سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 30)

هەمەڕەنگ

تیرۆری نێودەوڵەتی سەرەتاو پەرەسەندن

لەدووتووێی 172 لاپەڕەدا کتێبی (تیرۆری نێودەوڵەتی سەرەتاو پەرەسەندن) نووسینی (ساڵح عوسمان خضر) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: تیرۆر چەمکێکە بۆ هەر کارێکی توندوتیژی بەکاردێت، کە لەلایەن رێکخراوێک یان کەسێک یان گروپێکەوە ئەنجامدەدرێت، کە ئامانجی تێکدانی ئەمنی وڵاتێک یان گەیشتن بەئامانجە سیاسی و تایبەتییەکان، یان بەمەبەستی گۆڕینی حوکمی وڵاتێک پەنا بۆ ئەو کارە دەبرێت. مرۆڤایەتی بە درێژایی ...

زیاتر »

وێنه‌ی‌ ده‌زگیرانه‌كه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌

دانا حه‌ڵه‌بی‌ وێنه‌ی‌ ده‌زگیرانه‌كه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ دانا حه‌ڵه‌بی‌ كچه‌ هونه‌رمه‌ندی شۆخ‌و شه‌نگی‌ لوبنانی‌ رایگه‌یاند، شوی‌ كردووه‌ به‌ عه‌بدولمنعه‌م عه‌مایری‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی‌ سورییه‌‌و یه‌كه‌م وێنه‌ی‌ خۆی‌ ده‌زگیرانه‌كه‌شی‌ له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ئه‌نستاگرام بڵاو كرده‌وه‌. دوای‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كه‌، هه‌ندێك له‌ میدیاكان رایانگه‌یاند، گوایه‌ عه‌بدولمنعه‌م ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ به‌ درۆ خسته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ ئه‌نستاگرامدا ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ پێرۆزبایی زۆریان بۆ هات‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان ئاشكرا ...

زیاتر »

ته‌مه‌نی‌ زیاتر له‌ حه‌وت ملیار ساڵه‌

زاناكانی‌ زانكۆی‌ شیكاگۆ جۆره‌ مادده‌یه‌كیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ حه‌وت ملیار و 500 ملیۆن ساڵه‌، مادده‌كه‌ش دوای‌ شیكاری‌، له‌سه‌ر پارچه‌ به‌ردێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رده‌مانێك به‌شێك بووه‌ له‌ كلكدارێكی‌ ئاسمانی‌‌و له‌ شه‌سته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا كه‌وتۆته‌ سه‌ر زه‌وی‌. له‌سه‌ر پارچه‌ به‌رده‌كه‌ ده‌نكۆڵه‌ی‌ ئه‌و مادده‌یه‌ بینراوه‌‌و ده‌ریش كه‌وتووه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ به‌ر له‌ دروستبوونی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ خۆر هه‌بووه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ بۆشایی ئاسمان له‌ ناوچووه‌‌و نه‌ماوه‌، ...

زیاتر »

به‌ خه‌ڵوز ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن

كۆمه‌ڵێك چالاكوانی‌ بواری‌ ژینگه‌ له‌ سویسرا بۆ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌، خه‌ڵوزیان برده‌ ناو بانكی‌ یو ئێس بی‌ سویسراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و بانكه‌ پشتیوانی‌ له‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌كات كه‌ پڕۆژه‌ی‌ سووته‌مه‌نی‌ خه‌ڵوزی‌ به‌ردینیان هه‌یه‌. شایه‌تحاڵێك له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ رۆیته‌رزی‌ راگه‌یاند، رۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو 20 تا 30 كه‌سی‌ بینیوه‌، چوونه‌ته‌ ناو بانكی‌ یو ئێس بی‌ سویسرا‌و لافیته‌یه‌كیان پێ بووه‌ ...

زیاتر »

كۆنترین زینده‌ ئه‌ندام دۆزرایه‌وه‌

زاناكانی‌ زانكۆی‌ میسۆری‌ له‌ ئه‌مریكا كۆئه‌ندامێكی‌ هه‌رسی به‌به‌ردبوویان له‌ بیابانی‌ نیڤادا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 550 ملیۆن ساڵه‌. هه‌ر له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌شه‌وه‌‌و كاتێك پشكنینی‌ تیشكی‌ سینیان بۆ كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ زینده‌وه‌ركانی‌ پێش نیو ملیار ساڵ پێكهاته‌یه‌كی‌ توێكاری‌ ئاڵۆزیان هه‌بووه‌. لێكۆلێنه‌وه‌ی‌ ئه‌و زانایانه‌ ئه‌وه‌شیان ده‌رخست، كه‌ ئه‌و زینده‌ئه‌ندامه‌ به‌به‌ردبووه‌ له‌ شێوه‌ی‌ لووله‌ییدایه‌‌و تایبه‌ته‌ به‌ بوونه‌وه‌ری‌ كڵاودینس، كه‌ له‌ چاخی‌ ئه‌دیاكارییه‌وه‌ له‌ناوچووه‌‌و نه‌ماوه‌. ...

