سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 28)

هەمەڕەنگ

كتێبخانەی گشتیی سلێمانی بەشداریی…

كتێبخانەی گشتیی سلێمانی بەشداریی کێبرکێی خەڵاتی ئەدەبیی دبلن دەکات شاری دبلن لە ئێرلەندا سپۆنسەری بیست و حەوتەمین خەڵاتی ئەدەبی دبلن دەکات. خەڵاتی ئەدەبی دبلن ساڵانە بۆ رۆمانێکی نووسراو یان وەرگێڕدراو بۆ زمانی ئینگلیزی پێشکەش دەکات. رۆمانەکان لەلایەن کتێبخانە گشتییە بانگهێشتکراوەکانی شارەکانی جیهانەوە کاندیدکراون بۆ خەڵاتکردن. بۆ ئەمەش سلێمانی بە فەرمی بانگهێشتکراوە بۆ بەشداریکردن لەم پێشبڕکێیەدا کە لەلایەن ئۆفیسی ئەدەبی یونسکۆوە ...

زیاتر »

ترسی دەوڵەتان گەورەتر بووە لە کرداری کورد

کاتێک لە شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆماری کوردستان راگەیەندرا، لە رۆژنامەیەکی سوریدا بە ناوی (البرید السوری) نووسراوە «کوردەکان دەیانەوێت لە باکوری ئێرانەوە بۆ ئەسکەندەرۆنە ئیمپراتۆریەتێک پێکبێنن، بەڵام بەداخەوە هەمیشە ترسی دەوڵەتەکانی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە زۆر گەورەتر بووە لە کرداری کوردەکان خۆیان».  364 جار بینراوە

زیاتر »

نوسخەی یەکەمی کتێبی هاری پۆتەر فرۆشرا

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کە لە خانەی تینانتس لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، نوسخەی یەکەمی کتێبی «هاری پۆتەر» بە بڕی 80 هەزار جونەیهی ئیسترلینی فرۆشرا. ئەم کتێبەی کە فرۆشراوە یەکەم نوسخە بووە لەو 500 کتێبەکەی کە ساڵی 1997 چاپکراوە و لە یەکێک لە کتێبخانەکانی نۆتنگهام کڕراوە و سەرەتای زیادکردنەکە نرخی کتێبەکە بە 20 هەتا 30 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی دیاریکرا، دواتر گەیشتە بڕی 80 ...

زیاتر »

کیت میدڵــتۆن نازناوەکەی لە دەست دەدات

راپۆرتە نوێیەکان دەریانخستووە رەنگە کیت میدڵتۆن-ی ژنی شازادە ولیام نازناوی دۆق-ی کامبیرج لە داهاتوودا لەدەست بدات بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە پلەبەندی شاهانەدا. وا چاوەڕواندەکرێت گۆڕانکاری لە پلەبەندی شاهانەدا رووبدات کە پەیوەستە بە رێکخستنەوەی جێنشینەوە هەیە، لە نێو کۆشکدا هەندێ دەنگۆ باس لەوە دەکەن بەم زووانە شاژنە ئەلیزابێس شازادە چارلز دەکاتە جێنشینی تەختی شاهانە و زۆرێک لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی وەکو شاژن ...

زیاتر »

ماسته‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر دیوانی ته‌مه‌نی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د وه‌رگیرا

رۆژی 29/7/2021 لە هۆڵی(د. عەبدولحەمید یەعقوبی) لە کۆلێژی زمان لە زانکۆی سەڵاحەدین، گفتوگۆی نامەی (ماستەر)ی خوێندکار (ئیدریس محەمەد رەزا) بە ناونیشانی: «وێنەی شیعریی لە دیوانی (تەمەن)ی (ئەحمەد محەمەد)دا» بەڕێوەچوو. دوای گفتوگۆ و خستنەڕووی ماستەرنامەکە بە پلەیەکی باش وەرگیرا. شایانی باسە ئەمە ‌یه‌كه‌مجاره‌ ماسته‌رنامه‌یه‌ك لەسەر شاعیرێکی لیریکی وەردەگیرێت، بۆ ئەمەش بەشی کوردی زانکۆی سەڵاحەدین بە نامەیەکی فەرمی سوپاس و پێزانینی خۆیان ...

