سەرەکی » زانست (پەڕە 110)

زانست

نۆ ملیۆن كەس بە هۆی ژینگەوە مردوون

توێژینەوەیەكی گەورەی نێودەوڵەتی دەریخستووە كە لە ساڵی 2015 دا پیسبوونی ژینگە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی نۆ ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهاندا، هەروەها زۆربەی حاڵەتی مردنەكان بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ‌و شێرپەنجەی سییەوە بوون، كە هۆكارەكەیان پیسبوونی ژینگەیە. توێژینەوەكە كە نزیكەی 40 زانای نێودەوڵەتی تیایدا بەشداربوون‌و داتای پەیمانگەی ئەندازەی تەندروستی‌و هەڵسەنگاندنی سەر بە زانكۆی واشنتۆن-یان بەكار هێناوە‌و لە خولی پزیشكیی لانسیت بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی ...

زیاتر »

خێراكردنی چارەسەری برینەكان

توێژەرانی نێودەوڵەتی جۆرێكی نوێ لە باندج دروستدەكەن كە چارەسەری برینەكان زۆر خێراتر و كاراتر كار دەكات. توێژەرانی زانكۆی نیبراسكا لینكۆڵن بەهاوكاری پزیشكانی سكوڵی پزیشكی هارڤارد و پەیمانگای ماساچیوتس بۆ تەكنۆلۆژیا لە كامبریج لەزگەیەكی پزیشكی نوێیان دیزاین كردووە كە دەتوانرێت دەرمانی تایبەتی تێبكرێ و بە گوێرەی جۆر و قۆناخی برینەكە بەكاریبهێنن. توێژەرەكان دەڵێن بیرۆكەی دروستكردنی باندجە نوێیەكە لەوە هاتووە كە ویستیان ...

زیاتر »

حەوت ئامۆژگاری بۆ زاڵبوون بەسەر خەمەكانی ژیاندا

دیاری هەركی ژیان پڕە لە ساتەكانی خۆشبەختی، هەروەك زۆریش ئەو ساتانەی تیایدا هەست بە خەم و بێ ئومێدی دەكەین. لەگەڵ تێپەڕینی تەمەندا خۆشییەكان بەرەو كەمبونەوە دەچن، یان لانی كەم خۆشییەكان نابنە بارتەقای ئەو خەم و مەینەتیانەی رۆژانە بەرۆكمان دەگرن. بۆیە پرسیارەكە ئەوەیە، چی بكەین بۆ ئەوەی بەسەر خەم و ناسۆرەكانی ژیاندا زاڵ بین: بە بەشی خۆت رازی بە پێشینان وتویانە، ...

زیاتر »

شێوازێكی باشتری سەعیكردن

لە شارۆچكەی چاتاك سەربە پارێزگای وانی باكووری كوردستان، ژنە بێریڤانەكان (شیردۆشەكان) لە گەرمای تاقەتپڕوكێنی هاویندا، هەموو رۆژێك سەدان مەڕ، مانگا و بزن دەدۆشن و بەشداریی لە دابینكردنی بژێویی خانەوادەكانیاندا دەكەن. بێریڤانەكان كە سەر لەبەیانی زوو لە گەڕەكی نارلیجای خوارووەوە كە ٢٥ كیلۆمەتر لە شارۆچكەكەوە دوورە بەرەو كوێستانەكان دەكەونەڕێ، گەشتەكەیان بە پاسە بچووكەكان ماوەی دوو كاتژمێر دەخایەنێت. دوای ئەوەش كە دەگەنە ...

زیاتر »

بۆچی‌ منداڵ له‌ پزیشك ده‌ترسێت؟

ئا: ژیانداری‌ منداڵ به‌گشتی‌ هه‌ستێكی‌ ناخۆشیان لا دروست ده‌بێت به‌ چوونه‌ لای‌ دكتۆر، به‌ڵام ده‌بێت بپرسین كه‌ ئایا دكتۆر ئازار به‌ منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایا منداڵ پێویسته‌ لای‌ دكتۆر به‌شێك له‌ جله‌كانی‌ لابه‌رێت به‌ مه‌به‌ستی‌ پشكنین؟ ئایا دكتۆر ده‌بێت ده‌رزی‌ لێبدات؟ ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك تێڕوانینی‌ هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌مێشكی‌ منداڵدا هه‌بێت كاردانه‌وه‌ی‌ منداڵ له‌به‌رامبه‌ر دكتۆر زۆر جیاوازه‌. هه‌ندێكجار منداڵان زۆر شه‌رم ده‌كه‌ن‌و ...

