سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 22)

هەمەڕەنگ

چا یان قاوە؟

خەڵکی هەندێ وڵات حەزیان لە چایە و خەڵکی هەندێ وڵاتی تر حەزیان لە قاوەیە. خەڵکی بەریتانیا عاشقی(چا)ن و رۆژانە 165 ملیۆن کوپ چا دەخۆنەوە، بەڵام قاوە لە پلەی دووەمدایە و رۆژانە 95 ملیۆن کوپ قاوە دەخۆنەوە. سەرچاوە : BBCی فارسی  196 جار بینراوە

زیاتر »

بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام فێستیڤاڵی گرتەیەک لە نیشتمان بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو چالاکییانەی «دەزگای مرۆیی مام» رێکیان دەخات، سەرلەبەیانی دوێنێ 20/6/2021، دەزگای «مرۆیی مام» و بە هاوکاریی «یەکێتی وێنەگرانی عیراق و لقی سلێمانی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان، لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانیی- ئەمنەسوورەکە فێستیڤاڵی «گرتەیەک لە نیشتمان»ی بەڕێوبرد. لە فێستیڤاڵەکەدا نزیکەی 35 هونەرمەندی فۆتۆگرافەر بەشداربوون کە پێکهاتوون لە کورد و عەرەب و بیانی، هەروەها 135 تابلۆ نمایشکرابوون. دەربارەی ئەم فێستیڤاڵە یادگار جەلال ...

زیاتر »

كەركوك، پانێڵێك دەربارەی رەوشی درامای كوردی

رۆژی 16/6/2021، دەزگا رۆشنبیری و هونەری كەركوك، بە ئامادەبوونی نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و ژمارەیەك لە هونەرمەندانی بواری دراما، پانێڵێكی بە ناونیشانی «رەوشی درامای كوردی لە ئەمڕۆ و لە ئایندەدا» لە مۆڵ تایم سەنتەر بەڕێوەچوو. لە پانێڵەكەدا چەند تەوەرێكی گرنگ باسكران لەوان:- بینەر و بازاڕگەری كە لەلایەن هەردوو پانێڵست هاوار مستەفا خان و خاتوو ئاشنا رەووف گفتوگۆیان لەسەر كرا. هەروەها ...

زیاتر »

دوای ساڵانێک دابڕان لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

دوای ماوەیەک دابڕان لە کاری هونەریی، «جێنفەر لوپێز» ئەستێرەی دیاری جیهانی لە فیلمێکی نوێدا رۆڵدەبینێت بە ناوی «Atlas». هەروەها ئەوەش بڵاوکراوەتەوە کە ئەم خانمە هونەرمەندە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تردا رێککەوتووە بۆ بەشداریکردن لە چەند فیلم و درامایەکی تەلەفزیۆنی تردا. لەم بارەیەوە پێگەی «deadline» بڵایکردۆتەوە کە ئەم هونەرمەندە جیهانییە لە فیلمێکی نوێدا بەشداریی دەکات بە ناوی «Atlas». هەروەها ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە ...

زیاتر »

کۆڕێک بۆ بڵاوکردنەوەی رۆمانی (گورگە مێیەكە)

سەرلەبەیانی دوێنێ 19/6/2021 ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لەدرێژەی سازدانی كۆڕەكانی ، كۆڕێكی بۆ ناساندنی رۆمانی (گورگە مێینەكە) ی جاك لەندەن رۆماننوسی جیهانی سازكرد كە لەلایەن نوسەرو وەرگێر ستار باقی كەریم وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی. ستار باقی باسی لەڕۆمانەكە كردو وتی: لەكوردستان دەق تەنیا دەكرێتە كوردی، بەڵام من بەرژەوەندی گشتیم لەبەرچاو گرت و بەهەردوو زمانی كوردی و ...

زیاتر »

کتێبێکی نوێ لەبارەی عیراق و هەرێمی کوردستانەوە

لەدووتووێی 193 لاپەڕەدا کتێبی (العراق و اقلیم کردستان، احداث و مواقف من اوائل 2017 الی اواخر 2020) نووسینی نووسەر و ئەکادیمی هاوکارمان (عەدالەت عەبدوڵڵا) چاپکرا. کتێبەکە شەشەمین بەرهەمی نووسەرە بە زمانی عەرەبی و لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیاری (ی. ن. ک)ە، کتێبەکە لەلایەن نووسەری ناسراوی رۆژئاوای کوردستان (د. سەربەست نەبی)ەوە پێشەکی بۆ نووسراوە، کتێبەکە لەسەر زۆر دۆسێیە و ...

زیاتر »

قۆناغێکی نوێ لە ژیانی دەستپێدەکات

هونەرمەند و ئەستێرەی دیاری گۆرانی جێنیفەر لۆپێز خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ژیانی، بەو پێیەی ماڵەکەی خۆی لە مەیامی کە پێشتر لەگەڵ دەزگیرانەکەی ئەلیکس رۆدریغێز تێیدا دەژیا جێدێڵێت و دەچێتە لۆس ئەنجلۆس تاوەکو نزیک بێت لە ئەکتەری ئەمریکی بین ئەفلیک-ەوە. لۆپێز دوای چوار ساڵ لە دەزگیرانداری وازی لە دەزگیرانەکەی هێنا، بۆیە ئێستا بەدوای دەستپێکێکی نوێدا دەگەڕێت پاش ...

زیاتر »

فێستیڤاڵی کان خەڵاتی رێزلێنان دەداتە جۆدی فۆستەر

ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی جۆدی فۆستەر خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتوونیی رێزلێنانی فێسیڤاڵی کان لە خولی 74 ەمینیدا پێدەدرێت کە لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا لە شاری کان-ی فەرەنسی بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بەپێی راگەیاندنی رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە بێت. هەروەها روونیشیان کردەوە ئەم خەڵاتی رێزلێنانە پێشتر دراوە بە ئەکتەرانی وەکو جین فۆندا و جان پۆل بلمۆند و دەرهێنەری کۆچکردوو ئەنیس فاردا، بۆیە ئەو خەڵاتە وەکو ...

زیاتر »

كونسوڵی بەریتانیا سەردانی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی کرد

رۆژی 15/6/2021، جەیمس سۆرنتۆن كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، سەردانی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی كرد و بەشە جیاجیاكانی كتێبخانەی بەسەركردەوە.  224 جار بینراوە

زیاتر »

هەولێر، سێ كورتە فیلم نمایش دەكرێت

رۆژی 14/6/2021 لەهۆڵی سەنتەری ئاڵا لەهەولێر بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، سێ كورتە فیلم لە دەرهێنانی هونەرمەند «دەوەن نەوزاد» نمایشكرا، کە بریتیبوون لە کورتە فیلمەکانی (ژن، دەرگا داخراوەكان، لەسورایدا). دەربارەی ئەم کورتە فیلمانە دەوەن نەوزاد وتی: ئەم سێ كورتە فیلمە بەرهەمی ساڵانی (2009، 2011، 2019)، بەڵام بەهۆی پەتای كۆرۆناوە كارەكانم راگرت، ئێستاش خەریكی فیلمێكی ترم. وتیشی: خۆشحاڵم بە ...

زیاتر »