زیاتر »

لە پەیوەندی خۆشەویستییەوە بۆ جەنگی نێو دادگا

هەردوو ئەستێرەی دیاری هۆلیوود کە لەلایەن هەوادارانیانەوە بە» Brangelina-برانجلینا» ناونراون دوای ئەوەی لە فیلمی ئاکشنی (مستەر ئاند مسس سمیس -Mr and Mrs Smith)دا پێکەوە رۆڵیان گێڕا لە ساڵی 2004 دا پەیوەندی خۆشەویستییان پێکەوە بەست و بۆ ماوەی 10 ساڵ پێکەوە ژیان تا لە ساڵی 2014 دا زەماوەندیان کرد، بەڵام ژن و مێردایەتییەکەیان تەنیا 2 ساڵی خایاند و لە ساڵی 2016دا ...

زیاتر »

ئازاد شەوقی شاسواری چالاكی قوتابخانەكانی سلێمانی

به‌ختیار سه‌عید چالاكی قوتابخانەكان مەڵبەندێكی هونەری و شۆڕشگێڕی بووە، چونكە هەموو ئەوانەی كە دەیانوویست گەشە بە هونەری میللەتەكەیان بدەن، روویان لەم مەڵبەندە دەكرد كە تیایدا باشترین و پڕ ئەزموونەكانی بواری هونەری شاری سلێمانی تێدا كۆببوونەوە، كە هەموویان وەكو تیمێك كاریان لەبوارە جیاوازەكانی هونەری شێوەكاری، میوزیك، گۆرانی و شانۆ نەك بە تەنها لەسەر ئاستی شاری سلێمانی، بەڵكو لەسەر ئاستی عیراق كێبڕكێیان ...

زیاتر »

هەورامان وەک ناوچەیەکی کەلەپووریی جیهانی ناسێنرا

لە 44 هەمین دانیشتنی لیژنەی کەلەپووری جیهانیی رێکخراوی یونسکۆ رۆژی 27/7/2021 لە شاری فوجۆی وڵاتی چین، دۆسێی ناوچەی هەورامانی خستە بەرنامەی کاریەوە و وەک ناوچەیەکی کەلەپوریی جیهانی ناسێنرا. شوێنەوارە مێژووییە زۆر کۆنەکان، شێوازی تایبەتی بیناسازی، جۆری ژیانی گوندنشینان و خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی تری ئەم ناوچەیە بوونەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2016ەوە کار لەسەر ئەوە بکرێت ناوچەکە وەک ناوچەیەکی شوێنەواری جیهانیی لە قەڵەم ...

زیاتر »

مرۆڤێک بیت بە ئەخلاق و بەرهەمەکانتەوە

* زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی زمانە بۆ پەیوەندی و پێوەر نین بۆ رۆشنبیریی. * نۆتێلا: جۆرێکە لە نەستەلە هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە تا چەند لە کۆمەڵگەدا کەشخەیت. * بیتزا و هەمبەرگەر: ژەمە خۆراکە بۆ برسێتی و خواردنی نیشانەی پێشکەوتن نییە و نیسک-یش جۆرێکە لە دانەوێڵە و پەیوەندی بە هەژارییەوە نییە. * قاوە: وەکو وریاکەرەوەیەک دەخورێتەوە و هیچ پەیوەندی بە بەدیهێنانی ...

زیاتر »

لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

رۆژنامەی فارایتی بڵاویکردۆتەوە کە کۆمپانیای «Universal» لەبەرنامەیدایە دەست بکات بە بەرهەمهێنانی کارێکی سینەمایی نوێ بە ناوی «Exorcist»، بۆ ئەمەش بڕی 400 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە و هەروەها بڕیاریشی داوە دوای تەواوبوونی کارەکە لە «Peacock» کە پێگەیەکی نوێیە نمایشی بکات. وەک ئەوەی رۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە، لەم کارە هونەرییە نوێیەدا ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان و خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار «ئێلین بورستین» رۆڵی سەرەکی دەبینێت و ...

زیاتر »