەیە كە ئەو ژمارە زۆرە بەبەراورد بەڕابردوو سەردانمان بكەن (5101) منداڵ سەردانیان كردوین كە زۆربەیان لەڕێگەی ...

زیاتر »

263 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە

فیلمی The Greatest Showman کە فیلمێکی کۆمیدی و موزیکاڵییە لەماوەی شەش هەفتەی نمایشیدا توانیویەتی بڕی 263 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت. ئەم فیلمە لە3006 هۆڵی سینەما لەسەرتاسەری جیهاندا نمایشکراوەو فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای فۆکس-ەو دەرهێنانی مایکل جۆرجیس-ەو هیۆ جاکمان رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت و هەریەکە لە(میشێل ولیامزو زاک ئەفرۆن و پۆل سپارکۆس)یش رۆڵی تێدا دەبینن.

زیاتر »

کەلوپەلە گرانبەهاکانی چاوچیسکۆ و هاوسەرەکەی بۆ فرۆشتن

خانەی فرۆشتنی کەلوپەلەکان لەڕۆمانیا بڕیاریداوە ژمارەیەکی زۆر لەکەلوپەلەکانی (نیکۆلای چاوچیسکۆ)و هاوسەرەکەی کە نزیکەی 250 پارچەیە بخاتە زیادکردنێکی ئاشکراوە. لەناو ئەو شتانەدا کەلوپەلی راوکردنی تێدایە کە چاوچیسکۆ بەکاریهێناوە، هەروەها چەندین جانتاو پێڵاوی گرانبەهای تێدایە کە بەتایبەت بۆ هاوسەرەکەی چاوچیسکۆ دروستکراوەو بەکاریهێناوە.

زیاتر »

مالیزیا نەیهێشت (پاداماڤات) نمایش بکرێت

وەزارەتی ناوخۆی مالیزیا ریگەی نەدا فیلمی (بادامافات) کە فیلمێکی هندییەو لەدەرهێنانی سانجای لیلا بانسالی-یە لەسەر شاشەی سینەماکانی ئەو وڵاتە نمایشبکرێت. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە لەفیلمەکەدا رۆڵی کەسایەتییەکی موسڵمان بەخراپی پیشاندراوە. هەرچەندە لەهندستان ئەم فیلمە رووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی زۆر بۆوە بەڵام جگە لەدوو ویلایەت لەزۆربەی شارو ناوچەکانی تری هندستان نمایشکرا. شایانی باسە مالیزیا یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بۆلیوددا ...

زیاتر »