زیاتر »

ڕۆشنبیری‌ ده‌روونی‌ خێزان ترسی‌ منداڵ له‌چوونه‌ قوتابخانه‌ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌

ئا:  ئازاد جه‌لال ترسی‌ منداڵ له‌ چوونه‌ قوتابخانه‌، یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان. لاپه‌ڕه‌ی‌ ژیانداری‌  شاره‌زایانی‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌و ده‌روونناسی‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هێناوه‌ته‌ دوان. دكتۆر ڕێبوار حه‌مه‌غه‌ریب ـ پسپۆڕی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌روونی‌ هه‌رزه‌كارو منداڵ له‌میانی‌ دیمانه‌یه‌كدا بۆ كوردستانی‌ نوێ‌ هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌  به‌شێك له‌ دایك‌و باوك  شاره‌زاییان نییه‌ سه‌باره‌ت به‌ شێوازی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ته‌ندروست له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كار و منداڵدا. بۆچی‌ قوتابی‌ ...

زیاتر »

توێژه‌رێك: خۆشه‌ویستی‌ وزه‌یه‌كی‌ ئیجابی‌ زۆر دروست ده‌كات

ئا: هاوڕاز عه‌بدول به‌شداربوانی‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ به‌شێكیان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خۆشه‌ویستی‌ پێش پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی گرنگه‌. به‌شێكی‌ تر بۆچوونیان وایه‌ كه‌ كچان ڕاستگۆترن. شاره‌زایانی‌ بواری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ خۆشه‌ویستی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ گه‌شبینی‌. به‌شێك له‌ كوڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ خۆشه‌ویستییان له‌ پێش پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی كردووه‌، به‌ڵام ئه‌نجامی‌ نه‌بووه‌. هاوكار محه‌مه‌د 26 ساڵ، فه‌رمانبه‌ره‌ به‌ وته‌ی‌ خۆی‌  له‌هه‌موو ...

زیاتر »

نهێنی دروستبوونی ئاڵـتوون ئاشكرا بوو

ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێره‌ نهێنی دروستبوونی ئاڵتونیان ئاشكرا كرد زانایانی په‌یمانگای ماسوچیتس‌و كالیفۆرنیا بۆ ته‌كنه‌لۆژیا  ڕۆژی 17ی مانگی ڕابردوو پێكدادانی دوو ئه‌ستێره‌یان به‌دی كرد له‌ فه‌زادا كه‌ ڕاڤه‌یه‌كی گونجاو ده‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵتون و چه‌ند كانزایه‌كی به‌ نرخی دیكه‌. ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌ زۆر چڕه‌ له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كدا هه‌پروون به‌ هه‌پروون بوون كه‌ 130 ملیۆن ساڵی تیشكی له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌ ...

زیاتر »

توێژینه‌وه‌یه‌ك: كۆئه‌ندامی زاوزێ ژنان كۆمه‌ڵگه‌ی به‌كتریاكانه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی چینی بوونی ژماره‌یه‌كی جیاوازی به‌كتریا له‌ كۆئه‌ندامی زاووزێی ژناندا هه‌یه‌.  ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمكاری پزیشكیی(B.G.A)له‌ شاری(شینزین)ی چین له‌ سه‌ر (110)ژن كراوه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی مناڵبووندان دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشتر وا ده‌زانرا كه‌ زۆر ناوچه‌ی ناو كۆئه‌ندامی زاووزێی ژنان پاكه‌ و هیچ به‌كتریایه‌كی تێدا نییه‌. ئه‌و توێژینه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌گۆڤاری (Nature Communications) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌ند ...

زیاتر »

سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ به‌یانیان دا

له‌گرنگترین سوده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ به‌یانیاندا، جه‌سته‌ له‌و ژه‌هرانه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ته‌نها به‌خواردنه‌وه‌ی ئاو لائه‌چێت. سودێكی تری خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ به‌یانیان دا، پێستی ده‌موچاو كراوه‌و جوان ئه‌كات. هه‌روه‌ها یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ئه‌دات، كۆڵۆن له‌ پیسی و به‌كتریای زیانبه‌خش پاكئه‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی زووتر هه‌رس كردنی خواردن ئه‌دات. خواردنه‌وه‌ی ئاو یارمه‌تی ئارامبوونه‌وه‌ی مێشك ئه‌دات و چالاكی جه‌سته‌ زیاد ئه‌كات.  29 جار بینراوە

زیاتر »