زیاتر »

رەنگەکان لە یادی کوردستانی نوێدا

رۆژی 12/1/2020 لەچوارچێوەی بەرنامەو چالاکییەکانی یادی تێپه‌ڕبوونی 29 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێدا، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د فه‌تاح و ساڵح ئه‌لنه‌جاڕ پیشانگەیەکی شێوەکارییان کردەوە. له‌پیشانگەکەدا کە بەئامادەبوونی سەرنووسەر و ستافی کوردستانی نوێ و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هونەردۆستان لە گه‌له‌ری ئه‌منه‌ سووره‌كه کرایەوە، هەردوو هونەرمەند محه‌مه‌د فه‌تاح و ساڵح ئه‌لنه‌جاڕ، ژمارەیەک تابلۆی قەبارە جیاوایان نمایشکردبوو کە بەرهەمی هونەریی ئەم دوو شێوەکارە ...

زیاتر »

بۆ یەکەمجار بۆ خەڵاتی ئۆسکار کاندیدکرا

سکارلێت جۆهانسۆن ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، بۆ یەکەمجار لە ژیانی هونەریدا پاڵێورا بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکار. کاندیدکردنی ئەم خانمە هونەرمەندو سینەماکارە وەک باشترین ئەکتەری کچ و باشترین ئەکتەری کچ رۆڵی ناوەند بۆ بەشداریکردنییەتی لەفیلمی (Marriage Story). سکارلێت جۆهانسۆن یەکێکە لەو خانمە سینەماکارانەی لەچەندین فیلمی سینەماییدا شانبەشانی ئەکتەرە دیارەکانی سینەما رۆڵی بینیووە. شایانی باسە خولی نەوەدو دووەمینی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لەماوەی ...

زیاتر »

100 ملیۆن دۆلار داهاتی بە دەستهێنا

فیلمی (Little Women) کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، توانی لەماوەیەکی کەمی نمایشیدا بڕی 100 ملیۆن دۆلار داهات تێپەڕێنێت و کێبڕکێ لەگەڵ هەردوو فیلمی (1917 و جەنگی ئەستێرەکان)دا بکات کە ئەوانیش ئەو برە داهاتەیان تێپەڕاندووەو بەدەستهێناوە. ئەم فیلمە بەرهەمی کۆمپانیای Columbia Pictures-ەو چیرۆکەکەیشی لە رۆمانێکی لویزا مای ئەلکۆت-ەوە وەرگیراوە کە رۆمانێکی کلاسیکییەو چیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1868 سەردەمی جەنگی ناوخۆی ئەمریکا. ...

زیاتر »

پیشانگەیەکی فۆتۆگرافی بۆ شوێنه‌وار و سروشتی كوردستان

له‌ڕۆژانی رابردوودا لە هەولێر پیشا‌نگەیه‌كی فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆگرافەر هونەر ساڵەیی کرایەوە، لە پیشانگەکەدا پەنجا فۆتۆی جیاوازی شوێنه‌وار و سروشتی كوردستانی پیشاندرابوو، ‌فۆتۆکانیش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان و له‌ وه‌رزی جیاوازدا گیراون و بۆ یه‌كه‌مجاریشه‌ ئەم فۆتۆگرافەرە لە پیشانگەیەکدا نمایشیان دەکات.  44 جار بینراوە

زیاتر »

دز چووه‌ سه‌ر ماڵی‌ نانسی‌

غاده‌ عۆن دادوه‌ری‌ دادگای‌ جه‌به‌ل لوبنان بڕیاری‌ دا د. فادی‌ ئه‌لهاشم مێردی‌ نانسی‌ عه‌جره‌م ئازاد بكرێت. مێرده‌كه‌ی‌ نانسی‌ به‌ هۆی‌ ته‌قه‌ كردنییه‌وه‌ له‌ دزێك كه‌ چووبووه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ده‌ستگیر كرابوو، به‌ڵام دوای‌ وه‌رگرتنی‌ وته‌كانی‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ئازاد كرا. رووداوه‌كه‌ به‌و جۆره‌ بووه‌ كه‌ دزێك چۆته‌ ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌‌و د. فادی‌-ش ته‌قه‌ی‌ لێ كردووه‌، سه‌ره‌نجام دزه‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌. رووداوه‌كه‌ هه‌رایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ ...

زیاتر »