سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 60)

هەمەڕەنگ

لەندەن نیشتمانی ئێستای تووتییەکان

شوێنە گشتییەکانی لەندەنی و چواردەوری بۆتە نیشتمانی تووتییەکان، ئەو تووتیانەی لەئەفریقا و باشوری ئاسیا زۆرن. ساڵانی نەوەدەکان ژمارەی تووتییەکان لە لەندەن هەزار دانەی تێنەدەپەڕاند، بەڵام ئێستا ژمارەیان لە 50 هەزار زیاترە و بەشێوەیەک ئەو گەشتیارانەی روو دەکەنە لەندەن خواردن دەدەنە تووتییەکان و وێنەشیان لەگەڵ دەگرن. کەس نازانێت بۆچی تووتییەکان ئەم شارە قەرەباڵغەیان هەڵبژاردووە بۆ ژیان و رەنگە بەهۆی کۆچکردنیشەوە نەبێت، ...

زیاتر »

کۆڕێک بۆ ناساندنی رۆمانی فریشتەی دۆزەخ

کتێبخانەی ئاشتی لە هەولێر کۆڕێکی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی رۆمانی «فریشتەی دۆزەخ» نووسینی باهۆز مستەفا بەڕێوەبرد. سەرەتای کۆڕەکە کۆڕگێڕ کەژاڵ حەسەن کورتەیەکی لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی نووسەر باسکرد. پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ دەربارەی رۆمانەکە کرا، دواتر و بۆ وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی کۆڕەکە، باهۆز مستەفا وتی: رۆمانەکە لەواقیعەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام نووسەر دێت کاری هونەری بۆ دەکات و بەشێوەیەکی وا دایدەڕێژێ ...

زیاتر »

سولاف فەواخرجی؛ بە فیلمێک دەگەڕێتەوە بۆ سینەمای میسری

دوای دابڕانێکی زۆر ئەکتەری سوری سولاف فەواخرجی بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ سینەمای میسری ئەویش بە پاڵەوانێتی لە فیلمێکی کورتدا دەربارەی ئەزموونی کەرەنتین بۆ تووشبویەکی کۆرۆنا بە ناونیشانی «قەبانی لە کەرەنتیندا». پێشتر سولاف بەشداریی لە سینەمای میسریدا کردبوو لە فیلمی «حەلیم» کە فیلمێکە لەسەر ژیانی عەبدول حەلیم و ئەحمەد زەکی رۆڵی دەگێڕا، سولاف ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ بەشداری لە یەکەم کورتە ...

زیاتر »

نانی پیرۆز له كه‌نه‌دا نمایش ده‌كرێت

فیلمی دۆكیۆمێنتەری «نانی پیرۆز» دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كۆچكردوو «ره‌حیم زه‌بیحی»، له‌ به‌رهه‌مهێنانی «تووره‌ج ئه‌سڵانی» و به‌رهه‌می كۆمپانیای سینه‌مایی «ماد موڤی» له‌ دوایین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا به‌ نوێنه‌رایه‌تی ‌سینه‌مای ئێران، له‌ به‌شی پێشبڕكێی «ڤیترینی جیهان» له‌ بیست و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی فیلمی «هات داكس» له‌ شاری تۆرینتۆ له‌ كه‌نه‌دا نمایش ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ فیلمه‌كانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ ...

زیاتر »

گەلاوێژی نوێ کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 146لاپەڕەدا ژمارە 65ی گۆڤاری «گەلاوێژی نوێ» چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. لەم ژمارە نوێیەی گۆڤارەکەدا چەندین بابەت و وتار و لێکۆڵینەوەو چاوپێکەوتن و چیرۆک و شیعر بڵاوکراونەتەوە، لەوانە: «ئایا دەکرێت لەدوای کارەسات شیعر بهۆنینەوە؟ – کاروان محەمەد پوور. ئەدەب بەکەڵکی چی دێت؟ – تزڤێتان تۆدۆرۆڤ، و: لەئینگلیزییەوە زاموا محەمەد. سۆزان سەمانچی نهێنییەکان ئاشکرا دەکات – ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل. ...

زیاتر »

وەکو خولیایەک گۆرانی دەڵێم

جولیا سەبری گۆرانیبێژێکی مەغریبیە و تێکستی گۆرانییەکانی خۆی دەینووسێت، لە قاهیرەی پایتەختی میسر نیشتەجێیە، دوای دۆزینەوەی توانای دەنگی بۆ گۆرانی دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی میوزیک و گۆرانییەکانی لە رێگەی چەناڵەکەی خۆیەوە لە یوتیوب و لەو کاتەوە چەندین گۆرانی بڵاوکردۆتەوە بە شێوەیەک میوزیکە ئۆریجیناڵەکە دادەنێ لەگەڵ دەنگی خامی خۆی و هەندێک وێنە یان وێنەی ڤیدیۆیی تایبەتی بۆ دادەنێ. گۆرانییەکانی جولیا هەندێک ئاڵۆزییان ...

زیاتر »

لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

دوای رەوینەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وردەوردە کۆمپانیا بەرهەمهێنەری فیلمەکان و ستافە هونەرییەکان دەستیان بە کارکردن و وێنەگرتن لە فیلمەکاندا دەستپێکردۆتەوە، لەم سۆنگەیەوە بەرهەمهێنەرانی بەشی دووەمی زنجیرە درامای «Emily in Paris» دەستیان بە وێنەگرتنی دیمەنەکانی دراماکە کردووە، لەم بەشەی دراماکەدا «لیلی کۆلینز» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان بەشداریی دەکات و رۆڵی سەرەکی دەبینێت، ئامادەی وێنەگرتنی دراماکە بووە. ئەم خانمە سینەماکارە پێشتر لە ...

زیاتر »

داهاتێکی زۆری بەدەست هێنا و نمایشکردنی بەردەوامە

فیلمی «Nobody» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، لە ماوەیەکی کەمی نمایشیدا لەسەر شاشەی سینەماکان داهاتێکی زۆری بەدەست هێنا. ئەم فیلمە کە لە مانگی سێی ئەمساڵەوە نمایشی دەستیپێکردووە توانیویەتی بڕی زیاتر لە 41 ملیۆن دۆلار داهات کۆبکاتەوەو لە نمایشکردن بەردەوام بێت. لەم فیلمەدا ژمارەیەک ئەکتەری دیار رۆڵ دەبینن لەوانە: بۆب ئۆدینکیرک، ئەلیکسی سیریبریاکۆف، کۆن نیلسن، کریستۆڤەر لوید» چەندین ئەکتەری تر.  553 جار ...

زیاتر »

دایکانی من خەڵاتی بینەرانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن- ی بەدەستهێنا

فیلمی دۆکیۆمێنتەری «دایکانی من» دەرهێنانی هاوبەشی سینەماکارانی کورد «ئیبراهیم سەعیدی» و «زەهاوی سنجاوی»یە خەڵاتی سێیەمی بینەرانی بەشی «سینەمای کلاسیکی کوردی» لە دوانزەهەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی «لەندەن» لە بەریتانیا لە نێوان 50 هەرە باشترین فیلمە بەرچاوەکانی ساڵانی رابردووی رەوتی سینەمای کوردی بەدەستهێنا. ئەم فیلمە کە بەرهەمهێنانی «عەباس غەزالی»یە دەربارەی کۆمەڵکوژییەکانی ئەنفالە بە دەستی رژێمی بەعس، لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا ...

زیاتر »

دوای 27 ساڵ لە یەکتری جیابوونەوە

دوای 27 ساڵ پێکەوەبوون وەک دوو هاوسەر، ملیاردێری جیهانیی «بیل گیتس» لەگەڵ «میلیندا»ی ژنی لە یەک جیابوونەوە، بەڵام ئەم جیابوونەوەیە نابێتە رێگر کە وەک دوو هاوڕێ کار بکەن و بەردەوامی بە رێکخراوە خێرخوازییەکەیان بدەن کە بەناوی هەردووکیانەوەیەو کار بۆ هاوکاریکردنی هەژاران دەکات. لەمبارەیەوە «میلیندا» رایگەیاندووە دوای بیرکردنەوەو گفتووگۆیەکی زۆر بڕیارماندا لەیەک جیاببینەوە، بەڵام لەگەڵ یەک لەکارەکانمان بەردەوام دەبین، داواشمان لەخەڵک ...

زیاتر »